لە ڕەمەزاندا كە تووشی (حەیز) بوم و ڕۆژووم شكاند ، بەڵام ئەوە سێ ساڵە هێشتا قەزام نەکردۆتەوە ئایا چیم لەسەرە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە ڕەمەزاندا كە تووشی (حەیز) بوم و ڕۆژووم شكاند ، بەڵام ئەوە سێ ساڵە هێشتا قەزام نەکردۆتەوە ئایا چیم لەسەرە؟

 ئەگەر ئەو ئافرەتە لە شوێنێكی دوور لە زانایان ‌و فێرخوازانی زانستی شەرعی بێت وەكو ئەوەی لە دەشتێكی دوور ژیابێت ‌و حوكمی ئەو شتەی نەزانیبێت، ئەوا قەزا كردنەوەی لەسەر نی یە، چونكە عوزری هەیە بەڵام ئەگەر كەمتەرخەم بووبێت بەوەی كە لە شارێكدا ژیابێت كە زانای تێدا بووە، ئەوا ئەو حوكمە نادیار نابێت ئیلا لە لای كەسێكی كەمتەرخەم ‌وبێ بایەخ ‌وپشت گوێ‌ خەر نەبێت، ئەگەر وابوو ئەوا پێویستە قەزای ئەو ڕۆژانە بكاتەوە كە تێیدا بە ڕۆژوو نەبووە، وە ئەگەر گومانی هەبوو ئەوا كار بە دڵنیای دەكات كە كەمەكەیە، بۆ نمونە ئەگەر گومانی هەیە كە سێ‌ ساڵە یاخود دوو ئەو دوو ساڵەكە دەژمێردرێت، وە ئەگەر گومانی هەبوو چوار ساڵە یاخود سێ‌ ساڵە ئەوا سێ‌ ساڵەكە دەژمێردرێت ‌و بەم شێوەیە
لە فەتواكانى زاناى پایەبەرز الشیخ محمد بن صالح العثيمين (رحمه الله) (اللقاء الشهري، رقم: 8، ص58-59).

وە شێخ عبدالعزیز بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
 وە پێویستە لەگەڵ قەزاكردنەوەدا خواردنی ژەمی ڕۆژێكی هەژارێكیش بدات، لەكاتێكدا كە ئەمە كومەڵێك لە هاوەڵان فەتوایان داوە لەسەری، وە لە خواردنی ناوچەكە دەبێت كە دەكاتە نزیكەی كیلۆ و نیوێك لە خورما یان برنج یان جگە لەمانە ، بەڵام ئەگەر قەزای كردەوە پێش ڕەمەزانی داهاتوو ئەوا خواردنی لەسەر نیە .

سەردان: ٢,٥٤٤ بەش: ڕۆژوو