حوکمی ئەو مەنی یە چیە کە هەندێ کات پاش خۆشۆردن دێتە دەر ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ئەو مەنی یە چیە کە هەندێ کات پاش خۆشۆردن دێتە دەر ؟
پرسیار:

هەندێ کات دوای کرداری جوتبوون و پاش خۆشۆردنم دەبینم هەندێ پاشماوەی مەنیم لێوە دێتە دەر ، تەنانەت دوای چەند کاتژمێرێک پاش کرداری جوتبونەکەش دێتە دەر ، ئایا دیسانەوە خۆشۆردنم لەسەر پێویستە ؟ یان تەنها ئەو شوێنە بشۆرم لەجل و بەرگەکەم کە لێی کەوتووەو دەستنوێژ بشۆم ؟

ئەو ئاوەی کە دوای خۆشۆردن لە لەشگرانی دێتە دەر ئەگەر شەهوەو ڕەحەتبوونی تازەی لەگەڵ نەبوو ، ئەوا بە پاشماوەی لەشگرانی یەکەم دەژمێردرێت و هیچ پێویست بەخۆشۆردن ناکات جارێکی تر ، تەنها پێویستە ئەو جێگایە بشۆردرێت کە ئاوەکەی بەرکەوتووەو دواتر دەستنوێژ بشۆرێت .
سەرچاوە : فتاوی ابن عثيمين (۱۱ / ۲۲۲).

سەردان: ٩,٣١٤ بەش: خۆشۆردن (غوسل)