فەزڵی شەشەڵان چیە؟ وه مەرجە ئەم شەش ڕۆژە لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە دەست پێ‌ بكات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵی شەشەڵان چیە؟ وه مەرجە ئەم شەش ڕۆژە لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە دەست پێ‌ بكات؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
یەكێك لە دیاریدەكانی بەردەوامی بەرۆژوو بوونی شەش ڕۆژی دوای رەمەزانە كە پێغەمبەری خوا دەفەرمێت:(عَنْ أَبِي أَيُّوبَ الْأَنْصَاڕيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ قَالَ: "مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ كَانَ كَصِيَامِ الدَّهْڕ)
واتە: هەركەسێك مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت وە شەش ڕۆژی شەوالیش تیایدا بەڕۆژوو بێت ئەوە وەكو ساڵێك بەڕۆژوو بێت وایە، بۆ ئەوەی كە ئێمە بەردەوام بین لەسەر عیبادەتو لە مانگی ڕەمەزاندا خواپەرستیەكەمان كۆتایی پێ نەیەتو بەندەی خوا بین نەك بەندەی ڕەمەزان بینو لە هەموو كاتێكیش لە دوای ڕەمەزانیش ئاگامان لە خوا بێت.
مەرج نیە، وە مەرجیش نیە بەسەر یەكەوە بێت، وە گرنگ بەردوام بوونە لەسەر عیبادەت إِنْ شَاءَ اللَّهُ وە لە هەمووشی گرنگتر بەردەوام ڕوو لە خوا بینو خوا بپەرستین وە شوێن سوننەتی پێغەمبەری خوا بكەوین ، وە كە فەرموویان خواو پێغەمبەری خوا وایان فەرمووە قورئانو فەرموودە ملكەچی بینو موناقەشە نەكەین، نەڵێین باوكمان، باپیرمان، عادەتمان، نەنكمان، داپیرەمان، دابو نەریتمان، مەزهەبەكەمان، ئەو شتانە نەكەینە بەڵگە بۆ ڕەت كردنەوەی ئایەتو فەرموودەكانی پێغەمبەری خوا ، چونكە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت: دوو شتم بۆ بەجێ هێشتون هەر كەسێك دەستیان پێوە بگرێت قەت گومڕا نابێت ئەوانیش بریتین لە (قورئانو سوننەت) جا ئامۆژگاریم ئەوەیە دەستیان پێوە بگرین خوای گەورە هیدایەتمان بدات.
[بەرِێز: د.عبداللطيف وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە]

سەردان: ٢,٨٠٧ بەش: ڕۆژووى سوننەت