ڕونكردنەوەیەكمان دەوێ سەبارەت به مەرجی پاداشتدانەوە ( الشرط الجزائي ) لە گرێبەندی كڕین و فرۆشتدا بەگشتی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕونكردنەوەیەكمان دەوێ سەبارەت به مەرجی پاداشتدانەوە ( الشرط الجزائي ) لە گرێبەندی كڕین و فرۆشتدا بەگشتی
پرسیار:

بۆ نموونە : کەسێک کۆمەڵە خانوو و شوقەیەک دروست دەکات مەرجى ئەوە لەسەر کڕیارەکان دادەنێت ئەگەر لە کاتى خۆى پارەى مانگانەیان نەدا ئەوا زیادەى دەچێتە سەر.

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

حوكمی بوونی مەرجی پاداشتدانەوە لەو گرێبەندانەی كە پابەندبوون تێیاندا قەرزە ، حەرامێتی و نادروستێتیە ، چونكە جۆرێكی ئاشكرایە لە خواردنی ڕیبا و سوو و مامەڵە پێكردنی ـ بە هەر ناوێكەوە بێت ـ ، وە هاوشێوەی ئەو جۆرە ڕیبا و سوو خواردنەیە ـ ئەگەر خراپتریش نەبێت ـ كە لەسەردەمی نەفامی و جاهلیەتدا ئەنجام دراوە ، چونكە كەسانی قەرزارایان كە كاتی هاتنی دانەوەی قەرزی سەر شانیان دەهات ، و توانای دانەوەیان نەدەبوو ، پێیان دەوترا : « « أَتـَـقْضِـيْ أَمْ تُـرْبِـي »  واتە : یان لەكاتی خۆیدا قەرزەكە دەگێڕیتەوە ، یان كات و مەودای دانەوەی قەرزەكەت بۆ درێژ دەكەینەوە ، و تۆش لەبەرامبەر ئەوەدا قەرزەكەت بە زیاتر دەدەیتەوە !!!

الـحمــد للَّـه ، والصلاة والسلام علـى رسول اللَّـه ، وعلـى آله وصحبه ومن والاه ... أما بعد :
پێش ئەوەی بڕۆمە سەر باسی زاراوەی مەرجی پاداشتدانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) دەمەوێت ئەوە بڵێم كە : مەرجی پاداشتدانەوە لە سەرچاوە فیقهیەكانی كۆندا بەم ناو و شێوەیە ناسراو نەبوو ـ ئەگەرچی بەشەكانی بە وردی لەباسی گرێبەند و مەرجەكانی باسیان لێوە كراوە (1) ـ ، لەبەر ئەوەی ئەم زاراوەیە ـ واتە : مەرجی پاداشتدانەوە ـ زاراوەیەكی یاساییە و لە یاسا ڕۆژئاواییەكەنەوە ، یان لە یاسای فەرەنسی و ئینگلیزیەوە وەرگیراوە ،وپاشان ولاتانی عەرەبی لەوانەوە وەریان گرتووە ، و سەرەتاش یاسای میسری لە یاسای فەرەنسیەوە وەریگرتووە ، و دواتریش وڵاتانی تر بەدوای ئەوەدا هاتوون (2) .
ئەم پرس و باسە ـ واتە : مەرجی پاداشتدانەوە ـ یەكێكە لە نەوازلە سەردەمیانەكان (3) ، و چەندەها زاراوەی تری بۆ بەكارهێنراوە لە ووتەی شەرعزانانی سەردەم ، لەوانەش : ( التعويض الاتفـاقي ) ، و ( الـجــزاء الاتفـاقي ) ، و ( غرامة التـأخيـر ) ، و ( الـجزاء التعاقدي ) ، و ( تعويض النكوص ) ، و ( البند الـجزائي ) (4) ، بەڵام بەربڵاوترینیان لە نێو شەرعزانانی سەردەم مەرجی پاداشتدانەوەیە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) یە (5) .
پاشان با بزانین مەرجی پاداشتدانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) لە ڕووی زمانەوانی و زاراوەییەوە چیە :
مەرجی پاداشتدانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) لە ڕووی زمانەوانیەوە :
ئەم زاراوەیە لە ڕووی پێكهاتنەوە لە دوو وشە پێك هاتووە ، ئەوانیش وشەی : ( الشـرط ) ، و وشەی : ( الـجزا‌ء ) ـە ، جا ئەگەر بڕوانینە سەرچاوە و فەرهەنگەكانی زمانی عەرەبی دەبینین لە لێكدانەوەی ئەم دوو ووشەیەدا بەم پێیە دواون :
( الشَّـرطُ ) : لە زمانەوانیدا دوو واتای هەیە ، ئەوانیش : یەكەم : بریتیە لە پابەند كردنی بەرامبەر یان خۆ پابەندكردن بە شتێك لە كڕین و فرۆشتندا ، یان لە هاوشێوەكانیدا (6) ، دووەم : بە واتای : نیشانە دێت (7) .
