کەسانێک تاوان دەکەن بەبیانووی ئەوەی هەندێ لە صەحابەکانیش تاوانیان کردووە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسانێک تاوان دەکەن بەبیانووی ئەوەی هەندێ لە صەحابەکانیش تاوانیان کردووە
پرسیار:

کەسانێک هەن کەمتەرخەمن لەبەرانبەر ئەنجام دانی هەندێ تاوان بەبیانووی ئەوەی هەندێ لە صەحابە و هاوەڵانیش ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە !
هەندێ لەهاوەڵان هەندێ تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە ، لەکاتێکدا لە ئێمە ئیمانیان بەهێز تر بووە ، ئایا ئەمە ئەوە دەگەیەنێت ئێمە لەپێش ترین تاوانی گەورە ئەنجام بدەین ؟یاخود ئەمە بەراوردێکی هەڵەیە ؟
وە چۆن وەڵامی ئەو کەسانه بدەینەوە کەتاوانی گەورە دەکەن ، و دەڵێن : هاوەڵانیش تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە؟

ئەم قسەیە یەکێکە لەفێڵەکانی شەیتان لەو ڕووەوە کەتاوانی لەلا ئاسان دەکات و وای لێ دەکات تەوبە نەکات .

جا ئەم قسەیە لەچەند ڕووەیەکەوە باتڵ وهەڵەیە :

یەکەم : پێشەوایەتی تەواو وموتڵەقی باوەڕدار پێغەمبەرە .

خوای گەورە فەرموویەتی : ( لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا ) الأحزاب/21.
واته : به‌دڵنیایى له‌ پێغه‌مبه‌ری خوادا - - بۆ ئێوه‌ پێشه‌وایه‌تییه‌كی زۆر جوان هه‌یه‌و پێشه‌واو مامۆستای چاكی ئێوه‌یه‌و چاو له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - - بكه‌ن و شوێنى بكه‌ون به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه‌ به‌ ئومێدی خواو ڕۆژی دوایی و پاداشتی خوای گه‌وره‌ هه‌بێت، وه‌ زیكری خوای گه‌وره‌ی زۆر كردبێت.

 ابن كثير رحمه الله تعالى دەڵێت :
ئا ئەم ئایەتە پیرۆزە ئەسڵ وبنەمایەکی گەورەیە لەچاو کردن لەپێغەمبەری خوا لەگوفتار وکردار وژیانیدا بەگشتی ؛ هەر بۆیە لەڕۆژی ( الأحزاب )دا ، فەرمانی کرد چاو لە پێغەمبەر بکەن ، لەڕووی ئارام گرتن وجیهاد وچاوەڕێ کردنی سەرکەوتن لەلایەن خوداوە  "تفسير ابن كثير" (6 / 391).

وە هەروەها پابەند بوون بەوەی هێناویەتی لەفەرمان کردن بەشتانێک وە ڕێگری کردن لەشتانێکی تر .

خوای گەورە فەرموویەتی ( وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ) الحشر/7.
واته   ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - -  بۆی هێناون ئێوه‌ وه‌ری بگرن، وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - -  نه‌هی لێكردووه‌ ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرن، واته‌: گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - -  چونكه‌ ئه‌و ته‌نها فه‌رمانتان پێ ده‌كات به‌ چاكه‌و رێگریتان لێده‌كات له‌ خراپه‌ ، وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن چونكه‌ به‌ڕاستی سزای خوای گه‌وره‌ زۆر سه‌خته‌.
هەرکەسێک بێچەوانەی ڕێگریەکانی خودا بجوڵێتەوە ، ئەوا وەک پێویست تەقوای نی یە ، وخۆی دوچاری سزای خودا کردووە .

دووەم : موسوڵمان فەرمانی پێ کراوە لەو شتانەدا شوێنی هاوەڵان بکەوێت کە ئەوان چاک بوون تیایدا ، نەک شتی تر .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنْ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ) التوبة/100 .
واته : پێشه‌نگه‌ سه‌ره‌تاكان له‌ كۆچكه‌ره‌كان و پشتیوانان ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ حوده‌یبیه‌ به‌شدارى به‌یعه‌ى ریزوانیان كردووه‌، یان ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - -  نوێژیان كردووه‌ رووه‌و هه‌ردوو قیبله‌كه‌ ، وه‌ ئه‌وانه‌یش كه‌ له‌ دوای ئه‌وان هاتوونه‌و شوێنیان كه‌وتوونه‌ به‌ چاكه‌ ، خوای گه‌وره‌ لێیان ڕازی بووه‌ (ئیتر چۆن ده‌بێت توانج و جوێن و قسه‌ى ناشیرین به‌صه‌حابه‌ بوترێت كه‌ خواى گه‌وره‌ لێیان رازى بووه‌، وه‌ به‌هه‌شتى بۆیان ئاماده‌كردووه‌؟!) ، وه‌ ئه‌وانیش به‌و نیعمه‌ت و فه‌زڵه‌ی خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون ڕازین ، وه‌ خوای گه‌وره‌ باخ و باخاتی له‌ به‌هه‌شتدا بۆ ئاماده‌ كردوون كه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ژێر داره‌كان و ماڵه‌كانیاندا ئه‌ڕوات و به‌نه‌مری و به‌هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ (ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئێستا به‌هه‌شت دروستكراوه‌و ئاماده‌كراوه‌) . ئا ئه‌مه‌ بردنه‌وه‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌. 

 محمد بن كعب القرظي دەڵێت :
بڕگەی : " وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ": مەرجی شوێن کەوتنیانە ، کەئەویش شوێن کەوتنیانە لەکارە چاکەکانیاندا ، نەک کارە خراپەکان .  : "الدر المنثور" (4/272) ، "تفسير البغوي" (4/88) .

بۆیە پێویسته لەسەر موسوڵمان هەوڵ بدات لەکارە چاکەکاندا شوێنی هاوەڵان بکەوێت ، بەڵکو بەر ئەو ئایەتەی پێشوو بکەوێت ، بەڵام لەو شتانەدا کەبەهەڵەدا چوون ، ئەوە ئێمە فەرمانمان پێنەکراوە شوێنیان بکەوین لەو شتەدا .

جا یەکێک لەو کارە چاکانەی کەپێویسته چاویان لێ بکەین : ئەوان کاتێ هەڵەیەکیان بکردبایە بەپەلە تەوبەیەکی ڕاستگۆیانەیان دەکرد ، خوداش تاوانەکانی دەسڕینەوە ، فەرموودەمان زۆرە لەم بارەیەوە ، بەنموونە تەوبەکەی ماعیز ، وئافرەتە غامدیەکە رضي الله عنهما .

جا پێویستە لەسەر موسوڵمان هەوڵ بدات گوێڕایەڵی خودا بکات ودوور بێ لە بێ فەرمانی خودا ، پاشان گەر توشی پێ خلسکانێک بوو ئەوا پەلە دەکات لەتەوبە کردندا ، ئەو بیانووە ناهێنێتەوە کەهاوەڵان تووشی بوون ، چونکە هاوەڵان تەوبەیان دەکرد وبەردەوام نەدەبوون لەسەر تاوان .

سێیەم : تاوانی گەورە هەر چەند هەندێ لەهاوەڵانیش ئەنجامیان داوە بەڵام کەم جار ئەوە ڕووی داوە ، و زۆربەیان چەسپاو بوون لەسەر گوێڕایەڵی خودا ، جا بۆ ئەو کەسە کەپرسیاری کردووە واز لەزۆربەی هەرە زۆری هاوەڵان دێنێت وچاویان لێ ناکات و دێت بیانووی ئەوە دێنێتەوە کەهەندێکی کەمی هاوەڵان تێ کەوتوون ؟!

پاشان گەر ڕاستگۆیە ، با وەک ئەوان بێت ، و بەپەلە تەوبە بکات ، وبەردەوام نەبێت لەسەر تاوان .

دواتر با چاو لەو هاوەڵە بەڕێزە بکات کە بۆ خودا دانی نا بەتاوانەکەیدا ، وحەدی لەسەر جێ بەجێ کرا .

وە هەروەها لە عیبادەتدا شوێن پێیان هەڵگرێ و هاوشێوەی ئەوان ڕاستگۆ بێت  .

دەی با ئەو داماوە لەحاڵ و کاری ڕۆژانەیدا شوێن پێی هاوەڵان هەڵبگرێت .

دواتر تەماشا بکات بزان شەیتان دەتوانێ فێڵی لێ بکات و ئەم جۆرە بیانوانە دێنێتەوە ؟!

والله أعلم.

سەردان: ٢,٢٠٥ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان