بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٦٤ کۆی سەردان: ٩١٧١٧٠
پرسیار لەوێنەدا
حوكمی بەڕۆژووبون چی یە بەشێوەیەكی گشتی لە ڕەمەزاندا؟

بێگومان بەڕۆژووبون وەكو خوای پەروەردگار لە قورئانە پیرۆزەكەیدا فەرمووی:
[يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ ] [البقرة:183]
پێشتر هەر لە سورەتی بەقرەدا دەفەرموێت [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ] (البقرة:178 ) ئێوە قیصاصتان لەسەر فەرزکراوە
[كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ إِن تَرَكَ خَيْراً الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالأقْرَبِينَ بِالْمَعْرُوفِ حَقّاً عَلَى الْمُتَّقِينَ] [البقرة:180] كەسێك كە لەسەرە مەرگ دابێ كە شتێكی لە دوای خۆی بەجێ‌ هێشتبێ‌ واجبە لەسەری وەسیەت بكات، ڕۆژووتان لەسەر فەرزكراوە كەواتە بەڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان فەرزە وە بێگومان بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان بە چەند قۆناغێكدا ڕۆیشت كە فەرزە، سەرەتا مانگی ڕەمەزان فەرز نەبوو سەرەتا ئەوە فەرز بوو كە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هەموو مانگێك دوو ڕۆژ تێیدا بەڕۆژووبوو ئەوە فەرز بوو دوای ئەوە كە هاتنە مەدینە مانگی ڕەمەزان فەرز كرا لەسەر موسڵمانان كە مانگی ڕەمەزان فەرز كرا چۆن فەرزكرا لەسەر هەموو موسڵمانان فەرز بێت لەسەری بیگرێت؟ نەخیر ئیختیاری تێدابوو واتە ئەگەر بتوانێ بەڕۆژوو بێت وە دەش توانێ بەڕۆژوو نەبێت‌و لە جیاتی ئەوە فیدیە بدات ئەوە قۆناغی دووەم ئەوجا لە قۆناغی سییەم فەرزی كرد، بێینەوە سەر حوكمی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان خوای گەورە لە ئایەتەكەدا ئاماژەی بەوە كرد كە فەرزە، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت ئیسلام لەسەر پینج پایە بنیات نراوە یەكەم پایە شەهادەیە كە خوا بپەرستی‌و شوێن پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بكەویت، دووەم پایە نوێژە، سێیەمیان زەكاتە، چوارەمیان حەجە، پێنجەمیان ڕۆژووگرتنە، كەواتە بەڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان فەرزێكە لە ئەركانەكانی ئیسلام،
وەهەر‌وەها لە فەرموودەیەكی تریشدا كە بوخاری و موسلیم بۆمان دەگێڕێتەوە عەرەبێكی دەشتەكی هاتە لای پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: پێم بڵی سەبارەت بە نوێژ خوا چی لەسەر من فەرز كردووە؟ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: پێنج نوێژی لەسەر فەرز كردوویت خوای گەورە لە شەوو ڕۆژێكدا ئیلا مەگەر نوێژی سوننەت بكەیت، فەرمووی: پێم بڵێ لە زەكات چیم لەسەر فەرزبووە؟ پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: تەنها زەكاتی فەرز ئیلا مەگەر خێر بكەی، ئەوجا فەرمووی: ئەی لە ڕۆژوو چیم لەسەر فەرزبووە؟ فەرمووی مانگی ڕەمەزان فەرزە لەسەرت ئیلا مەگەر ڕۆژووی سوونەت بگری، كابرا فەرمووی: نە زیادی دەكەم نەكەمی دەكەم ئەوەندە دەكەم كە خوا لەسەری فەرز كردووم. واتە پێنج فەرزەكانم دەكەم هیچ سونەتێك ناكەم كاتێك كە كابرا ڕۆیشت پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: (أفلح ان صدق) واتە: سەرفرازبوو ڕزگاربوو نەجاتی بوو ئەگەر ڕاست بكات‌و دەچێتە بەهەشتەوە ئەو كەسە ئەگەر راست بكات.
جا لێرەدا ئەوەمان بۆ روون بۆوە كە بەڕۆژووبونی مانگی ڕەمەزان فەرزە دووەمیشیان ئەوەمان بۆ دەردەكەویت كە ئیسلام زۆر ئاسانە كابرایەكی دەشتەكی دێتە لای پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ئەویش ئیسلامی لە پێنج ووشەی كورتدا كۆدەكاتەوە كە ئەركانەكانی ئیسلامە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: سەرفرازبوو دەچێتە بەهەشتەوە ئەگەر راست بكات ئەگەر كەسێك راست بكات لەگەڵ خوای خۆی ئەو مەرجەی تێدابیت وە كار بەو ڕوكنانەی ئیسلام بكات ئەوە دەچێتە بەهەشتەوە خوای گەورە بەبە‌هەشتی شاد دەكات ئەوەش فەزڵێكی گەورەیە بە كارێكی بچوك‌و كەم كە ئەركێكی زۆر گەورە نییە لەسەر مرۆڤ بەڕۆژوو بێت لە ساڵێكدا مانگێك بەڕۆژوو بێت یا لە ڕۆژێكدا پێنج نوێژ بكات ئاسانە إِنْ شَا‌وَ الڵّهُ خوای گەورە بەنسیبمان بكات.
وەرگیراوە لە کتێبی : (پرسیارەكانی مانگی ڕەمــەزان ) دكتۆر عبداللطيف أحمد



سەردان: ١٣٥ بەش: حوکمەکانى ڕۆژوو

سەرفترەدان بە گوێرەى سوننەتى پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم چۆن دەدرێت؟كاتێك كە موسڵمانێك بە ڕۆژوو دەبێت چ ئەجرو پاداشتێكی دەست دەكەوێت؟