مه‌سح کردن له‌سه‌ر خوف : ماڵپەڕی وەڵامەکان
مه‌سح کردن له‌سه‌ر خوف
پرسیار:

شێوازى مه‌سح له‌سه‌ر خوف چۆنه‌ و ماوه‌كه‌ى چه‌نده‌ ومه‌رجه‌كانى چین و چی شتێكیش به‌تاڵى ده‌كاته‌وه‌؟

شێوازه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

موسڵمان ده‌ستى ده‌كات به‌ ئاودا و پاشان په‌نجه‌كانى ده‌ستى ڕاستى یه‌ك جار ده‌هێنێت به‌سه‌ر به‌شی سه‌ره‌وه‌ى ئه‌و خوفه‌ى كه‌له‌پێى ڕاستیدایه‌ هه‌تا لاقی به‌بێ به‌شی ژێره‌وه‌ وئه‌ملاولاى وه‌ ده‌ستى چه‌پیشی بۆ پێى چه‌پی به‌هه‌مان شێــوه‌.

ماوه‌كه‌ى:

رۆژ و شه‌وێك بۆ كه‌سێك كه‌له‌ جێگه‌ و شوێنى خۆیه‌تى، وه‌ سێ رۆژ به‌شه‌وه‌كانیه‌وه‌ بۆ كه‌سی ڕێبــوار، بۆ پیاو و ئافره‌ت، وه‌ ماوه‌ى مه‌سحه‌كه‌ش له‌یه‌كه‌م مه‌سحه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات دواى ده‌ستنوێژ شكان.

مه‌رجـه‌كانى:

ئه‌و خوفه‌ى كه‌ له‌پێى ده‌كات ده‌بێت حه‌ڵاڵ و پاك بێت و به‌ده‌ست نوێژه‌وه‌ له‌پێى كردبێت، وه‌ مه‌سحه‌كه‌ش له‌ ده‌ستنوێژشكانى بچووكه‌وه‌ ده‌بێت (نه‌وه‌ك له‌شگرانى) وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى دیارى كراوه‌.

به‌تاڵ كه‌ره‌وه‌كانى:

داكه‌ندنى ئه‌وه‌ى له‌پێدایه‌، خۆشۆردن بۆ پاكبوونه‌وه‌ له‌له‌شگرانى، ته‌واوبوونى كات و ماوه‌ى مه‌سحه‌كه‌.

 وه‌ مه‌سح له‌سه‌ر ئه‌و په‌ڕۆیه‌ى كه‌ ئێسكى شكاوى پێ ده‌به‌ستنه‌وه‌ یان له‌فاف دروسته‌ هه‌تا كاتى چاك بوونه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كى زۆریشی برد.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي