من له بریتانیام له‌ كاتى هاتنم دا ڕه‌مه‌زان بوو نه‌متوانى به‌ڕۆژوو ببم ئایا ده‌توانم هه‌موو ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌ ڕۆژوو ببم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من له بریتانیام له‌ كاتى هاتنم دا ڕه‌مه‌زان بوو نه‌متوانى به‌ڕۆژوو ببم ئایا ده‌توانم هه‌موو ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ به‌ ڕۆژوو ببم؟

برام ده‌بێت تۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ به‌ قه‌رز بده‌یته‌وه‌ ، وه‌ مه‌رجیش نى یه‌ هه‌مووی له‌ ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ بێت به‌ڵكو له‌ ڕۆژانی تریشدا ده‌توانیت ئه‌و ڕۆژانه‌ به‌ قه‌رز بده‌یته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌دا بێت ئه‌وا چاك تره‌ ، والله أعلم .

له‌ لایه‌ن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ه‌ وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