ناوهێنانى خاوەن قوربانى لە لایەن قەصابەوە لە کاتى سەربڕینى حەیوان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ناوهێنانى خاوەن قوربانى لە لایەن قەصابەوە لە کاتى سەربڕینى حەیوان
پرسیار:

ئایا مەرجە لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا بوترێت : لەبری فڵان ؟

پرسیار کراوە شيخ ابن عثيمين رحمه الله تعالى:
ئایا مەرجە لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا بوترێت : لەبری فڵان ؟
لەوڵامدا گوتویەتی :
گەر بڵێت : لەبری فڵان ئەوا باشترە ، چونکە پێغەمبەر لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا دەیفەرموو : (اللهم هذا منك ولك، اللهم هذا عن محمد وآل محمد
واتە : خودایە ئەمە لەتۆوەیە وبۆ تۆیە ، خودایە ئەمە لەبری موحەمەد وکەس وکاری موحەمەده .
خۆ ئەگەر ئەوەش نەڵێت ئەوا نیەتەکە کافیە ، بەڵام باشتر وایە بیڵێت . "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (25 / 60).

هەر بۆیه ، گەر تۆ پێش سەربڕینی حەیوانەکە بەکەسی سەر بڕت گوتبێت قوربانیەکە بۆ کێیە ، ئەوا بەسە وپێویست ناکات بەزمان دەری بڕێت .
بەڵام گەر پێت نەوتبێت وئەو نەیزانیبێت ، ئەوا نیتەکەت بەسە .

وە ئیمامی النووي رحمه الله تعالى دەڵێت :
گەر کردی بەوەکیل ، وە نیەتی هێنا لەکاتی سەر بڕینەکەدا ، ئەوا بەسە وپێویست بەنیەتی وەکیل ناکات .

بەڵکو تەنانەت گەر وەکیلەکەش نەزانێت ئەو حەیوانە حەیوانی قوربانیە ئەوا زیانی نی یە ودروستە "المجموع" (8 / 406).

وە الزركشي رحمه الله تعالى لەبارەی ئەو حەیوانەی دەس نیشان کراوە بۆ قوربانی دەڵێت :
پێویست بەنیەت ناکات ، لەبەر ئەوەی دیاری کراوە .
"شرح الزركشي على مختصر الخرقي" (7 / 44).

سەردان: ٤,٢٠١ بەش: قوربانى كردن