خەتەنە کردنى منداڵ لە ڕۆژى حەوتەم دا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خەتەنە کردنى منداڵ لە ڕۆژى حەوتەم دا
پرسیار:

ئایا دروستە منداڵ لە جگە لەڕۆژی حەوتەمی لەدایک بووندا خەتەنە بکرێت  ؟ 

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:
بەڵێ دروستە منداڵ لەجگە لەڕۆژی حەوتەمی لەدایک بووندا خەتەنە بکرێت بەمەرجێک نەگات حەدی کۆتایی کەبالغ بوونە ، چونکە خەتەنە کردن لەڕۆژی حەوتەمدا سوننەتە وکەمترین تەمەنە بۆ خەتەنە کردن .

وە لاوازی دەبێتە عوزر بۆ خەتەنە نەکردن لەڕۆژی حەوتەمی لەدایک بووندا ، هەر بۆیە گەر زانی بەرگەی ئەوە ناگرێت لەڕۆژی حەوتەمدا خەتەنە بکرێت ئەوا بۆی هەیە دوای بخات ، خۆ ئەگەر لاوازیەکە لەگەڵی بەردەوام بوو ودەترسا بمرێت ئەوا خەتەنەکردنی لەسەر لادەچێت وەک هەموو واجبەکانی تر ؛ چونکە هیچ شتێک واجب نابێت تەنها کاتێ نەبێت کەمرۆڤ لەتوانایدا هەبێت ئەنجامی بدات وە هەریەک لەترس ونەتوانین وزیان دەبنە عورز .

وە مالکیەکان پێیان باشە دوا بخرێت بۆ ئەو کاتەی کەفەرمان بەمنداڵ دەکرێت بەنوێژ کردن ، ئەوەش لەتەمەنی حەوت ساڵیەوەیە تا تەمەنی دە ساڵی «شرح الزرقاني على خليل» (٣/ ٤٧).

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

وەڵامى زاناى پایەبەزر محمد علي فركوس

سەردان: ١,٨٦٧ بەش: ڕەفتارە سروشتیەکان