بەڵام سەبارەت ووشەی ( الـجزائي ) : نیسبەتە بۆ پاداشتدانەوە ، و لەزمانەوانیدا ووتراوە : لە پاداشتدانەوەی سەر شتێك هاتووە (8) ، و وشەی جەزاش بۆ پاداشت و سزاش بەكار دەهێنرێت ، بەڵام لێرەدا بۆ سزادان بەكار هێنراوە (9) .
بەڵام لە ڕووی زاراوەییەوە مەرجی پاداشدانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) : بە چەندەها شێوە پێناسە كراوە ، و دەتوانرێت پوختەی پێناسەكان بەم شێوەیە بخرێتەڕوو و بووترێت : مەرجی پاداشتدانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) : بریتیە لە ڕێكەوتن و ڕازیبوونی پێش وەختی هەردوو لای گرێبەندێك لەسەر دیاریكردنی قەربووكردنەوەی ئەو زەرەرە خەمڵێندراوانەی كە تووشی هەردوو لای گرێبەندەكە دەبێت ، بە هۆی دواكەوتنیان لە جێبەجێكردنی ئەركی سەرشانیان (10) .
مەرجی پاداشتدانەوە دەبێتە دوو بەشەوە ، ئەوانیش :
یەكەم : مەرجی پاداشتدانەوە لەو گرێبەندانەی كە پابەندبوون تێیاندا قەرزە .
ئەم بەشەیان چەند شێوازێكە وگرنگترینیان : بەمەرج دانانانی زیادەیەكە لە گرێبەندەكەدا لەسەر قەرزە بنەڕەتیەكە ، یان لەسەر دواكەوتنی دانەوەی قەرزەكە لەكاتی دیاریكراوی دانەوەیدا ، لەهەر بوارێك بێت لە بوارەكانی كڕین و فرۆشتندا (11) .
دووەم : مەرجی پاداشتدانەوە لەسەر دواكەوتنی بەڵێندەران لە جێبەجێكردنی كارو كردەوەكانیان لەكاتی خۆیدا ، یان هەر بەتەواوی ئەنجام نەدانی كار و كردەوەكانیان .
ئەمەشیان شێوە زۆر دەگڕێتەخۆ ، گرنگترینیان ئەوەیە كە : یەكێك لە لایەنەكانی گرێبەندەكە ئەوە بەمەرج بگرێت كە لە ئەگەری دواكەوتنی جێبەجێكردنی موقاول و بەڵێندەرەكە لە كارەكەیدا ، یان بەتەواوی وازلێهێنانی ، بڕێكی دیاریكراوی وەكو مەرجی پاداشتدانەوە بكەوێتە سەر .

حوكمی بوونی هەر یەك لە جۆرەكانی مەرجی پاداشتدانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) لە گرێبەندەكاندا :
یەكەم : حوكمی بوونی مەرجی پاداشتدانەوە لەو گرێبەندانەی كە پابەندبوون تێیاندا قەرزە ، حەرامێتی و نادروستێتیە ، چونكە جۆرێكی ئاشكرایە لە خواردنی ڕیبا و سوو و مامەڵە پێكردنی ـ بە هەر ناوێكەوە بێت ـ ، وە هاوشێوەی ئەو جۆرە ڕیبا و سوو خواردنەیە ـ ئەگەر خراپتریش نەبێت ـ كە لەسەردەمی نەفامی و جاهلیەتدا ئەنجام دراوە ، چونكە كەسانی قەرزارایان كە كاتی هاتنی دانەوەی قەرزی سەر شانیان دەهات ، و توانای دانەوەیان نەدەبوو ، پێیان دەوترا : « « أَتـَـقْضِـيْ أَمْ تُـرْبِـي » (12) ، واتە : یان لەكاتی خۆیدا قەرزەكە دەگێڕیتەوە ، یان كات و مەودای دانەوەی قەرزەكەت بۆ درێژ دەكەینەوە ، و تۆش لەبەرامبەر ئەوەدا قەرزەكەت بە زیاتر دەدەیتەوە !!!
ئەم حوكمەش بۆچوونی : دەستەی هەمیشەیی بۆ لێكۆلینەوەی زانستی و فەتوا و بانگەواز و رێنماییە لە وڵاتی سعودیە ( واتە : اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد ) (13) ، وە بۆچوونی كۆڕبەندی فیقهی ئسلامی جیهانیە ( واتە : مـجمع الفقه الإسلامي العالـمي ) ، و دەیان ناوداری پسپۆر لەبواری ئابووری ئیسلامی هەمان ئەم بۆچوونەیان هەیە ، لەوانەش :
شێخی پایەبەرز ( محمد بن إبراهيم آل الشيخ ) ـی موفتی پێشووی وڵاتی سعودیە پێش ( ابن باز ) ـ رحـمهمـا اللَّـه ـ (14) ، وە شێخ ( عبداللَّـه بن منیع ) كە ئەندامی گەروە زانایانی وڵاتی سعودیەیە (15) ، وە شێخ ( دبیان بن مـحمد الدبیان ) (16) ، وە دكتۆر ( عمر سليمـان الأشقر ) (17) ، وە دكتۆر ( سليمـان الرحيلـي ) (18) ، وە شێخی دكتۆر ( عبداللَّـه الفقیه ) سەرپەرشتیاری بەشی فەتوا لە ( الشبكة الإسلامية ) ، وە دكتۆر ( مـحمد شبیـر ) (19) ، وە ( علـي السالوس ) ... ، و دەیان ناوداری تری جیهانی ئیسلامی كە ئێرە جێگەی درێژەی ناوهێنانیان نیە .
ناوبراوانیش چەندەها بەڵگەی قورئان و سوننەت و كۆڕای زانایان هێناوەتەوە لەسەر حەرامێتی و نادروستی ئەم مەرجدانانە .
زانایانی ئیسلامیش بەم جۆرە باسیان لە زیادەی سەر قەرز كردووە ، ئەوەتا پێشەوا ( ابن الـمنـذر ) ـ رحـمه اللَّـه ـ فەرموویەتی : (( أجمعوا علـى أن الـمسلِف إذا شـرط علـى الـمستلف زيادة أو هدية فأسلف علـى ذلك ، إن أخذ الزيادة ربا)) (20) .
وە پێشەوا ( الـحافظ ابن عبدالبـر ) ـ رحـمه اللَّـه ـ فەرموویەتی : (( وكل زيادة فـي سلف أو منفعة ينتفع بـها المسلِف فهو ربا ، ولو كانت قبضة من علف ، وذلك حرام إن كان بشـرط )) .
وە شێخ ( عبدالعزیز بن عبدالله بن باز ) ـ رحـمه اللَّـه ـ دەفەرموێت : (( وأجـمع العلمـاء علـى تـحريم هذه الزيادة ، وعلـى تـحريم كل معاملة يتوسل بـها إلـى تـحليل هذه الزيادة ... )) (21) .
وە ( الـحطاب ) یش لەم بارەیەوە فەرموویەتی : (( إذا التـزم الـمـدعى عليه للمدعي أنه إذا لـم يوفـه حقـه فـي كـذا ، فلـه عليه كذا وكـذا ، فهـذا لا يـختلف فـي بطلانــه ؛ لأنه صـريح الربـــا ، وسواء كان الشـيء الـملتزم به من جنس الدين أو غيـره ، وسواء كان شيئاً معيناً ، أو منفعة ...)) (22) .
وە دەبێت ئەوەش بزانین كە چونە ناو گرێەند و مەرجە پوچەڵەكان حەرامە و دروست نیە :
ئەوەتا شێخی پایەبەرز ( مـحمد ابن صالح العثيمين ) ـ رحـمه اللَّـه ـ فەرموویەتی : (( إيقاع العقود الفاسدة أو الشـروط الفاسدة حرام لا يـجوز ؛ لأن الفساد نتيجة التحريم وثمرته ، فلا فساد إلا بتحريم ، ولـهذا نقول : كل فاسد مـحرم وليس كل مـحرم فاسداً ، ومعنى فاسداً ، أي : لا تتـرتب عليه أحكامه )) (23) .
وە شێخ ( عبداللَّـه بن منیع ) فەرموویەتی : (( الذي يظهر لـي أن الشـرط الـجزائي بالنسبة لسداد الديون ، هو أخذ بالـمنهج الـجاهلـي : ( أَتُرْبِـي أَمْ تَقْضِـي ؟ ) ، بل قد يكون أشد من ذلك ؛ لأن الـمنهج الـجاهلـي يبدأ عند حلول أجل السداد ، وهذا يقر عند التعاقد ، فهو إقرار بالربا الـجاهلـي عند التعاقد )) (24) .
كەواتە ئەنجامدان و واژۆكردنی هەر گرێبەندێك ئەم جۆرە مەرجە پاداشتدانەوەیەی تێدابێت حەرامە و دروست نیە ، بەڵكو هاوشێوەی كار و كرداری سەردەمی نەفامیە ، بەڵكو خراپترە ، چونكە ئەوان بەحەڵاڵ دەستیان پێدەكرد بەڵام بە سوو و ڕیبا كۆتاییان پێدەهێنا ، كەچی موسڵمانانی ئەمڕۆ دوای هەزار و چوار سەد ساڵا و بڕێك هەر لەسەرەتاوە بە ڕیباوە دەست پێدەكەن و ئامادەیی دەر دەبڕن لەسەر دانی ڕیبا ، و دانپیادانانی !!!
دووەم : حوكمی مەرجی پاداشتدانەوە لەسەر دواكەوتنی بەڵێندەران لە جێبەجێكردنی كارو كردەوەكانیان لەكاتی خۆیدا ، یان هەر بەتەواوی ئەنجام نەدانی ، حەڵاڵ و دروستە و مەرجێكی تەندروستە و دەبێت وەفای پێوە بكرێت ، ئەمەش ووتەی زۆرینەی شەرعزانانی سەردەمە ، و لەوانەش ئەندامانی ( هيئة كبار العلمـاء فـي الـمملكة العربية السعودية ) بە سەرۆكایەتیشێخ ( ابن باز ) (25) ، وە هەر ئەمەشە كە ( مـجمع الفقه الإسلامي الدولـي التابع لـمنظمة الـمؤتـمر الإسلامي ) (26) بڕیاریان لەسەر داوە ، و ئەوەیە كە ( الـمجمع الفقهي التابع لرابطة العالـم الإسلامي ) لایان پەسەندە (27) , وە بڕیاری ( دار الإفتاء الـمصـر ) یشە (28) .
بەڵگەی ئەم بۆچوونەش لە سەرچاوەكانی خۆیدا باسیان لێوە كراوە .

پاشكۆی هەندێك فەتوا : لەسەر حوكی بوونی ئەم دوو مەرجە لە گرێبەندەكاندا :
فەتوای یەكەم :
حوكمی مەرجی پاداشتدانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) لەگرێبەستەكانی بەڵێندەراندا ، لەلایەن ( لیژنەی هەمیشەیی بۆ لێكۆلینەوەی زانستی و فەتوا و بانگەواز و رێنمایی ) ، وەرگێڕانی : دەستەی بەشی زمانی كوردی لە ماڵپەڕی ئیسلام هاوس .
ئەم پرسیارە ئاڕاستەی لیژنەی هەمیشەیی بۆ لێكۆڵێنەوەی زانستی و فەتوادان كراوە :
پرسیار : من كەسێكم لە بواری عەقارات ( زەوی و خانوو بەرە ‌) دا كار دەكەم و سەرمایەی خۆم و چەند كەسێكیشم خستوەتە گەڕەوە ، زۆر جاریش كارەكانم لەگەڵ بەڵێندەرەكاندایە ، بەتایبەتی بۆ دروستكردنی باڵەخانە ویەكەكانی نیشتەجێ بوون ، بەو پێیەی كە لە قانوندا بڕگەیەك هەیە پێی دەوترێت ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) چۆنیەتیەكەیش بەم شێوەیەیە ، من كاتێك گرێ بەستێك لەگەڵ بەڵێندەرێكدا دەبەستم بۆ دروستكردنی چەند یەكەیەكی نیشتەجێ بوون كە بە ماوەی ساڵێك بۆم تەواو بكات ، ئەگەر هاتوو لەو ماوەیەدا دروست نەكرد و دواكەوت لەماوەكەی خۆی ، من بۆ هەر ڕۆژێك دواكەوتن بڕی (1000) هەزار دۆلاری لێ بسێنم ، ئایا ئەم بڕە پارەیەی كە لێی دەسێنم دروستە ؟ خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە .

وەڵام :
سوپاس بۆ خوای گەورە ومیهرەبان ، وە درود و صەڵات وسەلام لەسەر مـحمد الـمصطفى وئال وبەیت ویار ویاوەرانی هەتا هەتایە .
