دواى هەستانەوە لە ڕكوع دروستە دەست بخەیتە سەر سنگت؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
دواى هەستانەوە لە ڕكوع دروستە دەست بخەیتە سەر سنگت؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
دەست بەرزكردنەوە لە كاتێكدا نوێژ خوێن دەچێت بۆ ڕكوع سوننەتەبیست و دوو هاوەڵى پێغەمبەرى خوا ئەمەیان لە پێغەمبەرى خوا ڕوایەت كردووە.
(عن ابن عمر رضي الله عنهما قال كان النبي إذا قام إلى الصلاة رفع يديه حتى يكونا حذو منكبيه ثم يكبر فاذا أراد أن يركع رفعهما مثل ذلك...) الحديث رواه البخاري ومسلم.
كەوابوو لە كاتى ڕۆشتن بۆ ركوع سەلمێنراوە و سوننەتە. بۆ مەسەلەى دەتسگرتنەوە دواى ڕكوع دروست نیە چونكە هیچ بەڵگەیەكى تایبەت لەسەرى نەهاتووە بە بدعە حساب دەكرێت چونكە ئەگەر سوننەت بوایە هاوەڵان بۆ ئێمەیان نەقڵ دەكرد. بۆ زیارت شارەزابوون لەسەر ئەم مەسەلەیە بڕوانە (صفة صلاة النبي نووسینى شێخى ئەلبانى لاپەڕە 138 چاپى مكتبة المعارف.
تێبینى: دەتوانى لەبەشى كتێبخانەى سایتى بەهەشت كتێبى (صفة صلاة النبي ) بە كوردى بخوێنیتەوە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٣١٠ بەش: نوێژ