ئایا دروستە بۆمان لەو گۆشتە سەربