ئایا تووش بوون بەهۆی چاو پیسیەوە ڕاستە؟ وە ئەگەر تووش بوم چۆن بتوانم چارەسەری بكەم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا تووش بوون بەهۆی چاو پیسیەوە ڕاستە؟ وە ئەگەر تووش بوم چۆن بتوانم چارەسەری بكەم ؟

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
تووش بوون بە هۆی چاوەوە ڕاستیەكە كە قورئان وسوننەت ئاماژەی بۆ دەكات ، وەكو ئەم ئایەتە: ( وَإِنْ يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا الذِّكْرَ). هەندێك لە زاناین پێیان وایە مەبەست لێی چاوە .
وە دیسان ئەم ئایەتە: (وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ) زۆرێك لە زانایان بۆچونیان وایە كە مەبەست پێی چاوە .
وەلە فەرموودەشدا فقد ثبت ذلك عن النبي حينما قال: " العين حق ولو سبق القدر شيء لسبقته العين " ئەمەش دەقێكی ڕاشكاوە لەو بارەیەوە پاشان واقع شاهێدە لەسەر هەبوونی كاریگەری چاو كە پێویست ناكات لێرەدا هەموویان باس بكەین بەڵكو ئەوە زانراو و بەناوبانگە لای خەڵكی ، دوو جۆر چارەسەرو خۆپاراستنیش هەیە بۆ ئەو مەبەستە:
یەكەمیان : (وقایة دافعة) كە بریتیە لەوەی مرۆڤ ویردو زیكرەكان بەكاربهێنێت وەكو ئایەتی كورسی كە پێغەمبەر دەفەرموێت: علیه الصلاە والسلام " من قرأها في ليلة لم يزل عليه مِنْ اللَّهِ حَافِظٌ وَلا يَقْرَبَه شَيْطَانٌ حَتَّى يصْبِحَ "
وە هەروەها هەوڵ بدات بەشێوەیەك دەرنەكەوێت بەبەرچاوی ئەو كەسەی كە گومانی لێ دەكرێت نەوەك كاریگەری بینینەكەی جێ بهێلێت لەسەری .
دووەمیان بریتیە لە (وقایة الرافعة) ئەمەش بریتیە لە فەرمان کردن بە کەسی چاوپیس كە خۆی بشوات یان دەستنوێژ بشوات وپاشان ئاوەكە بكرێت بەسەرو پشتی تووشبوودا بە ویستی خواى گەورە كاریگەریەكەی لەسەر لادەچێت.
الشیخ محمد بن صالح العثیمین – فتاوی نور علی الدرب

سەردان: ٣,٧٣٩ بەش: سيحر و جادوو