لە ڕەمەزاندا شەیتانەكان زنجیر بەست دەكرێن هەندیك دەڵێن بۆچی هێشتا كەسانێك لە خراپەكاری بەردەوامن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە ڕەمەزاندا شەیتانەكان زنجیر بەست دەكرێن هەندیك دەڵێن بۆچی هێشتا كەسانێك لە خراپەكاری بەردەوامن؟

ئەم پرسیارە لە شوێنی خۆیتی چونكە هەندێ كەس بە هەڵە تێدەگات پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت كە شەیاتینە جنە سەركەشەكان ئەوانە زنجیر بەست دەكرێن بەڵام دەبێ ئێمە بزانین كە ئەو شتانەی كە خراپە بۆ مرۆڤ دەڕازێنێتەوە ئەمری پێ دەكات تەنها شەیتانەكان نین [إِنَّ النَّفْسَ لأَمَّارَةٌ بِالسُّوءِ ][یوسف:53]. نەفسی مرۆڤ خۆشی ئەمری خراپەی پی دەكات.
كەواتە هەندێ جار با شەیتانەكەش بەسترابنەوە نەفسی خۆت ئەمری خراپەت پێ دەكات.
وه لەلایەكی تریشەوە مانای ئەوە نییە كە شەیاتین بە هیچ شێوەیەك كاری خراپە نەكات‌و كاریگەری خراپی نەبێت بەڵكو مرۆڤ جاری وا هەیە بەستراوەتەوە بەڵام بە دەم قسەی خۆی هەر دەكات وە لە دوورەوە هەوڵێك هەر دەدات شەیاتینیش شەڕیان كەم دەبێتەوە بەڵام نەفسی ئینسان هەر ئەمر بە خراپە دەكات.
وە هەروەها برادەری خراپ شەیتانی مرۆڤ نەبەستراونەتەوە، چونكە خوای گەورە باسی (الشياطين) و (مَردة الجن) كرد كە دەبەسترێتەوە بەڵام شەیاتینی ئینس هەیە ئەوان برادەری خراپ دێ هانت دەدات لە جیاتی ئەوەی كە بە ڕۆژوو بێت وای پێ دەكات كە بە ڕۆژوو نەبێت لەجیاتی ئەوەی كە بۆ مزگەوت بچێت تاعەتی خوا بكات دەی با بۆ خراپە .
جا بۆیە دەبێت مرۆڤی موسڵمان وریا بێت هەم لە برادەری خراپ‌و شەیتانی مرۆڤ خۆی بپارێزێ هەم پەنا بە خوا بگری لە شەڕی نەفسی خۆی بۆیە پێغەمبەری خوا دەیفەرموو: (اللَّهُمَّ قِنِي شَر نَفْسِي) خوابم پارێزێ لە شەڕی نەفسم، أخرجه أحمد في المسند (19542) ، و صحيح ابن حبان (906).
ئێمە زیاتر پێویستمانە كە داوا لە خوا بكەین بمانپارێزێ بەگشتی پێویستە موسڵمانان هەموویان لەو مانگەدا هەوڵدەن چۆن ئەو ڕەحمەمان پێدەكات شەیاتینی بەستۆتەوە ئێمەش نەفسی خۆمان بگرینەوە وە لەگەڵ برادەری خراپ نەگەڕێین گوێ لە مرۆڤی خراپ نەگرین تەلەفزیۆن‌ و شەیتانەكان لێمان نەبنە شەیتانێك كە لە جیاتی شەیتانە جنەكان شەیتانە ئینسەكان كاریگەری لەسەرمان هەبێت ڕۆژووەكەمان بەتاڵ بكەنەوە عیبادەتی شەوانمان نەمێنێ بە دیار تەلەفزیۆنەوە دانیشین با بگەڕێینەوە لای خوا مانگێكە بەرەو بەهەشتت دەبات ئەگەر قەدری بزانیت‌و ئەگەر بزانی چۆن خێرەكانی تێدا بەدەست دەخەی داواشمان لە خوای گەورە ئەوەیە كە هیدایەتی موسڵمانان بدات‌و خێر لەم مانگە ببینین.

بەڕێز: د.عبداللطيف وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە

سەردان: ٣,٦٦٣ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان