حوكمى چونى ئافره‌تان بۆ لاى پزیشكى پیاوان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى چونى ئافره‌تان بۆ لاى پزیشكى پیاوان
پرسیار:

ئایا حوكمى چونى ئافره‌تان چى یه‌ بۆ لاى پزیشكى پیاوان له‌كاتى زه‌روره‌تدا و له‌كاتى نه‌بونى پزیشكى ئافره‌تاندا ئایا تا چه‌ند لاشه‌ ده‌ربخات دروسته‌ بۆ پزیشك؟ 

چونى ئافره‌تان بۆ لاى پزیشكى پیاوان دروسته‌ له‌كاتى نه‌بونى پزیشكى ئافره‌تاندا هه‌روه‌ك زانایان باسیان كردووه‌، هه‌روه‌ها دروسته‌ لاشه‌ پیشانى پزیشكى پیاوان بده‌یت ئه‌وه‌نده‌ى كه‌زه‌روره‌، به‌ڵام پێویسته‌ مه‌حره‌مى خۆتت له‌گه‌ڵدا بێت و ته‌نها نه‌بیت له‌گه‌ڵ پزیشكدا، چونكه‌ به‌ته‌نها بوون له‌گه‌ڵ غه‌یرى مه‌حره‌مى خۆت دروست نیه‌ ئه‌مه‌ش بۆ پێویستیه‌، هه‌روه‌ك چۆن زانایان باسیان كردووه‌ له‌كاتى پێویستیدا و به‌ئه‌ندازه‌ى پێویستییه‌كه‌دروسته‌.

   مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (12/288).

سەردان: ٤٢٣ بەش: ئافرەتان