شەڕی نێوان علی و معاویە ڕەزاى خوایان لێ بێ لەسەر چی بوو؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شەڕی نێوان علی و معاویە ڕەزاى خوایان لێ بێ لەسەر چی بوو؟
پرسیار:

مامۆستا برایەکم هەیە کەسێکی حیزبی شوبهەیەکی بۆ هێناوە کە گوایە ئیمامی علی و معاویە لەسەر دەسەڵات شەڕیان بووە ، داوا لە جەنابتان ئەکەم ڕوونکردنەوەمان بدەنێ ؟

شەڕی نێوان علی و معاویە
شەڕنییە لە نێوان علی و معاویە خۆیان ، بەڵکو شەڕە لەنێوان کۆمەڵە کەسانێکی خراپ لە نێوان هەردوو جەیشەکە هەردوو جەیشەکەی علی و معاویە خەڵکی خراپیان تیابووە ئەمەش فیتنەیەك بووە بەسەر ئومەتی ئیسلامدا هاتوە لەو کاتەدا .
لەهەردوو جەیشەکە خەڵکی خراپ دەوریان بینیوە .
بەڵام (أولى الطائفتین بالحق)کێیە ؟؟
ئیمامی﴿علی﴾ە
چونکە خەلیفەیە ، وەبەیعەتیشی پێدراوە وە پێویستیشە بەیعەتی پێبدرێت .
بەڵام لەبەرئەوەی معاویە داوای خوێنی عوسمانی ئەکرد ،
ئەگەر باوك و برای هەریەكێك لە ئێمە وەکو ئینسان نەک وەکو دین ،کەسێك بەو شێوازەی عوسمانی کوڕی عفان بیکوژێ قەت سارد نابێتەوە . بەڵام صەحابە ئەوەندە موتەمەکن بوونە لە علم ، صەحابە نصیحەتیان وابووە کە صەبر بیگیرێ ، بەڵام هەندێ لە صەحابە بۆ ئەوەی قاتلەکانی عوسمان عقوبەیان لێوەربگیرێتەوە داکۆکیان کردووە لەسەر نەڕۆشتنی خوێنی عوسمان .
وە داکۆکیکردن لەسەر خوێنی عوسمان بووە هۆکاری جیاوازی نێوان صەحابەکان . کە بەشێوەیەکی زۆر ناشرین بەغەدرێکی زۆر گەورە لە خیلافەت لادراوە ، کوژراوە ، وە خوێنەکەیشی ون کراوە.
بۆیە هەندێک لە صەحابەکان (وعلی رٶسهم معاویە) خوا لێیان ڕازی بێت داکۆکیان لە خوێنی عوسمان کردووە ، وە بەیعەتیان نەداوە بە ئیمامی علی ، بەڵام لەسەر ئەوە نەبووە کە بەخەلیفەشی نەزانێ نەخێر با خەلیفەشی زانیوە ، بەڵام خیلافی نێوانیان حەل نەکراوە لەبەر هەندێ خەڵک لە نێوان هەردوو جەیشەکە دەستی خراپیان بووە .
ئەم پرسیارەش خەڵکی بۆ ئەوە نایکەن بڵێن لە نێوان علی و معاویە خیلاف هەبووە ،بە ڕاستی پێمان ناخۆشە ، ئەوانەی ئەم شوبهەیە بڵاو ئەکەنەوە وکو پێ خۆشحاڵیەک ئەم پرسیارە ئەوروژێنن بۆ ئەوەی ئیسپاتی کەن کە عەمەلی سیاسی تەنزیمی حیزبی دروستە ، چونکە ئەڵێن علی و معاویە (خوا لێیان ڕازی بێت) جەماعەتیان هەبووە وە هەردووکیان ئیمارەتیان هەبووە وە هەردووکیان تەنزیمیان هەبووە .
بەڵام ئەوە خیلافێك بوو لە نێوان صەحابە فیتنە بوو ، هەردووکیشیان حەق نین بە یەك مستەوا ، ئەولى طائیفتین بە حەق کێیە ؟؟ (علی) ە ، ئینجا ئایا معاویە خروجی کردووە لە علی نەخێر ، وە حوکمی خروجیشی بەسەر نادرێت بڵێین خەوارجە ، هەندێ کەس ئەوە ئەوروژێنن کە معاویە خروجیشی کردووە ، بۆیە دروستە (معارضە) ئۆپۆزسیۆن بوون دەرچون لە دەسەڵات ، دروستکردنی تەنزیم و حیزب بینائەن لەسەر ئیشی معاویە ، نە معاویە نە علی وە نەصەحابە وە نە یەك سوننیەكیش لە هەموو ژیان ڕازی نەبووە بەو خیلافەی کە لە نێوانیان دا هەبووە ، خودی صەحابەکان وە خودی ئەوانەی کە لە نێو هەردوو جەیشەکەبون(موسڵمانانی چاك) بەو خیلافە ڕازی نەبوون وە ئەهلی سونە بەدرێژای هەموو تاریخی ئەهلی سونە هیچ کەسێ ڕازی نیەو وە پێیشی خۆش نەبووە لەو خیلافە. ئەوە بۆ ئەوە ئەیکەنە بەڵگە بۆ ئەوەی تەئسیسی حیزبی ئیسلامی دروست کەن بەڵام ئەوە(استدلال بالفعل محرم) ئەو ئیشە کە کراوە محرمە ، بەڵام لەبەر ئەوەی کە ئەوانە صەحابەن وە بە فیتنەیەك کەوتنە نێو ئەو ئیشە بۆیە ئێمە ناڵێین ئەوانە(فاسقن یان فاجرن) یان ئەوە خارجییە ، ئەگینا ئەو ئیشەی معاویە کەسێکی تر لەم زەمانە بیکات خارجییە ، ئیلا مەگەر بە فیتنەو شوبهەیەکەوە تێکەوێ حوکمی خارجی و وە حوکمی فسق و فجوری بەسەرانادرێ ، ئەوانە صەحابین پێغەمبەرى خواش دەفەرموێ : ( إذا ذُكر أصحابي فأمسكوا) صححه الشيخ الألباني في "السلسلة الصحيحة" ( 34 ) .
بۆیە ئەوە (استدلال بالفعل محرم)ە .

مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ٥,٤٢٣ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان