دەست بەرز کردنەوە لە ناو نوێژدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەست بەرز کردنەوە لە ناو نوێژدا
پرسیار:

ئەو شوێنانە کامانەن کە نوێژ خوێن دەست بەرز دەکاتەوە تیایدا؟

ئەو شوێنانەى کە دەست بەرز دەکەیتەوە لە نوێژدا بریتین لەم چوارە :

یەکەم : لەکاتى تەکبیرەى نوێژ دابەستن (تکبیرة الإحرام) .
دووەم : لە کاتى چوونە ڕکوع .
سێیەم : لە کاتى هەستانەوە لە ڕکوع .
چوارەم : لەکاتێکدا لە تەحییاتى یەکەم هەڵدەسیتەوە .

وەڵامى شێخ صالح الفوزان

سەردان: ٣,٨٣٠ بەش: چۆنێتى نوێژ