کەسانێک دەڵێن : فەرموودەی آحاد بۆ چەسپاندانی بیروباوەڕ بەکار نایەت چونکە هەواڵەکانی گوماناوین وەڵامى ئێوە چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسانێک دەڵێن : فەرموودەی آحاد بۆ چەسپاندانی بیروباوەڕ بەکار نایەت چونکە هەواڵەکانی گوماناوین وەڵامى ئێوە چیە ؟
پرسیار:

کەسانێک دەڵێن : فەرموودەی آحاد بۆ چەسپاندانی بیروباوەڕ بەکار نایەت ، چونکە فەرموودەی ئاحاد هەواڵەکانی گوماناوین و یەقین و دڵنیایی نابەخشێت ، وەڵامی ئێوە چیە بۆ ئەم قسەیە؟

وەڵاممان بۆ ئەو کەسەی کە وا دەبینێت : ( فەرموودەی آحاد بۆ چەسپاندنی بیروباوەڕ بەکار نایەت چونکە چونکە فەرموودەی ئاحاد هەوڵەکانی گوماناوین وە بیروباوەڕیش لەسەر گومان دانامەزرێت ) پێی دەڵێین : ئەم بۆچونە ڕاست ودروست نیە ، چونکە لەسەر بۆچونێکی بنیاتنراوە کە ڕاست و دروست نیە ، وە ئەمەش لە چەند ڕویەکەوە :
یەکەم : ئەو وتەیەی کە دەڵێت : (فەرموودەی آحاد تەنها گومان دەبەخەشێت) بە ڕەهایی نیە ، بەڵکو هەندێک فەموودەی آحاد هەیە کە یەقین و دڵنیایی دەبەخشێت ئەگەر بێت و نیشانە و ئاماژە هەبێت (القرائن) لەسەر ڕاستێتی ، هەروەکو ئەوەی : ئومەتی ئیسلامی ئەو فەرموودەیان بەلاوە وەرگیراو بێت وە کو فەرموودەکەی عومەری کوڕی خطاب رضی الله عنه (إنما الأعمال بالنیات) ئەمە هەواڵێکی ئاحادە وە لەگەڵ ئەمەشدا ئێمە دەزانین کە پێغەمبەری خوا وتویەتی ، ئەمە بریتیە لە ڕابۆچوونی دروست و ئەنجامی لێکۆڵینەوەی شێخ الإسلام ابن تیمیة و پێشەوا حافظ ابن حجر و جگە لەوانیش لەم بارەیەوە .
دووەم : پێغەمبەری خوا تاکە کەسی (یرسل الآحاد) دەنارد بۆ ئەوەی بنچینەکانی بیروباوەڕ بگەیەنێت (شهادة أن لا إله إلا الله وأن محمداً رسول الله) وە ئەم هەواڵ ناردنەوەی پێغەمبەری خواش حوجەیە لەسەر خەڵکی و پێویستە پێوەی پەیوەست بن ، هەر وەکو : (معاذ)ی نارد بۆ وڵاتی یەمەن ، وە نێردراوەکەشی بە حوجەیەک حساب کرد کە پێویستە لەسەر خەڵکی وڵاتی یەمەن قەبوڵی بکەن.
سێیەم : ئەگەر بێت وبڵێین : (بیروباوەڕ بە هەواڵی آحاد ناچەسپێت) ، ئەوا دەگونجێت کە بشڵێین : ( بابەتەکانی دیکەی جگە لە بیروباوەڕ (الأحکام العملیة) بە هەواڵی آحاد ناچەسپێت) ، چونکە بابەتەکانی دیکەش ئەو بیروباوەڕەی لەگەڵە کە خوای پەروەردگار فەرمانی بەم کارە کردووە یان ڕێگری لێ کردووە ، وە ئەگەر ئەم وتەیەش وەربگیرێت ئەوا زۆرێک لە حوکمە کانی ئاینی ئیسلام پەک دەخرێت ، وە ئەگەر ئەم قسەیەش رەت بکرێتەوە ئەوا با ئەو قسەیەش ڕەت بکرێتەوە کە دەڵێت : (بیروباوەڕ بە هەواڵی آحاد ناچەسپێت) چونکە هیچ جیاوازی لە نێوانیاندا نیە .
چوارەم : خوای پەوەردگار فەرمانی کردووە بەو کەسانەی کە نەزانن بگەڕینەوە بۆ قسەی زانایان لە بوارێکدا کە لە بابەتەکانی بیرو باوەڕ مەزن تر و گەورە ترە کە ئەویش بریتیە لە پەیامی ئیسلام وەکو خوای پەروەردگار دەفەرمووێت : (وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلاَّ رِجَالاً نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ * بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ) [ النحل: 43 - 44 ] وە ئەمەش پرسیار کردن لە یەک زانا و زیاتر یش دەگرێتەوە .
دەرەنجام :
دەرەنجام بریتیە لەوەی کە هەواڵی آحاد ئەگەر نیشانە و ئاماژەی هەبوو بۆ ڕاستێتی ئەوا زانست و دڵنیایی دەبەخشێت ، و بواری بیروباوەڕ (الأحکام العلمیة) وە بواری فقه (الأحکام العملیة) پێ دەچەسپێت ، وە هیچ بەڵگەیەکیش نیە بۆ جیاوازی کردن لە نێوانیاندا ، وە هەرکەسێک ئەم جیاوازی کردنە بداتە پاڵ یەکێک لە پێشەوایان ئەوا پێویستە لەسەری بیسەلمێنێت بە سەنەدێکی ڕاست و دروست وە پاشان بەڵگەی ئەو پێشەوایە ڕونبکاتەوە کە پشتی پێ بەستووە .

سەرچاوە :
فتاوى العقیدة (ص:١٨) لفضیلة الشیخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله .

سەردان: ٢,٠٨١ بەش: زانستى فەرمودە