نیەتم نەبوو قوربانى بکەم تاوەکو ئێستا کە چەند ڕۆژێک لە نۆمینە ڕۆشتوە وە نینۆک و مووم لە خۆم کردۆتەوە ئایا ئێستا قوربانى بکەم دروستە؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زۆر ئاساییە و دەتوانى قوربانى بکەى و تاوان بار نابیت لەوەى کە نینۆک و مووت لە خۆت کردۆتەوە چونکە تۆ تا ئەو کاتە نیەتت نەبوە قوربانى بکەى و پێش نیەتی قوربانى ئەو کارەت کردووە .
زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله-
مجموع الفتاوى (25-150)
تێبینى : ئەگەر کەسێک ویستى قوربانى بکات و موو و نینۆکى لە خۆى کردەوە بە عەمدی و زانى کە دروست نیە ئەوا تاوانبار دەبێ بەڵام قوربانیەکەى دروستە .