ئایا ڕاستە نوێژی ئافرەت جیاوازە لە نوێژی پیاو ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە نوێژی ئافرەت جیاوازە لە نوێژی پیاو ؟
پرسیار:

هەندێ لەکتابە فقهیەکان باس لەوە دەکەن کەئافرەت لەکاتی چوونە سوژدەدا خۆی کۆ دەکاتەوە و دەبێ ئاوها و ئاوها بکات لەو شتانەی تایبەتن بەنوێژ ، وە ئایا ڕاستە نوێژی ئافرەت جیاوازە لە نوێژی پیاو ؟

شێخ ئەلبانى ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ :
هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێ کردوە لە کتێبی چۆنیەتی نوێژی پێغەمبەر ـ صلی الله علیه وسلـم ـ کە نوێژی ئافرەت و پیاو یەکسانن و هیـچ جیاوازیان نی یە ، وە لەسوننەتدا نەهاتووە بەڵگە بێت لەسەر ئەم بابەتە ، بەڵکو ئەم فەرموودەیە گشتگیرە : ( صلُّوا كما رأيتُموني أصلِّي ) صحیح
واته : نوێژ بکەن بەو شێوەیەیی من دەبینن نوێژ دەکەم .
جا ئەم فەرموودەیە ئافرەتانیش دەگرێتەوە ، و ئەمە قسەی ئیبراهیمی نەخەعی یە کەدەڵێ : ئافرەت ئەو شتە دەکات لەناو نوێژدا کەپیاو دەیکات .
وە ئەو فەرموودەیە مرسل"ـە و سەحیـــح نی یە ـ کەباس لەوە دەکات ئافرەتان لەکاتی چونە سوژدەدا خۆیان کۆ دەکەنەوە وەک پیاوان نین لەم بابەتەدا ـ .
وەبەنیسبەت ئەو فەرموودەیەیی کە ئیمام ئەحمەد گێڕاویەتیەوە لەعبدالله ی کوڕی عومەرەوە (کە ئەو فەرمانی بەئافرەتان دەکرد بەخۆ کۆکردنەوە ) سەحیح نی یە .
وە ئیمامی بوخاری لە (التأریخ الصغیر : ۹٥)ـدا لە(ٲم دەردائەوە) فەرموودەیەکی گێڕاوەتەوە کەلەناو نوێژدا وەک پیاوان دادەنیشت و ئەو ئافرەتێکی شارەزا بوو لەبابەتە فقهیەکاندا (صفة صلاة النبي / ل: ۷ .) .
جا بەکورتی شێخ ئەلبانی بۆچوونی لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە :
1ـ ئافرەتان هاو شێوەی پیاوانن لەنوێژدا و هیچ جیاوازیەکیان نی یە ، وە فەرمانی پێغەمبەرـ صلی الله علیه وسلـم ـ بەشوێنکەوتن و چاو کردن لێی لەنوێژدا گشتگیرە و ئافرەتانیش دەگرێتەوە .
2ـ هیچ بەڵگەیەک نی یە ئافرەتان جودا بکاتەوە لەپیاوان لەچۆنیەتی ئەنجامدانی نوێژدا .
3ـ ئەو فەرموودانەی لەم بارەیەوە کراونەتە بەڵگە زەعیفن ، وەهیچ فەرموودەیەکی سەحەیح نەهاتووە نەلەهاوەڵانەوە ونەلە قسەی زانایانی شەرع زانەکانەوە .

سه‌رچاوه‌ : كتێبی : فتاوى المهمة للشيخ الألباني

سەردان: ٦,٥٣١ بەش: چۆنێتى نوێژ