سووكترین سزای ئەهلی دۆزەخ چۆنە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سووكترین سزای ئەهلی دۆزەخ چۆنە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سووكترین سزای ئەهلی دۆزەخ لەم فەرموودەیەدا بۆمان باسکراوە خواى گەورە پەنامان بدات
عَنِ النُّعْمَانِ بْنِ بَشِيرٍ (رضي الله عنه) قَالَ:
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم):
(إِنَّ أَهْوَنَ أَهْلِ النَّارِ عَذَابًا مَنْ لَهُ نَعْلَانِ وَشِرَاكَانِ مِنْ نَارٍ، يَغْلِي مِنْهُمَا دِمَاغُهُ كَمَا يَغْلِ الْمِرْجَلُ، مَا يَرَى أَنَّ أَحَدًا أَشَدُّ مِنْهُ عَذَابًا، وَإِنَّهُ لَأَهْوَنُهُمْ عَذَابًا)رواه مسلم وللبخاريِّ نحوه.
واتە: (نعمان)ی كوڕی (بشیر) (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرموێت: پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی:
(سووكترین سزای ئەهلی دۆزەخ سزای كەسێكە كە جووتێ نەعلی ئاگرینی لەپێدایە، مێشكی سەری پێیانەوە دەكوڵێ وەك چۆن مەنجەڵی ئاو دەكوڵێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا وانابینێت كەكەس لەو سزای سەختتر بێت، كەچی ئەو لەهەموویان سزای سووكترە).

 

سەردان: ٣,٩٦٧ بەش: دۆزەخ