بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٣٨٢ کۆی سەردان: ٥٥٤٣٨٨
پرسیار لەوێنەدا
حوكمی ڕۆژووی ئافرەتی دوگیان و شیردەر

حوكمی ڕۆژووی ئافرەتی دوگیان و شیردەر
ئەو ئافرەتانەی حەملیان هەیە یان شیر دەدەنە منداڵەكانیان ئەگەر هاتوو ڕۆژووگرتن مەترسی و زیانی هەبوو بۆیان،یان بۆ منداڵەكانیان،ئەوە بۆیان دروستە بە ڕۆژوو نەبن ، بەڵام ئەگەر مەترسی نەبوو بۆ خۆیان و منداڵیان ئەوە واجبە لەسەریان بە ڕۆژوو ببن .
جا هەر كاتێك بەهۆی مەترسی گیانی خۆیان یان منداڵیان ڕۆژیەكەیان شكان ، سەبارەت بە گرتنەوەو كەفارەتی ڕۆژوویان سێ‌ جۆر بۆ چوون هەیە لە نێو زانایان .
1.هەندێكیان دەڵێن تەنها كەفارەت دەدەن گرتنەوەیان بۆ نیە: بەبەڵگەی ئەم فەرموودانە، عبدالله ی كوڕی عباس (ڕەزای خوای گەورەی لێبێت) ، دەڵێت : (إذا خافتِ الحاملُ على نفسها ، والمرضعُ على ولدها في رمضان قال: يُفطرانِ ، ويُطعمانِ مكانَ كُلِّ يوم مسكيناً ، ولا يقضيانِ صوماً) . صحيح على شرط مسلم ، (الارواء): 4/19.
واتە: هەر كاتێك ئافرەتی حامیلە ترسا لە نەفسی خۆی ، وە ئافرەتی شیردەر ترسا لە منداڵەی لە مانگی ڕەمەزاندا ، ئەوە ڕۆژووەكەیان دەشكێنن ، وە خواردن دەدەن بە فەقیر لە جیاتی گشت ڕۆژێكیان(واتە: بەرامبەر هەر ڕۆژێك دەبێت فەقیرێك تێر بكەن) وە گرتنەوەیان بۆ نیە .
وە عبدالله ی كوڕی عباس و عبدالله ی كوڕی عومەر دەڵێن: (الحاملُ والمرضعُ تُفطرُ ولا تقضى) . صححه الألباني في إرواء الغليل : 4/20 .
واتە: ئافرەتی حامیلە و شیردەر ئەگەر مەترسیان هەبوو ڕۆژیان دەشكێنن و نایگرنەوە (تەنها دانی خواردنیان لەسەر) .
2.وە هەندێك لە زانیان دەڵێن تەنها گێڕانەوەیان لەسەرە: دەڵێن چونكە حوكمی ئەم جۆرە ئافرەتانە وەكو حوكمی كەسی نەخۆش وایە ، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَىٰ سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) البقرة: 185.
واتە: هەر كەسێك نەخۆش بوو یان لەسەفەر بوو بۆی هەیە ڕۆژووەكەی بشكێنێت و پاشان دوای ڕەمەزان بیگرێتەوە . دەڵێن خوای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا تەنها باسی گرتنەوەی كردووە باسی دانی خواردنی نەكردووە . فتاوی اللجنە الدائمە : 10/220 .
3.وە هەندێك لە زانایان دەڵێن: ئەگەر لەبەر مەترسی منداڵەكەی ڕۆژووەكەی بشكێنێت ئەوە دەبێت لەگەڵ گرتنەوەی ڕۆژووەكەی خواردنیش بدات ، بەڵام ئەگەر لەبەر مەترسی خۆی بێت تەنها گێڕانەوەی لەسەرە . مجموع فتاوی ورسائل ابن عثیمین : 19/164.
تێبینی : ئافرەتان كردەوە بەكام یەكێك لەم بۆچونانە بكەن بۆیان دروستە إن شا‌ء الله .

مامۆستا عدنان بارام




حوکمی ئەو مەنی یە چیە کە هەندێ کات پاش خۆشۆردن دێتە دەر ؟پێشینانى ئێمە چۆن گرنگیان داوە بە هاتنى مانگى ڕەمەزان و چ دوعایەکیان کردوە کە بگەن بەم مانگە؟