پیاوەکەم زۆرم لێ دەکات کە لە دواوە بێتە لام و منیش ڕێگرم و دەڵێ ئەم کارە نەکەم لە دەرەوە توشى تاوان دەبم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
پیاوەکەم زۆرم لێ دەکات کە لە دواوە بێتە لام و منیش ڕێگرم و دەڵێ ئەم کارە نەکەم لە دەرەوە توشى تاوان دەبم
پرسیار:

 مێردەکەم زۆر بەڕێزەو و خۆشی دەوێم و ڕەزیل نی یە لەگەڵم ، ساڵێک تێنەپەڕی دوای ئەوەی زەواج مان کرد زانیم نێر بازی کردووە پێش ئەوەی من مارە بکات ، من پێشتر زانیارم نەبووە کەئەو کارە دەکات ، وە هەستم بەمە کرد لەڕێگەی جیماع کردنی لەگەڵم ، پاشان هەوڵم دا ئەوەی بۆ ڕوون بکەمەوە ، لەهەندێ لە سایتەکان گەڕام ئەو شتانەم بۆ نارد کە خوێندبوومەوە لەو بارەیەوە ، وپێم گوت : خودا تەماشامان ناکات لەڕۆژی دوایدا ، هەستم دەکرد ماوەیەک وازی دەهێنا لەو کارە ، بەڵام دووبارە دەگەڕایەوە سەری ؛ ئەو داوام لێناکات جار جار نەبێت ، وە ئێستا من خەریکە منداڵمان دەبێت ، ئەو بەردەوام دەڵێت کە ناتوانێت خۆی ڕاگیر بکات لەماوەیەدا جیماع نەکات ، و ئەو دەیەوێت لەو ماوەیەدا لەدواوە بێتە لام ، بۆ ئەوەی چاوی لەکەسانی تر نەبێت لەدەرەوە ، وشتی حەڕام ئەنجام نەدات ، خودا پاداشتان بداتەوە بۆم ڕون کەنەوە من چی بکەم ، وچی بڵێم  ؟! 

یەکەم : چونە لای ئافرەت لەکۆمەوە حەڕامە بەبەڵگەی قورئان و سوننەت و کۆ دەنگی زانایان ، و تاوانێکە لەتاوانە گەورەکان ، وهەڕەشەی توندی لێ کراوە .
خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ . نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ) البقرة/222، 223
واتە : پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی سوڕی مانگانەوە ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ : ئەوا ئازارێکە توشی ئافرەتان دەبێ و لەوکاتەدا دوور کەونەوە لەئافرەتان ولێیان نزیک مەبنەوە تاوەکو پاک دەبنەوە ، کاتێک پاک بوونەوە بچنە لایان لەو جێگەیەوە کەخودا فەرمانی پێکردوون ، خودا تەوبەکارانی خۆش دەوێت و هەروەها کەسە پاکژەکانی خۆش دەوێت ، خێزانەکانتان وەک زەوییەکانتان وایە بەو شێوەیە بیکێڵن کەخۆتان دەتانەوێت .
وە (الحرث) : شوێنی منداڵ بوونە ، واتە : پێشەوە ، دروستە بۆ پیاو لەپێشەوە بچێتە لای خێزانی جا لەدواوە بێت لەلاوە بێت بەهەر شێوازێک بێت بەمەرجێک لەکۆمەوە نەبێت .
لەو فەرمودانەی هاتوون لەم بارەیەوە :
أ -  پێغەمبەر ـ  فەرموویەتى : (مَنْ أَتَى حَائِضًا أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا أَوْ كَاهِنًا فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) رواه الترمذي (135) وأبو داود (3904) وابن ماجه (639) . والحديث : صححه الشيخ الألباني في "صحيح الترغيب" (2433).
واتە : هەرکەسێک بچێتە لای خێزانى کە لە سوڕی مانگانەدا بێت یاخود لەکۆمەوە یاخود سەردانی فاڵچیەک بکات بەتەئکید بێباوەڕ بووە بەوەی نێردراوە بۆ موحەمەد ـ ـ .
ب -   پێغەمبەرى خوا ـ ـ لەعنەتی کردووە لەو کەسەی لەدواوە دەچێتە لای خێزانى و فەرموویەتی : (مَلْعُونٌ مَنْ أَتَى امْرَأَتَهُ فِي دُبُرِهَا) رواه أبو داود (2162) والحديث صححه الشيخ الألباني في "صحيح الترغيب" (2432).
واتە : مەلعونە ئەو کەسەی کە لەدواوە دەچێتە لای خێزانى .
ج - هەروەها فەرموویەتی : (لا يَنْظُرُ اللَّهُ إِلَى رَجُلٍ أَتَى رَجُلا أَوْ امْرَأَةً فِي الدُّبُرِ) رواه الترمذي (1166) وحسنه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : خودا تەماشای پیاوێک ناکات لەگەڵ پیاوێکدا جووت بێت یاخود لەدواوە بچێتە لای خێزانى .
الحافظ ابن حجر ـ رحمه الله ـ دەربارەی ئەم فەرموودانە دەڵێت : " ڕێگاکانی ئەم فەرموودانە زۆرن ، بەگشتی گونجاون بۆ کردنە بەڵگە " انتهى من "فتح الباري" (8/ 191).

