ئایا منداڵ لەبار بردن تاچەند تاوانە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا منداڵ لەبار بردن تاچەند تاوانە؟
پرسیار:

پێم وابێت لەباردنى منداڵ لەسكى دایكى دا حەرام كراوە لە موسڵمانان. ئەوەى بزانم وەختێ حەرامە كە ئەو منداڵە ڕۆحى دروست بووبێت وە وابزانم دواى چل ڕۆژەوە ئەو ڕۆحە دروست ئەبێت،جا دەربارەى ئەمە دوو پرسیارم هەیە:
1- ئایا ئەمە ماناى وایە پێش چل ڕۆژەكە ئەگەر ئەو منداڵە لەبار ببرێت وەك و قەتل وایە یان گوناه نى یە؟
2- ئەگەر بێت و كچێك تەعداى لێكرابێ و سكى بووبێ،ئایا شەرع دەربارەى ئەمە چى ئەڵێت؟ ئایا ئەگەر دواى چل ڕۆژەكە پێى بزانێت كە سكى هەیە ئەگەر ئەو منداڵە لەبار بەرێت گوناهى یەتەسەر بەمەرجێ ئەو كچە تەعەداى لێكراوە؟ تكایە بە بەڵگەوە وەڵام بدەنەوە......زۆر سوپاس.

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان 

لەباربردنى منداڵ ئەگەر ڕۆحى چوبێت بەبەریدا ئەوە حەرامە و كوشتنى نەفسێكە ئەمەش لە دواى -120- ڕۆژ دەبێت كە ئافرەت سكى ببێت بەڵام پێش دروست بوونى ڕۆح بوون بە مرۆڤ كە پێكهاتووە لە ڕۆح و جەستە ئەوە زانایان بە دروستیان داناوە ئەو حەملە لەناو ببرێت ئەگەر پێویستى كرد بەڵام بە بێ هۆكار مەكروهە و هەندێ لە زانایان هەر بەحەرامیان زانیوە چونكە ئەڵێن بوون بە (حمل) واتا پێشەكەى دروست بوونى مرۆڤ ئەمەش كوشتنى ئەو مرۆڤەیە.
پاشان زیناكردن تاوانێكى گەورەیە كچ بیكات یان كوڕ هەروەها پیاو یان ژن وە (عقوبە)ى لەشەرعدا دیارى كراوە و زانراوە بەڵام ئەگەر كچ یان ئافرەت ئەو تاوانەیان بە زۆر لەگەڵدا بكرێت ئەوە نەتاوانبار دەبن وە نەتۆڵەشیان لەسەرە بەڵگەش ئەوەیە كە پێغەمبەرى خوا دەفەرموێ: (إن الله تجاوز لي عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهو عليه) رواه ابن حبان وابن ماجه والدارقطني والحاكم والطحاوي والطبراني والبيهقي وغيرهم وانظر ارواء الغليل رقم 82 للشيخ الألباني.
واتە: خواى گەورە ئوممەتمى بەخشیوە لە هەڵەكردن و لەبیرچوونەوەو زۆر لێكردن.
هەورەها ئایەتى: { إِلاَّ مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالإِيمَانِ } (106) سورة النحل

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٢٤٦ بەش: تاوانه‌كان