دیارە ئەوەی كە باست كردووە ، كە پێی دەوترێت ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) مەرجی پاداشتدانەوە، یەكێكە لەو گرێ بەست و مەرجانەی كە لە فیقهی ئیسلامیدا زانایان بە تایبەتی باسیان لێوە نەكردووە، بەڵام جمهوری زانایان قاعیدەیەكیان داناوە لەم بارەیەوە و ووتویانە ( الأصل في العقود الإباحة ) واتا : ئەصل لە گرێ بەستەكاندا ئەوەیە كارێكی دروست و ڕێگا پێدراوە ، مەگەر بەڵگەیەكی تایبەتی لە قورئان یان لە سوونەت ئەو گرێ بەستە بە دروست نەزانێت ، لەم ڕوانگەشەوە ، مەرجی پاداشتدانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) كارێكی دروستە ، مادام بەڵگەیەك نییە بە حەرامی بزانێت ، لەم ڕووەشەوە كۆڕبەندی فیقهی ئیسلامی گرێدراو لە ڕێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامی لە خولی (12) كە لە بەرواری 7 / ذي الحجة /1412 كۆچی لە ریاضی پایتەختی عەرەبستانی سعودیە بەسترا چەند بڕیارێكی دەركرد ، یەكێك لەو بڕیارانە ئەم بڕیارە بوو : « يـجوز أن يتضمن عقد الاستصناع شـرطاً جزائياً بمقتضي ما اتفق عليه العاقدان ما لـم تكن هناك ظروف قاهرة » ، واتا : دروستە گرێ بەستی دروستكردن مەرجی جەزای تێدا بێت ، بەو پێیەی كە هەردوو لایەنی گرێ بەستەكە لەسەر ڕێك دەكەون ، مەگەر كاتێك نەبێت بارودوخێكی وا بێتە پێش كە لەدەستی هیچ لایەنێكیاندا نەبێت .
كەواتە ئەگەر هاتوو جەنابت گرێ بەستت لەگەڵ بەڵێندەرێكدا كرد بۆ دروست كردنی باڵەخانەیەك كە بۆ ماوەی ساڵێك بۆت تەواو بكات ، ئەگەر هاتوو لەو ماوەیە دواكەوت ئەوا بۆ هەر ڕۆژێك ( 1000) هەزار دۆلاری لێ بسێنیت .
لە وەڵامدا دەڵێین : یەكەم : ئەگەر بێتو گرێ بەستەكان لەم سەردەمەی خۆماندا مەرجێكی وەك مەرجی پاداشتدانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) تێدا نەبێت ، ئەوا كارەكانی حكومەت و هاوڵاتیانیش هەموویان پەكیان دەكەوێت ، چونكە دەبێتە هۆی كەمتەرخەمی نواندن لە جێ بەجێكردنی كارەكان و بە ئەنجام گەیاندنیان لەكاتی خۆیدا لەلایەن بەڵێندەرەكانەوە ، بۆیە لە پێناو بەرژوەندی گشتی وبەڕێكردنی كارەكان لەكاتی دیاری كراوی خۆیاندا ، دانانی مەرجێكی لەم شێوەیە هیچ پێچەوانە نییە لەگەڵ دەقەكانی شەریعەتدا .
دووەم : چونكە ئەگەر بێتو ئەو بەڵێندەرە لەكاتی خۆیدا كارەكانی خۆی ئەنجام بدات ، خاوەن كارەكە پڕۆژە بەرهەمهێنانەكانی دەخاتە گەڕ و لەكاتی خۆیدا سوود و قازانجەكانی دەست دەكەوێت ، بەرژوەندیەكانی خەڵكیش ناكەونە مەترسیەوە .
سێهەم : دەبێت بزانین ئەو بڕە پارەیەشی كە دیاری كراوە وەك مەرجی پاداشتدانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) دەبێت موناسب بێت لەگەڵ ئەو زیانەی كە بە خاوەن پڕۆژەكە دەكەوێت ، بۆ نموونە ئەگەر هاتوو ئەو باڵەخانەی كە جەنابت باسی دەكەیت پێك هات بوو لە ( 20 ) بیست یەكەی نیشتەجێ بوون ، یان (20 ) یەكە لە شوقەی هۆتیڵی ، ئەگەر لەكاتی خۆیدا تەواو بێت بە پێی تەقدیری پسپۆڕەكان هەر یەكەیەكی ڕۆژانە بە (50) دۆلار دەدرێت بەكرێ ، ئەوا بۆ سەرجەم ئەو بیست یەكەیە 1000 هەزار دۆلار دەكات ، واتا بڕە پارەكە بڕیكی موناسبە بۆ ئەو زیانەی لێت كەوتووە ، بەڵام ئەگەر هاتوو موناسب نەبوو ، بۆ نموونە لە بری 1000 هەزار دۆلار 2000 دوو هەزار دۆلار بوو ، ئەوا هەزار دۆلاریان دەبێت بگەڕێتەوە بۆ بەڵێندەرەكە ، هەروەك چۆن ئەگەر هاتوو بڕی پارەكەش كەم بوو ، لە ( شەرتە جەزاییەكەدا ) دەبێت بەڵێندەرەكە پابەند بكرێت بە پێدانی قەرەبوویەكی موناسب بە جەنابت ، بۆ نموونە ئەگەر هاتوو لەبری ( 1000) هەزار دۆلار 300 دۆلار دیاری كرابوو ، دەبێت ئەو بەڵێندەرە بە حوكمی شەرع 700 دۆلاری تر بدات بە ئێوە ، چونكە لە ڕاستیدا ئەو بووە بەهۆی ئەو زیان لێ كەوتنە ، لە ڕاستیشدا ئەگەر ئەم جۆرە لە مەرجی پاداشت دانەوە نەبێت لە گرێ بەستەكانی دروستكردنی خانوو بەرە و ڕێگا وبانەكاندا دەبێتە هۆی پەك كەوتنی سەرجەم پرۆژەكان و زیان لێ كەوتن لە بەرژوەندیە تایبەتی و گشتیەكانی هاوڵاتیاندا .
