بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ٢٠٥٤ کۆی سەردان: ١٢٥٢١٩٦
پرسیار لەوێنەدا
ئایا مه‌به‌ست له‌ سه‌له‌فى صاڵح چیه‌؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئه‌وان پێشینى ئه‌م ئوممه‌ته‌ن كه‌ پێك دێن له‌ هاوه‌ڵان و شوێنه‌كه‌وتوویانیان و شوێنكه‌وتوى شوێنكه‌وتووانیش به‌چاكه‌، كه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر قورئان و سوننه‌ت، و رۆیشتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - له‌سه‌رى بووه‌ له‌ ڕووكه‌ش و ناخیشه‌وه‌، وه‌ كۆو یه‌ك ده‌ستن بۆ كاربه‌ده‌سته‌ موسڵمانه‌كانیان به‌ گوێڕایه‌ڵى كردنیان له‌ چاكه‌دا و ئامۆژگارى و رێك و باش كردنى ته‌واوى ئه‌و كارانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كاربه‌ده‌ست و ژێرده‌سته‌وه‌.
وه‌ عه‌یب و نه‌نگى نیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بدرێته‌ پاڵ سه‌له‌ف، به‌ڵكو پێویستیشه‌ ئه‌و كاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى جیابێته‌وه‌ به‌و به‌رنامه‌ حه‌قه‌ى كه‌له‌سه‌رى ده‌ڕوات وه‌كو چاولێكه‌ریه‌ك بۆ ئه‌و چینه‌ پوخت و پاڵفته‌كراوه‌ هه‌رله‌ كۆنه‌وه‌ له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوادا- صلى الله عليه وسلم - و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێـزه‌كانى – رضي الله عنهم - و له‌سه‌روى هه‌موویانه‌وه‌ چوار جێنشینه‌ ڕاشیده‌كان.

شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي
لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)



سەردان: ١٥٩ بەش: سەلەفیەت

به‌ڵگه‌ له‌ قورئان و سوننه‌ت چیه‌ له‌سه‌ر واجبێتى شوێنكه‌وتنى به‌رنامه‌ى سه‌له‌فى صالح؟به‌ڵگه‌ چیه‌ لە قورئان و سوننه‌تدا کە باوەڕداران لە قیامەتدا خواى گەورە دەبینن؟