ئایا ئەو ئافرەتەی کە شوی نەکردوە دەتوانێت قوربانی بۆ خۆی بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەو ئافرەتەی کە شوی نەکردوە دەتوانێت قوربانی بۆ خۆی بکات؟

قوربانی کردن سونەتێکی جەخت لەسەرکراوە لە حەقی هەموو پیاو وئافرەتێکدا کە توانایان هەبێت قوربانی بکەن.
وە بەشێک لە زانایان دەفەرمون : واجبە لەسەر ئەو کەسەى کە تواناى هەیە .
وەهیچ جیاوازیش نیە کە ئافرەتەکە هاوسەرگیری کردبێ یان نەیکردبێ.

‌‌ابن حزم (ڕەحمەتی خوای لێبێ) لە کتێبی المحلی دا دەفەرموێت:
" قوربانی کردن بۆ ئەو کەسەی لەسەفەردایە وەکو ئەو کەسەیە کە لە ماڵی خۆیدا بێت وهیچ جیاوازی نییە ، وەبەهەمان شێوە بۆ ئافرەتیش. لەبەرئەوەی خوای گەورە فەرمویەتی :(وافعلوا الخیر) ، واتە: کردارە خێر وچاکەکان ئەنجام بدەن ، وە قوربانی کردنیش لە کارێکی خێر وچاکە .
بۆیە هەرچیەکمان باس کرد پێویستی بە بەڵگە هەیە بۆ ئەوەی پشت ڕاستی بکاتەوە، وە ئەوەی باسکراوە لە پەیامبەری خواوە صلی الله عليه وسلم سەبارەت بە قوربانی کردن هیچی تێدا تایبەت نەکراوە بە جیاوازی کردن لەنێوان کەسێک کە لە ماڵی خۆیدا بێت لەگەڵ کەسێک کە لەسەفەردا بێت ، یان هیچ جیاوازی نەکراوە لەنێوان ئافرەتان وپیاواندا، بۆیە هەر تایبەتکردنێک لەم بارەیەوە پوچەو دروست نییە ".
وەئەگەر ئافرەتەکە ویستی قوربانی بۆ خۆی ئەنجام بدات یان بۆ خێزانی خۆیان لەماڵەوە ئەوە ئەوەی لەسەر پێویست دەبێت کەلەسەر پیاو پێویستە وەکو موو لەخۆنەکردنەوە ونەبڕینی نینۆک وپێسەی لاشەی، لەبەرئەوەی ئیمامی مسلم لە صەحیحەکەیدا بۆمان ریوات دەکات لە أم سلمة وە کە پەیامبەری خوا صلی الله عليه وسلم فەرمویەتی : (( إِذَا رَأَيْتُمْ هِلالَ ذِي الْحِجَّةِ وَأَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يُضَحِّيَ فَلْيُمْسِكْ عَنْ شَعْرِهِ وَأَظْفَارِهِ ) وفي لفظ له : ( إِذَا دَخَلَتْ الْعَشْرُ وَأَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يُضَحِّيَ فَلا يَمَسَّ مِنْ شَعَرِهِ وَبَشَرِهِ شَيْئًا )) .
واته : ئەگەر مانگی ذو الحجة تان بینی وەکەسێک لە ئێوە ویستی قوربانی بکات با دەست بگرێتەوە لە موکردنەوە و بڕینی نینۆکەکانی" لە لەفظێکی تردا هاتوە کە فەرمویەتی :" ئەگەر چونە نێو دە ڕۆژی سەرەتای مانگی ذو الحجة وەکەسێک لە ئێوە ویستی قوربانی بکات ئەوە با دەستبگرێتەوە لە پێست وموو لەخۆکردنەوە".
خوای گەورەش زاناترە.

سەردان: ٢,٦٦٦ بەش: قوربانى كردن