چوارەم : دەبێت هۆی دواكەوتنی پرۆژەكەش كەمتەرخەمی بەڵیندەرەكە بێت لە جێ بەجێ كردندا ، نەك بارودۆخێكی وا بێت كە لەدەسەڵاتی كەسدا نەبێت ، بۆ نموونە ئەگەر هاتوو بەهۆی بەفر وبارانێكی زۆرەوە بو ، یان بەهۆی شەڕ وشۆڕی ناوخۆوە بوو ، یان بەهۆی بوومە لەرزەیەكەوە بوو ، یان هاوشێوەی ئەمانە ، ئەگەر وابوو مەرجی پاداشتدانەوەكە نابێت جێ بەجێ بكرێت ، چونكە لەدەسەڵاتی بەڵێندەرەكەدا نەبووە .
پێنجەم : بەڵام دەبێت ئەوە بزانین مەرجی پاداشت دانەوە ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) لەو گرێ بەستانەی كە لایەنی بەرامبەر پابەند دەكات بە گێڕانەوەی قەرزێك یان بڕیك پارە ، دروست نییە ، چونكە دەچێتە چوار چێوەی سوود و ڕیباوە ، هەروەك لە بڕیاری تری كۆڕبەندی فیقهی ئیسلامیدا هاتوو دەڵێت : «يـجوز أن يشترط الشرط الـجزائي فـي جـميع العقود الـمـالية ما عدا العقود التي يكون الالتزام الأصلـي فيها دينا فإن هذا من الربا الصريح » واتا : مەرجی پاداشت دانەوە لەسەرجەم گرێ بەستە ماڵیەكاندا دروستە ، تەنها ئەو گرێ بەستانە نەبێت كە لە سەرتاوە لایەنی بەرامبەر پابەند دەكات بە گێرانەوەی قەرزێك لەكاتی خۆیدا ، چونكە ئەمە خۆی لەخۆیدا سوود وڕیبایەكی سەریح و بێ پێچو پەنایە ... خوای گەورەش لەهەمووان زاناترە .

فەتوای دووەم :
بڕیاری ( مـجمع الفقه الإسلامي ) سەبارەت بە پرس و باسی ( الشَّـرْطُ الْـجَزَائِـيُّ ) بە هەردوو جۆرەكەیەوە (29) :
(( إن مـجلس مـجمع الفقه الإسلامي الدولـي الـمنبثق عن منظمة الـمؤتـمر الإسلامي فـي دورته الثانية عشرة بالرياض في الـمملكة العربية السعودية ، من 25 جـمـادى الآخرة 1421 هـ إلـى غرة رجب 1421 هـ ( 23 ـ 28 سبتمبر 2000م ) .
بعد اطلاعه علـى البحوث الواردة إلـى الـمجمع بخصوص موضوع ( الشرط الـجزائي ) وبعد استمـاعه إلـى الـمناقشات التي دارت حول الـموضوع بمشاركة أعضاء الـمجمع وخبـرائه وعدد من الفقهاء .
قرر ما يلـي : أولاً : الشرط الـجزائي فـي القانون هو اتفاق بيـن المتعاقدين علـى تقدير التعويض الذي يستحقه من شرط له عن الضرر الذي يلحقه إذا لـم ينفذ الطرف الآخر ما التزم به أو تأخر فـي تنفيذه .
ثانياً : يؤكد الـمجلس قرارته السابقة بالنسبة للشرط الـجزائي الواردة فـي قراره فـي السلم رقم (85) (2/9 ) ونصه :
لا يـجوز الشرط الـجزائي عن التأخير فـي تسليم المسلم فيه ؛ لأنه عبارة عن دين ، ولا يـجوز اشتراط الزيادة فـي الديون عند التأخيـر . وقراره فـي الاستصناع رقم (65) ( 3/7 ) ونصه : يـجوز أن يتضمن عقد الاستصناع شرطا جزائيا بمقتضـى ما اتفق عليه العاقدان ما لـم تكن هناك ظروف قاهرة . وقراره فـي البيع بالتقسيط رقم (51) ( 2/6 ) ونصه : إذا تأخر الـمشتري الـمدين فـي دفع الأقساط بعد الـموعد الـمحدد فلا يـجوز إلزامه أي زيادة علـى الدين بشرط سابق أو بدون شرط لأن ذلك ربا مـحرم .