دووەم : ئاگاداربە و بزانە ـ کەئەم کارە لەگەڵ ئەوەی حەڕامە ـ چەندین زیانی تەندروستی هەیە بۆ پیاوان و ئافرەتان کە وا پێویست دەکات هەموان خۆیان بە دوور بگرن لەم کارە نەشیاوە .
ابن القيم ـ رحمه الله ـ لەڕونکردنەوەی ئەم زیانانەدا دەڵێت :
1- ئافرەتیش حەقی جیماع کردنی هەیە ، و چوونە لای لەدواوە ئەو حەقەی ئافرەت لەناو دەبات ، و ئافرەتان چێژ وەرناگرن ، و ناگەنە مەبەستیان .
2- ئەو کارە زیان بەپیاوان دەگەیەنێت ، هەر بۆیە دکتۆرە زیرەکەکان وغەیری ئەوان ڕێگری دەکەن لەم کارە ، چونکە داوێن تایبەتمەندی خۆی هەیە لەدەرهێنانی ئەو ئاوەی هەڵگیراوە و پیاو لەڕێی دەر چوونیەوە ئارام دەبێت ، و جیماع کردن لەدواوە نابێتە هۆکاری دەرچوونی هەموو ئەو ئاوە ؛ چونکە پێچەوانەی تەبیعەتە .
3- زۆر زیان بەئافرەت دەگەیەنێت ، چونکە زۆر لەفیتڕەتەوە دوورە .
4- دەبێتە هۆی غەم و خەفەت ، وڕق بوون لە بکەر و ئەوەش ئەو کارەی لەگەڵ دەکرێت .
5- دەم و چاو ڕەش دەکات ، ودڵ تاریک دەکات ، ونوری دڵ دەکوژێنێتەوە ، بەشێوەیەک دەم وچاو تێک دەدات کە هەر کەسێک کەم ترین سەر ناسی هەبێت هەستی پێ دەکات
6- دەبێتە هۆی ئەوەی ئەوەی خەڵک لێی دوور کەونەوە و زۆر ڕقیان لێ بێت ، ودەبێتە هۆی دوو بەرەکی لەنێوان فاعل و ئەوەش ئەم کارەی لەگەڵدەکرێت ، وبێگومان ئەمە ڕوو دەدات " انتهى من "زاد المعاد" (4/ 262).

سێ یەم : درووست نی یە ڕێگە بەمێردەکەت بدەیت ئەو کارە قێزەونەت لەگەڵ بکات ، بەڵکو واجبە ڕێگری لێ بکەیت ، هەر چەند ببێتە هۆی چوونەوەت بۆماڵی کەس و کارت ، بەڵکو تەنانەت سەر بکێشێت بۆ داوا کردنی تەڵاقیش .
وە مێرەکەت بەتایبەت دەبێ ڕێگری لێ بکرێت لەم کارە ، چونکە پێش زەواجیش ئەو کارەی ئەنجام داوە ، و بەردەوام بوونی لەگەڵت لەم کارەدا و ئیکتفا نەکردن بە جیماعی شەرعی ، دەبێتە هۆی ڕاکێشانی بەرە و داوێن پسی جارێکی تر .
وە ئەو عوزرانەی کەئاماژەت پێ کردووە هیچ قیمەتێکی نی یه و نابێتە عوزر ، و هیچ گوێ مەدە بە عوزرەکانی ، ئەو بانگت دەکات بۆ ئاگر و توڕەبوونی خوا، ومرۆڤ بۆی نی یە غەیری خۆی دڵ خۆش بکات ـ گەر ئەو کارە دڵ خۆشکار بێت ـ بە لەنێو بردنی خۆی ، بەڵکو بە لەنێو بردنی هەردوکیان بەیەکەوە .
وە ما دام ئەو چەند ڕۆژێک باش‌ بووە ئومێدەوارین خودا ئەم بەڵایەی لەسەر لاببات ، و پێویستە لەسەرت بەهیچ شێوەیەک ڕێگای نەدەیت ، تا وەکو لێت بێ هیوا دەبێت لەوەی هاوکاری بیت لەو کارە حەڕامەدا .
وە پرسیار کراوە لە شيخ الإسلام ابن تيمية ـ رحمه الله تعالى ـ : ئایا چ شتێک پێویستە لەسەر ئەو کەسەی لەدواوە دەچێتە لای خێزانی ؟ ئایا هیچ یەکێک لەزانایان ڕێگایان پێ داوە ؟
لەوەڵامدا گوتویەتی : "الحمد لله رب العالمين ، جیماع کردن لەکۆمەوە حەڕام کراوە لەقورئان و سوننەتی پێغەمبەردا ـ ـ وهەمو پێشەوانی ئیسلام یەک دەنگن لەسەر حەرامیەتی ، لەهاوەڵان ، وتابعین و غەیری ئەوانیش ، خوای پەروەردگار لەقورئاندا فەرموویەتی : (نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ) (واتاکەى لەسەرەوە کراوە بە کوردی)
وە لەفەرموودەیەکی سەحیح دا هاتووە : جولەکەکان دەیان گوت : گەر پیاو لەدواوە بچێتە لای ئافرەت ئەوا منداڵەکەیان خێل دەردەچێت ، موسوڵمانان پرسیاریان لە پێغەمبەر ـ ـ کرد خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند : (نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ وَقَدِّمُوا لأَنْفُسِكُمْ) ، وە (الحرث) واتە : شوێنی چاندنە ، ومنداڵ لەداوێنەوە دەچێنرێت ، نەک لەکۆمەوە .
وەلە پێغەمبەرەوە ـ ـ هاتووە کەفەرموویەتی : ( إن الله لا يستحيي من الحق ؛ لا تأتوا النساء في حشوشهن ) ، واتە : خودا شەرم لەحەق ناکات ؛ لەکۆمەوە مەچنە لای ئافرەتان .
وە ( الحش ) دواوەیە ، شوێنی دەرچوونی پیسی یە ، وخوای تەعالی چوونە لای ئافرەتێکی حەڕام کردووە کە لەسوڕی مانگانەدا بێت ، هەرچەندە ئەو پیسیەی داوێن کاتیە و نامێنێت ، چ جای شوێنێک کەبەردەوام پیسی لێ نابڕێت .
وەهەروەها دەڵێت : ئەم کارە خودی "اللواط "کردنە ، پاشان دەڵێت : "هەرکەسێک لە کۆمەوە جووت بوو لەگەڵ خێزانەکەیدا پێویستە سزا بدرێت لەسەر ئەو کارە بە شێوەک ڕێگری لێ بکات بگەڕێتەوە سەری ، خۆ گەر زانرا واز ناهێنن ئەوا پویستە لێک جودا بکرێنەوە . والله أعلم" انتهى من "مجموع الفتاوى" (32/ 267) .

وە پرسیار کراوە لە شێخ (محمد بن صالح العثیمین) ـ رحمه الله ـ : بەهیوای وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارە ؛ چونکە زۆر بەلامەوە گرنگە ، مێردەکەم داوام لێ دەکات لەدواوە بێتە لام ، وە من ڕازی نابم ، و ئەو زۆرم لێ دەکات ، بەشێوەیەک من دەگریم و ڕێگری لێدەکەم بەڵام ئەو هەر زۆرم لێدەکات ، بەهیوای ئەوەی وەڵامم بدەنەوە جزاك الله خيراً؟
لەوەڵامدا گوتوویەتی :
"جووت بوون لەگەڵ ئافرەتتدا لەکۆمەوە یەکێکە لەتاوانە گەورەکان ، و هەڕەشەی توندی لێکراوە ، هەڕەشەی کافر بوونی لێکراوە ، و لەعنەتی لێکراوە ، وپێی دەوترێت : نێر بازیی بچووک ، وە بەڵگە زۆرە لەم بارەیەوە ، و ئەوەی باس کراوە لەهەندێ لەسەلەفەوە کە گوایە ئەم کارە دروستە ئەوا هەڵەیەکە بەناوی ئەوانەوە کراوە و ئەسڵی نی یە ، هەروەک ابن القيم لە ( زاد المعاد )، وغەيری ئەویش باسی کردووە ، ئەوەی ئەوان مەبەستیانە چوونە لای ئافرەتە لەدواوە بەڵام لەداوێنەوە نەک کۆم ، بەبەڵکەی ئەم ئایەتە : ( نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ ) البقرة/223 .
بەڵام لەکۆمەوە لەگەڵی جوت بێت نەخێر ، وە هەندێ لەخەڵک واگومان دەبەن ئەو کەسەی لەدواوە چووە لای خێزانی تەڵاقی دەکەوێ بەو شێوەیە نی یە و تەڵاق بەو هۆیەوە ناکەوێت ، بەڵام گەر دووبارەی بکاتەوە پێویستە لەیەک جودا بکرێنەوە .
وەبەنیسبەت ئەم ئافرەتەوە : پێویستە لەسەری ڕێگری لێبکات و ڕێی نەدات ئەو کارەی لەگەڵ بکات بەپێی توانا .
وە ئامۆژگاریم بۆ پیاوان ئەوەیە :
لەخودا بترسن لەبارەی خۆیان و خێزانیانەوە ، وخۆیان تووشی سزا نەکەن .
وە ئامۆژگاریم بۆ ئافرەتان :
بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدەن بەو کارە ، تەنانەت گەر ببێتە هۆی دەر چوون لەو ماڵە و ، و لەلای ئەو پیاوە نەمێنێتەوە ، ولەم حاڵەتەدا تاوان بار نابێت ؛
چونکە ئەو ڕێگری کردووە لە تاوان ، خۆ گەر مانگێک دوو مانگ مایەوە لەی کەس و کاری دەتوانێ داوای نەفەقەی لێ بکات ، چونکە ئەو پیاوە ستەمی لێ کردووە ، ونابێ ئەو پیاوە زۆری لێ بکات لەو کارەدا " انتهى من "اللقاء الشهري" (59/ 14).

بەڵام ئەوەی کەدەڵێت و ئیدعای ئەوە دەکات کەگوایە نایەوێت تەماشای حەڕام بکات ‼
بێگومان ئەم کارە ئەو حەڕامەیە کە ئەو بەحساب لێی ڕادەکات ، چ جیاوازیەک هەیە؟!
وەک ئەو کەسە وایە ( لەگەرما پەنا بۆ ئاگر ببات ) ؟!!
وە دەتوانێ گەر ئەو ڕاستگۆ بێت ، چێژ وەربگرێت لەکاتی سوڕی مانگانە و منداڵ بووندا بەهەموو شێوەیەک بەڵام بەمەرجێک جیماع نەکات نە لەکۆمەوە و نە لە داوێنەوە ، هەر چەند ئەو چێژ وەرگرتنە ببێتە هۆی هاتنەوەی ئاوی ، هیچی تێدا نی یە و دروستە ، مادام لەو شوێنە دوور کەوتیتەوە کەحەڕام کراوە !!
وە دروستە بۆ ئافرەت کە لە کاتى سوڕى مانگانە یاخود کاتى منداڵ بوون کە خوێنى هەیە بەدەستى مێردەکەى ڕەحەت بکات .
ئایا لەحەڵاڵ و شتی پاکدا ئەوندە نی یە کەبێ پێویست بیت لەحەڕام ؟!!
داوا لەخودا دەکەین مێردەکەت هیدایەت بدات ، وکاری بۆ ئاسان کەت ، وشەڕ و بەڵاتان لێ دوور خاتەوە .
والله أعلم .

سەردان: ٢٦,٧٢٢ بەش: پرسیارە جنسیەکان