حەج کردن بە پارەى حەرام: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حەج کردن بە پارەى حەرام
پرسیار:

 حوکمی حەج کردن بە پارەى حەڕام چی یە ؟

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلامُ على مَنْ أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصَحْبِهِ وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمّا بعد:
حەج عیبادەتێکە فەرزە ولەکاتی توانای جەسەیی وماڵیدا واجب دەبێت ، وە پێویستە ئەو کەسەی کەلەسەری واجبە بەماڵی حەڵاڵ وپاک ئەنجامی بدات بۆ ئەوەی پاداشتی دەست بکەوێت، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَى﴾ [البقرة: ١٩٧]،
واتە : زادیش له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن به‌ڵام باشترین زادیش ته‌قوای خوای گه‌وره‌یه‌ بۆ قیامه‌ت، وه‌ زادی دونیاش خواردنه‌كه‌یه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌رته‌ له‌سه‌ر ته‌قوا .

وەلەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّم: «إِنَّ اللهَ طَيِّبٌ لاَ يَقْبَلُ إِلاَّ طَيِّـبًا»(١).
واتە : خودا پاکە وهیچ شتێک قەبوڵ ناکات تەنها پاک نەبێت .

بەڵام لەسەر بۆ چوونی ڕاستی زانایان هەرکەسێک حەج بکات بەماڵی حەرام حەجەکەی صەحیحە ، وحەجەکەی لەسەر لادەچێت ، بەڵام تاوان بارە ؛ چونکە لایەنی فەرمان جودایە لەلایەنی نەهی وڕێگری ، بەڵام هیچ پاداشتێکی بۆ نی یە لەسەر حەجەکەی لەبەر ئەو فەرموودە صەحیحانەی پێشوو ، وە بۆیە حەجەکەی دروست ؛ چونکە خودی نەفەقەی ماڵی مەبەست نی یە بۆ دروستێتی ئەنجام دانی حەجی ئەو کەسەی حەجی لەسەر واجبە ، جا هەرکات بەپارەی حەڵاڵ حەجی کرد ئەوا پاداشتی بۆ هەیە گەرنا پاداشت نادرێتەوە ، وەهەروەها چونکە ئەنجامدانی حەج بەنەفەقەی ماڵی حەڵاڵ مەرج نی یە بۆ صەحیحی حەج بەڵکو تەنها مەرجە بۆ واجب بوونی حەج لەسەر عەبد ، چونکە کەسێک کەلەجێگای حەجەوە نزیک بێت وهیچ پارەیەک سەرف نەکات حەجەکەی دروسته ، وهیچ یەکێک لەزانایان نەیان وتووە حەجەکەی فاسد ودروست نییە ، ئا لێرەوە بەڕوونی دەردەکەوێت کە بابەتی حەج و ڕێگری کردن لەماڵی حەڕام جودان وبەیەکەوە نەبەستراون ، وە بەنیسبەت فەرموودەی : «مَنْ حَجَّ بِمَالٍ حَرَامٍ فَقَالَ: لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، فَقَالَ عَزَّ وَجَلَّ: «لاَ لَبَّيْكَ وَلاَ سَعْدَيْكَ وَحَجُّكَ مَرْدُودٌ عَلَيْكَ»(٢)،
واتە : هەر کەسێک بەماڵی حەڕام حەج بکات وبڵێت : (لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ) ئەوا خودا پێی دەڵێت : (لاَ لَبَّيْكَ وَلاَ سَعْدَيْكَ وَحَجُّكَ مَرْدُودٌ عَلَيْكَ) وجگە لەم فەرموودانەش سەنەدەکەیان زەعیفە ونابن بەبەڵگە .

والعلمُ عند اللهِ تعالى، وآخرُ دعوانا أنِ الحمدُ للهِ ربِّ العالمين، وصَلَّى اللهُ على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسَلَّم تسليمًا.

وەڵامى زاناى پایەبەزر محمد علي فركوس

===============
(١) أخرجه مسلم: كتاب «الزكاة» باب قبول الصدقة من الكسب الطيب وتربيتها. رقم: (٢٣٤٦)، والترمذي في «تفسير القرآن»، (٢٩٨٩)، وأحمد: (٨١٤٨)، من حديث أبي هريرة رضي الله عنه.
(٢) انظر: مجمع «الزوائد» للهيثمي: (١٠/ ٥٢٢)، «المقاصد الحسنة» للسخاوي: رقم (٥٧)، «السلسلة الضعيفة» للألباني: (٣/ ٢١١) رقم (١٠٩١).

سەردان: ٥٠٧ بەش: حوکمى حەج و عومرە