ثالثاً : يـجوز أن يكون الشرط الـجزائي مقترنا بالعقد الأصلـي كمـا يـجوز أن يكون فـي اتفاق لاحق قبل حدوث الضرر .
رابعاً : يـجوز أن يشتـرط الشرط الـجزائي فـي جـميع العقود الـمـالية ماعدا العقود التي يكون الالتزام الأصلـي فيها دينا فإن هذا من الربا الصريح .
وبناء علـى هذا فيجوز هذا الشرط ـ مثلا ـ فـي عقود الـمقاولات بالنسبة للمقاول ، وعقد التوريد .
ولا يـجوز ـ مثلا ـ فـي البيع بالتقسيط بسبب تأخر الـمدين عن سداد الأقساط الـمتبقية سواء كان بسبب الإعسار أو الـممـاطلة ، ولا يـجوز فـي عقد الاستصناع بالنسبة للمستصنع إذا تأخر فـي أداء ما عليه .
خامساً : الضرر الذي يـجوز التعويض عنه يشمل الضرر الـمـالـي الفعلـي ، وما لـحق الـمضرور من خسارة حقيقية ، وما فاته من كسب مؤكد ، ولا يشمل الضرر الأدبـي أو الـمعنوي .
سادساً : لا يعمل بالشرط الـجزائي إذا أثبت من شرط عليه أن إخلاله بالعقد كان بسبب خارج عن إرادته ، أو أثبت أن من شرط له لـم يلحقه أي ضرر من الإخلال بالعقد .
سابعاً : يـجوز للمحكمة بناء على طلب أحد الطرفين أن تعدل في مقدار التعويض إذا وجدت مبررا لذلك ، أو كان مبالغا فيه )) .

واللَّـه أعلم ... وصلـى اللَّـه علـى مـحمد وعلـى آله وأصحابه أجـمعيـن
وآخر دعوانا أن الـحمد للَّـه رب العالـميـن

عدنان بارام کلاری

============

(1) ( معجم المصطلحات المالية والاقتصادية في لغة الفقهاء, نزيه حماد (ص257) .
(2) ( المعاملات المالية أصالة ومعاصرة : 5 / 470) .
(3) ( الشرط الجزائي, محمد اليمني (ص167) .
(4) ( د.عبدالمحسن: المرجع السابق، ص 52 ـ 54) .
(5) ( الوسيط, السنهوري (2/851) ، وعقد التوريد الإداري, عاطف سعدي (ص456) ، ومناقصات العقود الإدارية , رفيق المصري (ص58) ، والشرط الجزائي , محمد اليمني (ص22 ـ 23) , ومعجم المصطلحات المالية والاقتصادية في لغة الفقهاء , نزيه حماد (ص257) .
(6) ( القاموس المحيط ابن فارس (2/398) باب الطاء فصل الشين) .
(7) ( لسان العرب ، والقاموس المحيط ، والمعجم الوسيط مادة : شرط ، مقاييس اللغة لابن فارس (3/260).
(8) ( القاموس المحيط ، ص 1640، ولسان العرب ، والمعجم الوسيط ، مادة : جزئ ، ومقاييس اللغة : 1/456 ) .
(9) ( انظر: الشرط الجزائي ـ علي السالوس /مجلة مجمع الفقه الإسلامي (ع12ج2ص100، و ينظر المصباح المنير : 1/ 100 ، وتاج العروس : مادة : جزى ) ، نقلا عن : المعاملات المالية أصالة ومعاصرة : 5/ 469 ).
(10) ( معجم المصطلحات المالية والاقتصادية في لغة الفقهاء, نزيه حماد (ص257) , وعقد التوريد , المطلق (ص60) , والشرط الجزائي , محمد اليمني (ص72) , وشرح قانون الموجبات والعقود , زهدي يكن (5/135) , ومجلة مجمع الفقه الإسلامي (12/2/305) نقلا عن مسائل في المعاملات المالية المعاصرة ، الشرط الجزائي وغرامة التأخير ) ، ونظرية الالتزام في القانون المدني المصري ، لأحمد حشمت (ص 442) ، النظرية العامة للالتزام لجميل الشرقاوي (2/ 56) ، والشرط الجزائي ـ الصديق الضرير مجلة مجمع الفقه الإسلامي : ع 12 ج 2 ص 50 ، والموسوعة العربية الميسرة ) .
