حوکمی حەج کردن پێش زەواج کردن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی حەج کردن پێش زەواج کردن
پرسیار:

گوێم لەهەندێ کەس بووە دەڵێن گوایە حەج کردن پێش زەواج کردن دروست نی یە ، بەڵکو پێویستە دوای زەواج فەریزەی حەج ئەنجام بدرێت ئایا ئەو قسەیە تاچەند ڕاسته ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئەو قسەیە هیچ ئەسڵ وئەساسێکی نی یە ، بەڵکو دەتوانرێت پێش وپاش زەواجیش حەج بکرێت ، بۆیە گەر کەسەکە باڵغ بوو بوو وحەجی ئەنجام دا ئەوا حەجەکەی دروستە وفەریزەی حەجی لەسەر لاچووە ، بەڵام گەر پێش باڵغ بوون حەج بکات ئەوا بەسوننەت بۆی ئەژمار دەکرێت ، و باڵغ بوونیش بەیەکێک لەم سێ شتە دەبێت :
گەیشتن بەتەمەنی پازدە ساڵی ، وبەدەرچوونی توکی بەر ، وبەهاتنەوەی مەنی جا بەشەهوەتەوە بێت لەڕۆژدا یاخود لەکاتی خەو بینین دا بێت ، کاتێ تەماشای شتێکی کرد یاخود بیری کردەوە ویاخود دەستی دا لەشتێک ئاوی هاتەوە ئەوا ئەو کەسە باڵغ بووە جا پیاو بێت یاخود ئافرەت بەڵام ئافرەتان شتێکی تریان بۆ زیاد دەکرێت کەئەویش کەوتنە سوڕی مانگانەوەیە ، واتە : هەرکات کچ کەوتە سوڕی مانگانەوە ئەوا باڵغ بووە .
بۆیە گەر حەجی کرد بەشێوەیەکی شەرعی دوای یەکێک لەو نیشانانەی ئاماژەمان پێ دا ئەوا حەجەکەی دروسته وحەجی فەرزی لەسەر نامێنێت و هیچ کێشەی تێدا نی یە با هێشتا زەواجیشی نەکردبێت .

ـ مجموع فتاوى ومقالات ابن باز 16/360).

سەردان: ٢,٧٠٥ بەش: حوکمى حەج و عومرە