ئایا بەینی مارەكردن و گواستنەوە چەند بێت باشە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بەینی مارەكردن و گواستنەوە چەند بێت باشە؟

ئەوە بەگوێرەی كەسەكە دەگۆڕێت، شتێكی تایبەت نییە وەكو ئایەتێك یان فەرمودەیەك كە بڵێت نێوانی مارەكردن و گواستنەوە دەبێت ئەوەندە ڕۆژە بێت، ئەوە پەیوەندی بە عادەتی خەڵك و بواری ئابوری ئەو كەسەوە هەیە كە ژن دێنێت، بەڵام باشتر وایە تا بكرێت بەزوویی بكرێت.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٣٣٠ بەش: ژنهێنان و شوکردن