ئایا لە نوێژدا دوعا کردن لەکاتى ڕکوعدا دەکرێت؟ یان تەنها لە سوجدەدا دەتوانین دوعا بکەین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لە نوێژدا دوعا کردن لەکاتى ڕکوعدا دەکرێت؟ یان تەنها لە سوجدەدا دەتوانین دوعا بکەین؟

دوعا کردن لەسوجدەدا دەکرێت ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر کە دەفەرموێ : (أمَّا الرُّكوعُ فعظِّمُوا فيه الرَّبَّ، وأمَّا السُّجودُ فاجتَهِدوا في الدعاءِ فقَمِنٌ أن يستجابَ لكم ) [رواه مسلم ] .
واتە : بەڵام بەنیسبەت دوعا کردن لەکڕنوشدا خودای تێدا بەبەرز ڕابگرت ، بەڵام لە سوجدەدا زۆر دوعای تێدا بکەن ئومێد وایە خودا وەڵامتان بداتەوە .

وەهەروەها پێغەمبەر فەرموویەتی : (أقرَبُ ما يكونُ العبدُ من ربِّه وهو ساجِدٌ؛ فأكثِروا الدُّعاءَ) .
واتە : نزیکترین کات کەبەندە لەخوداوە نزیکە کاتێکە کە لەسوجدەدایە بۆیە زۆر تیایدا بپاڕێنەوە .

جا دوعا کردن لە سوجدەدا گوێڕایەڵی خودایە و نزیک بوونەوەیە لێی و زۆر ئومێد دەکرێت وەڵام بدرێتەوە ، بەڵام لە کڕنوشدا باشتر وایە تەنها تایبەت بکرێت بەبەگەورە دانانی خوداوە ، نەک تیایدا بپاڕێیتەوە ، مەگەر هەندێ جاری کەم نەبێت ؛ چونکە پێغەمبەر فەرموویەتی : لەکڕنوشدا خودا بەگەورە ڕابگرن ، ئەمەشە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە کڕنوش شوێنی بەگەورە دانانی خودایە و ئەو بەگەورە دانانە گوێڕایەڵی پێغەمبەرە ، هەروەک فەرموویەتی : ( أما الركوع فعظموا فيه الرب) جا لەکڕنوشدا دەوترێت : (سبحان ربي العظيم .. سبحان ربي العظيم .. سبحان ذي الجبروت والملكوت والكبرياء والعظمة .. سبوح قدوس رب الملائكة والروح ) ، ئائەمە بەگەورە دانانی خودایە ، وهەندێ لەو زیکرانەی تریش کەلەکڕنوشدا دەوترێن : (سبحانك اللهم ربنا وبحمدك .. اللهم اغفر لي) ، بێگومان ئەمەش بەگەورە دانانی خودای تێدایە و هەروەها دوعاشی تێدایە بەڵام دوعاکەی کەمترە، عائشة رضي الله عنها دەڵێت : پێغەمبەرە لەکڕنوش و سوجدەدا زۆر ئەم زیکرەی دەکرد : ( سبحانك اللهم ربنا وبحمدك . اللهم اغفر لي ) ، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم زیکرە لەکڕنوشدا دەکرێت هەروەک چۆن لەسوجدەدا دەکرێت ، و لەو زیکرەدا : ( اللهم اغفر لي ) هاتووە ، بێگومان ئەمەش دوعایە ، بەڵام کەمتر لەوانی تر کەدوعا نین ، بۆیە زیاتر بەگەورە دانان جێبەجێ کردنی فەرمانی پێغەمبەرە ؛ چونکە فەرموویەتی : ( أما الركوع فعظموا فيه الرب ) ، واتە : لەکڕنوشدا خودا بەگەورە دابنێن .

بەڵام گەر هەندێ جار دوعا بکرێت لە ڕکوعدا دروستە ، هەروەک لەفەرموودەکەدا هاتووە ( اللهم اغفر لي ) ، بەڵام هەروەک چەند بارەمان کردەوە زیاتر دوعاکانی لەسوجدەدا دەکات ؛ چونکە سوجدە جێگای دوعایە و ئەوەش سوننەتە .
وەڵامى زانای پایەبەرز عبدالعزیز بن عبدالله بن باز - رحمه الله -

سەردان: ٥,٢٤٣ بەش: دوعا و پاڕانه‌وه‌