ئایا چۆن خۆمان و ماڵ و منداڵمان لە کەسانى چاوپیس بپارێزین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا چۆن خۆمان و ماڵ و منداڵمان لە کەسانى چاوپیس بپارێزین؟

یەکێک لەو نەخۆشییانەی کە لە نێوان موسڵماناندا بووە بە دیاردە، توشبوونە بە چاونەفەس، وە کەسانێکی زۆر دەبن چاوەوە لەلایەن خەڵکانێکی ترەوە، بەڵکو هەندێک جار مرۆڤ ماڵ و منداڵی خۆیشی دەکات بە چاوەوە! هەر بۆیە پێغەمبەری خوا - - فەرموویەتی: (( إذا رأى أحدكم من نفسه أو ماله أو من أخيه ما يعجبه فليدع له بالبركة فٍان العين حق )).رواه الحاكم 4 / 216 وصححه الألباني في " الكلم الطيب " 243.
واتا: ئەگەر کەسێک لە ئێوە شتێکی لە خۆی یان لە ماڵەکەی یان لە براکەی بینی کە موعجەب بوو پێی ئەوا با دوعای بەرەکەتی بۆ بکات، چونکە بەڕاستی چاو (چاو نەفەس) حەققە.

ئەگەر شتێکمان بینی و بە دڵمان بوو، وە سەرسام بووین پێی چی بڵێین؟
شێخ ابن عثيمين -ڕەحمەتی خوای لێ بێت- دەڵێت : ئەگەر مرۆڤ شتێکی بینی و پێی سەرسام بوو وە لە حەسوودی چاو ترسا، ئەوا با بڵێیت : ( ما شاء الله تبارك الله) بۆ ئەوەی ئەو کەسە تووشی چاو نەفەس نەبێت، وە بەهەمان شێوە ئەگەر مرۆڤ بە ماڵ و موڵکی خۆی موعجەب بوو ئەوا با بڵێیت : (ما شاء الله لا قوة إلا بالله) بۆ ئەوەی تووشی عوجب و لە خۆ بایی بوون نەبێت لە نەفسی خۆی بە هۆی ئەو موڵکەوەی کە هەیەتی، جا ئەگەر بڵێت : ما شاء الله لا قوة إلا بالله، ئەوا مەسەلەکەی داوەتە دەستی خاوەنەکەیەوە کە خوای گەورەیە.
سەرچاوە : فتاوى نور على الدرب.
کەسی حەسوود دژایەتی تەقدیری خوا ئەکات بەبێ ئەوەی ئاگای لە خۆی بێت، چونكە خوا بە حیكمەتى خۆى سامانى - بۆ نموونە - داوە بە یەكێك لە بەندەكانى ئەم ئاواتە خوازە ئەو سامانەى لەدەست بچێ و هیچى نەمێنێ.

چارەسەر چییە؟
بۆ چارەسەركردنى ئەم جۆرە نەفسانە لە سوننەتى پێغەمبەر چەندین ڕێگەى بۆ داناوین بیانگرینە بەر وە خۆمان بخەینە پەناى خوا لەشەڕى ئەو جۆرە كەسانە، لەوانەش:
یەکەم : خوێندنى سورەتى الفلق و سورەتى الناس.
دووەم : زیكرى بەیانیان و ئێواران و خەوتن.
سێیەم : هەموو کات پەنا بەخوای گەورە بگرین لە کەسانی حەسوود، وە پێویستە بیروباوەڕمان وابێت کە هەموو شتێک بە دەستی خودایە، بۆیە با بەردەوام کارو بارمان تەسلیمی پەروەردگار بکەین.

ئەگەر تووشی چاو نەفەس بوویت و گومانت لە کەسێک هەبوو چی ئەکەیت؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لە فەرموودەیەکی صحیح دا هاتووە، پێغەمبەری خوا - - فەرموویەتی: ((الْعَيْنُ حق ولوكان شَيْءٌ سَابِقَ الْقَدَرِ لسبَقَتْهُ الْعَيْنُ وَإِذَا استُغْسِلْتُمْ فاغْسِلُوا)). رواه مسلم.
واتا: چاوپیسی ڕاسته‌، ئه‌گه‌ر شتێك پێش چاره‌نوس (القدر)، بكه‌وتایه‌ چاو پێشی ده‌كه‌وت، وە(ئه‌گه‌ر خه‌ڵكتان به‌چاوه‌وه‌ كرد) و داواى خۆشۆردنیان لێكردن خۆتان بشۆن.
شێوازی ئه‌م خۆ شۆردنه‌ به‌ کور‌تی:
هه‌ندێ ئاو ده‌کرێته‌‌ تەشتێکەوە، چاوپیسەکە ده‌م و هه‌ردو ده‌ست و مه‌چه‌ك و هه‌ردو ئه‌ژنۆی له‌گه‌ڵ لای ڕاست ده‌رپێکه‌ی له‌ دیوی ناوه‌وه‌ تا ئاستی سمتی ده‌شوا له‌و ئاوه‌، هیچ له‌و ئاوه‌ش ناڕژێنێته‌ سه‌ر زه‌وی به‌ڵکو ڕۆی ده‌کاته‌وه‌ ناو تەشتەکەوە، پاشان ده‌کرێت به‌سه‌ر به‌چاوه‌وه‌ بوهوەکەوە؛ سه‌رفراز ده‌بێ به‌ فه‌رمانی خوا.
بڕوانه‌ کتێبی: الطب النبوي إبن القیم الجوزیة - لاپەڕە ١٣٤.
بۆیە نابێت هیچ کات دڵگران ببین ئەگەر داوای خۆ شۆردنمان لێکرا، چونکە هەر وەک لە فەرموودەکە ئاماژەی پێ کرا چاو حەققە، وە پێغەمبەری خوا - - فەرمانی پێ کردووین کە ئەگەر داوای خۆشۆردنیان لێ کردین، بە قسەیان بکەین، وا زانایان فەرموویانە واجبە وەڵامیان بدەینەوە، هەر وەک حافظي عراقي ئاماژەی پێ کردووە له كتيبى (طرح التثريب في شرح التقريب).
خوای گەورە هەموو لایەکمان بپارێزێت لە شەری نەفسمان و شەری کەسانی خراپەکار و حەسوود و چاوپیس.

سەردان: ١٢,١٥٥ بەش: سيحر و جادوو