(11) ( الشرط الجزائي , محمد اليمني : ص224 ) .
(12) ( بداية المجتهد , ابن رشد (2/28) ، والإجماع , ابن المنذر (ص95) ، والإفصاح , ابن هبيرة (1/335 ـ 371) ، والشرط الجزائي , الصديق الضرير , بحث منشور في مجلة مجمع الفقه الإسلامي , الدورة الثانية عشرة (2/49 ـ 90) ، والشرط الجزائي , محمد اليمني ( ص224 ـ 229 ) .
(13) ( كمـا سيأتي في ملحق الفتاوى ) .
(14) كمـا جاء فـي قوله : (( من محمد بن إبراهيم إلى حضرة المكرم رئيس البنك الزراعي السعودي ... السلام عليكم ورحمة ا لله وبركاته . وبعد :
... والآن بقيت منه خصلة واحد وهي من الربا الصريح الجاهلي ، وهي : إما أن تقضي ، وإما أن تربي . وذلك فيما إذا أدى الفلاح المدين نصف قيمة العين التي اشتراها من الزراعة بعد حلول الأجل وبقى لا نصف الآخر لا يستطيعه ، وأجل من أجل الضرورة إلـى الـحول الثانـي ؛ فإنه بلغنا أن الزراعية تطلب عنه مبلغاً من المال مقابل هذا التأجيل زائداً عن قيمة العين التي اشتراها بها . وهذا هو الربا الذي هو مـحاربة رب العالـميـن ، ومـحارب رب العالـميـن مهزوم . والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته )) ( فتاوى ورسائل محمد بن إبراهيم آل الشيخ : 7 /145 ـ 146 ، فصل في ربا النسيئة ، برقم : 1652 ) .
(15) ( بحثه في مطل الغني ، المقدم إلى الندوة الفقهية الرابعة لبيت التمويل الكويتي، ص 32 ) .
(16) ( ينظر : المعاملات المالية أصالة ومعاصرة ، 20 مجلد ، ط1 : المجلد الخامس والثامن ) .
(17) ( ينظر : بحوث فقهية فـي قضايا اقتصادية معاصرة : 2 / 854 ـ 895 ) .
(18) ( ينظر : فقه المعاملات المالية (2) ضوابط الربا ، إعداد : أ.د. سليمان الرحيلـي ، أستاذ كرسي الفتوى بالجامعة الإسلامية ، والمدرس بالمسجد النبوي ) .
(19) ( بحثه المقدم إلى الندوة الفقهية الرابعة لبيت التمويل الكويتي بعنوان : الشرط الجزائي ص 39 ) .
(20) ( نقلا عن : ( الموسوعة الفقهية : 33 / 130) ) ، و قال ابن قدامة ابن قدامة : (( وكل قرض شرط أن يزيده فهو حرام بغير خلاف ، قال ابن المنذر : أجمعوا على أن السلف إذا شرط على المستلف زيادة أم هدية ، فأسلف على ذلك : أن أخذ الزيادة على ذلك ربا )) ( الـمغني ، لابن قدامة : 6 / 436) .
(21) ( مجلة البحوث الإسلامية : 7 /54 ) .
(22) ( تحرير الكلام في مسائل الالتزام ـ للحطاب ، ص 176) .
(23) ( منظومة أصول الفقه وقواعده ، للشيخ ابن عثيمين ، ص : 233 ) .
(24) ( مجلة مجمع الفقه الإِسلامي، العدد الثانـي عشر : 2 / 292 ) .
(25) ( أبحاث هيئة كبار العلماء : 1 /295 ) .
(26) ( مجلة مجمع الفقه الإسلامي , الدورة الثانية عشرة , قرار رقم : 109 : 2 /305 ) .
(27) ( مجلة المجمع الفقهي لرابطة العالم الإسلامي الدورة الحادية عشرة , قرار رقم : 8 ) .
(28) ( صيانة المديونيات ـ ضمن بحوث فقهية ـ , شبير : 1 /859 , والشرط الجزائي , محمد اليمني ، ص231 ) .
(29) ( الموقع الرسمي لـ : مـجمع الفقه الإسلامي الدولـي ...الرئيسة ـ القرارات ـ الدورة الثانية عشرة ـ قرارا بشأن موضوع الشرط الجزائي ، في الخميس 28 سبتمبر 2000 ، أو : مجلة مجمع الفقه الإسلامي : العدد الثاني عشر ، قرار رقم : 109 ، ص 2 / 305 ) .

سەردان: ٣,٠٧٧ بەش: ڕیبا و جۆرەکانى