دوعا و زیکرى کاتى سەربڕینى قوربانی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دوعا و زیکرى کاتى سەربڕینى قوربانی
پرسیار:

لە کاتى سەربڕینى حەیوانى قوربانى چى زیكر و دوعايه بڵێین؟

(واجب)ه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی شتێك سه‌رده‌بڕێت له‌ كاتی سه‌ربڕینیدا بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ) ، به‌ڵام له‌ كاتی سه‌ربڕینی قوربانیدا سوننه‌ته‌ دوای وتنی : (بِسْمِ اللَّهِ) بڵێت : (وَاللَّهُ أَكْبَر) ، واته‌ : ده‌ڵێت : (بِسْمِ اللَّهِ وَاللَّهُ أَكْبَر) .
عَنْ أَنَسٍ (رضي الله عنه) قَالَ : ((ضَحَّى رَسُولُ اللَّهِ () بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ أَقْرَنَيْنِ ، وَرَأَيْتُهُ يَذْبَحُهُمَا بِيَدِهِ وَرَأَيْتُهُ وَاضِعَاً قَدَمَهُ عَلَى صِفَاحِهِمَا ، [وَيَقُولُ : بِاسْمِ اللَّهِ وَاللَّهُ أَكْبَرُ]))
وه‌ دوای وتنـی (بِسْمِ اللَّهِ وَاللَّهُ أَكْبَر) كه‌ (واجب)ـه‌ ، سوننه‌تیش وایه‌ بڵێت : (اللهُـمَّ تَقـبَّـلْ مِنِّـي) خوایە لێمى وەربگرى و قەبوڵی بکەى .
جا ئەوەی واجب بێت (بسم الله) کردنەکەیە ، وئەوانی تر سوننەتن و واجب نین .
ئیمامی البخاري (5565) ومسلم (1966) لەئەنەسەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت :  ضَحَّى النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِكَبْشَيْنِ أَمْلَحَيْنِ أَقْرَنَيْنِ ذَبَحَهُمَا بِيَدِهِ وَسَمَّى وَكَبَّرَ وَوَضَعَ رِجْلَهُ عَلَى صِفَاحِهِمَا .
واتە : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دوو بەرانی چاو ڕەشی شاخ داری کرد بەقوربانی وبەدەستی خۆی سەری بڕین و (اللە ٲکبر)کرد وپێی نایە سەر لاملیاندا .

وە ئیمامی مسلم (1967) لەعائیشەوە گێڕاویەتیەوە کە پێغەمبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمانی کرد دوو بەرانی شاخ داری بۆ بێنن ، وبۆیان هێنا بۆ ئەوەی بیکات بەقوربانی ، بەعائیشەی فەرموو ( هَلُمِّي الْمُدْيَةَ (يعني السكين) ثُمَّ قَالَ اشْحَذِيهَا بِحَجَرٍ فَفَعَلَتْ ثُمَّ أَخَذَهَا وَأَخَذَ الْكَبْشَ فَأَضْجَعَهُ ثُمَّ ذَبَحَهُ ثُمَّ قَالَ بِاسْمِ اللَّهِ اللَّهُمَّ تَقَبَّلْ مِنْ مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ وَمِنْ أُمَّةِ مُحَمَّدٍ ثُمَّ ضَحَّى بِهِ) .
واتە : چەقۆکە بێنە ، پاشان فەرمووی : بەبەردێک تیژی بکە ، ئەویش تیژی کرد پاشان چەقۆکەی هەڵگرد وکردی بەبەرانەکەدا وپاڵی خست وپاشان سەری بڕی وفەرمووی : بەناوی خودا ، خودایە لەموحەمەد وکەس وکاری موحەمەد وئومەتی موحەمەدی وەرگرە پاشان کردیە قوربانی .

وە ئیمامی الترمذي (1521) لە جابری کوڕی عبداللەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : شَهِدْتُ مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الأَضْحَى بِالْمُصَلَّى فَلَمَّا قَضَى خُطْبَتَهُ نَزَلَ عَنْ مِنْبَرِهِ فَأُتِيَ بِكَبْشٍ فَذَبَحَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِيَدِهِ وَقَالَ بِسْمِ اللَّهِ وَاللَّهُ أَكْبَرُ هَذَا عَنِّي وَعَمَّنْ لَمْ يُضَحِّ مِنْ أُمَّتِي . صححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : ئاماده‌ی نوێژی جه‌ژنی قوربان بووم له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا () له‌ نوێژگه‌دا (الـمصلى) ، جا دوای ئه‌وه‌ی وتاره‌كه‌یی ته‌واوكرد له‌ مینبه‌ره‌كه‌ی دابه‌زی ، ئه‌نجا به‌رانێكیان بۆ هێنا و پێغه‌مبه‌ری خوا () به‌ ده‌ستی خۆی سه‌ریبڕی و فه‌رمووی : (بِسْمِ اللَّهِ وَاللَّهُ أَكْبَر) ئه‌مه‌ له‌ جیاتی خۆم و ئه‌وانه‌ی قوربانییان نه‌كردووه‌ له‌ ئوممه‌ته‌كه‌م .

وەلەهەندێ لەڕیوایەتەکاندا ئەم زیادەیەش هاتووە " اللهم إن هذا منك ولك " . انظر : إرواء الغليل (1138) ، (1152) .
واتە: خودایە ئەمە لەتۆوەیە وە بۆتۆیە .
انظر : الشرح الممتع (7/492) .

سەردان: ٤,٧٥٤ بەش: قوربانى كردن