حوکمى دەستپێکردنی مانگی ڕەمەزان و تەواو بوونی بە پێیی حسابی فەلەکی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى دەستپێکردنی مانگی ڕەمەزان و تەواو بوونی بە پێیی حسابی فەلەکی

بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله وحدە ، والصلاة والسلام علی من لا نبي بعده ، وبعد :
بەڕاستی پرسیارێکی زۆر دەکرێت لە لایەن برایانمەوە لەکۆمەڵێک وڵاتەوە دەربارەی دەست پێکردن و کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان بەپێیی حسابی فەلەکی.

حسابکردنی فەلەکی هیچ پەیوەستیەکی نیە بە دەستپێکردن و کۆتای هاتنی مانگەوە بەپێیی شەرع .

وە ئەو وتەیەش کە دەڵێت : پەیوەندی هەیە لەلایەن هەندێک لە زانایانی ئەم کۆتاییانەوە وتەیەکی ڕیزپەڕ و شازه و هیچ حسابێکی بۆ ناکرێت ، سونەتی صەحیح و کۆدەنگی زانایان لەپێشەوەی ئەم وتەیەدا ئەم بۆچوونە ڕەتدەکاتەوە .

وە پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت : (صوموا لرؤيته وأفطروا لرؤيته فإن غُبِّي عليكم فأكملوا شعبان ثلاثین ) ڕۆژوو بگرن بەبینینی و وە دەستیش هەڵگرن لە ڕۆژوو بە بینینی ، وە ئەگەر نەشتان توانی بیبینن ئەوا سی ڕۆژەی مانگی شەعبان تەواو بکەن .

وە هەروەها فەرموویەتی : (صوموا لرؤيته وأفطروا لرؤيته فإن أُغمِي عليكم فاقدروا له ثلاثين) واتا : ڕۆژوو بگرن بەبینینی و وە دەستیش هەڵگرن لە ڕۆژوو بە بینینی ، وە ئەگەر نەشتان توانی بیبینن ئەوا سی ڕۆژی بۆ دابنێن .
هەر لەو بارەیەوە ئەگەر دەسەڵاتدارێکی موسڵمان ئەوەى هەڵبژارد کەکار بکات بەحسابی فەلەکی ، ئەوا لەبارەدا لەدوو ئەگەر دەرناچێت :

یەکەم : حسابکردنی فەلەکی یەک بگرێتەوە لەگەڵ جۆرێکی شەرعیدا وەکو ئەوەی یەکبگرێتەوە لەگەڵ بینینی مانگدا لە وڵاتێک لەوڵاتانی ئیسلامی یان یەکبگرێتەوە لەگەڵ تەواوکردنی مانگەکەدا ئەو کاتە کاری پێدەکرێت ، چونکە ڕێککەوتوە لەگەڵ یەکێک لەبارەشەرعیەکاندا .
وە تاکید کراوەتەوە بەدیاری کردنی دەسەڵاتدارەکە بۆی بەوەی کە موسڵمانان پێکەوە ڕۆژووی بگرن و پێکەوەش بیشکێنن .
وە لە پێغەمبەری خواوە بەصحیحی هاتووە کە فەرموویەتی: ( الصوم یوم تصومون والفطر یوم تفطرون ).

دووەم : بەڵام ئەگەر یەک نەگرێتەوە لەگەڵ ڕوویەکی شەرعیدا ئەوا هەرگیز کاری پێناکرێت .

وە ئەگەر کەسێک بڵێت ئەی بۆ کار نەکەین بە فەرموودەی کۆتایی لێرەشدا دیسان ؟
ئەو کات دەڵێن : چوونک مەبەست بە ڕۆژووی ڕۆژووی شەرعیە و مەبەستیش بە ڕۆژووی شکاندن ڕۆژوو شکاندنی شەرعیە ، وە ئەمەش نە ڕۆژوویەکی شەرعیە وە نە ڕۆژووی شکاندنێکی شەرعیشە .

هەر لەسەر ئەوەی پێشوو : ئەگەر ئاگاداری درا سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ڕەمەزان بە حسابی فەلەکی وە یەکی نەگرتەوە لەگەڵ بینینی مانگدا یان تەواو کردنی مانگەکەدا ، ئەوا پێویستە لەسەر خەڵکی ڕۆژووەکەیان بگرن وە درووست نیە ڕۆژوو بشکێنن ، وە هەرکەسێک ڕۆژوو بشکێنێت واجبە لەسەری بیگرێتەوە .
والله ٲعلم .
نوسینی : الشیخ ٲ.د. سلیمان بن سلیم الله الرحیلی .
30/رمضان / 1437

سەردان: ٢,٥٧٧ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو