حوكمی كۆبوونەوەى گوێزەبانە وقوربانی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی كۆبوونەوەى گوێزەبانە وقوربانی
پرسیار:

پرسیار کرا لە پێشەوا ئەلبانی/ زنجیرەی الهدی والنور/ کاسێتی ژمارە ٦٨۹. 

کەسێک نەیتوانی گوێزەبانەی منداڵەکانی بکات، پاشان جەژنی قوربانی بەسەردا هات وقوربانی کرد، لەگەڵ قوربانیەکەیدا نییەتی گوێزەبانەشی هێنا، ئایا ئەمە دروستە؟

لەوەڵامدا پێشەوا ئەلبانی فەرمووی: ئەگەر دەتەوێ بە کورتی وەڵامت بدەمەوە، ئەوا وەڵامەکە ئەمەیە: دروست نیە، بەڵام بە فراوانی بێت ئەوا وەڵامەکە جیاوازە بەپێی جیاوازی ڕای زانایان: 

ئەوەی پیێ وایە گوێزەبانە وقوربانی سوننەتە، ئەوا بەو روونکردنەوە فراوانەیە کە لە باسی ڕۆژوی شەشەڵەدا قسەمان لەسەرکرد، واتا کەسەکە قوربانی کرد ونییەتی گوێزەبانەشی هێنا، ئەوا پاداشتی قوربانیەکی بۆ دەنووسرێ لەگەڵ نییەتی گوێزەبانەکەش، ئەم وەڵامە سەبارەت بەو کەسانیە کە پێیان وایە هەر یەک لە قوربانی وگوێزەبانە سوننەتە.
بەڵام ئەوە کەسانەی پێیان وایە ـ وەک من ـ کە هەر یەک لەقوربانی وگوێزەبانە (واجب)ە، ئەوا هیچ واجبێک جێگەی واجبێکی تر ناگرێتەوە، بۆیە پێویستە گوێزەبانە بکات وپێویستە قوربانیش بکات.

سەردان: ٤,١٨٩ بەش: قوربانى كردن