بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧١١ کۆی سەردان: ٨٧٧٩٠٨
پرسیار لەوێنەدا
بڕێك پاره‌م دا به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى زەریبەى خانوەکەم کەم بکەنەوە چونكه‌ بۆ فرۆشتن نیه‌ ئایا تاوانبارم ؟

من خانویه‌كم هه‌یه‌ خستومه‌ته‌ سه‌ر خۆم كه‌شفى زه‌ریبه‌ زۆریان له‌سه‌ر دانا بۆیه‌ منیش بڕێك پاره‌م دا به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مى بكه‌نوه‌ چونكه‌ بۆ فرۆشتن نیه‌ ئایا تاوانبارم ئه‌گه‌ر تاوانبارم چى بكه‌م؟

به‌ڵێ تاوانبار ده‌بیت به‌و كاره‌ و نابێت ڕه‌شوه‌ و به‌رتیل بده‌یت به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نرخی باجی (ضريبة) كه‌شفت له‌ سه‌ر كه‌م بكه‌نه‌وه‌ ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ((لعنة الله الراشي والـمرتشي)) [صحيح البخاري ومسلم] .
واته‌ : نه‌فره‌تی خوا له‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌رتیل ده‌دات و ئه‌وه‌ش كه‌ ده‌یخوات .
وه‌ ده‌بێت ته‌وبه‌ بكه‌یت و په‌شیمان بیته‌وه‌ له‌و كاره‌ و جارێكی دووباره‌ی نه‌كه‌یته‌وه‌ .

له‌ لایه‌ن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌



سەردان: ٣٣٧ بەش: تاوانه‌كان

ئایا پاره‌ گۆڕینه‌وه‌ به‌ قه‌رز ده‌بێت به‌ ڕیبا؟چۆن بتوانم هەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بكەم لە ماوەى دوو ساڵ و نیودا؟ وە چ خشتە و بەرنامەیەک دابنەم تاوەکو بە ئاسانى لەبەرى بکەم؟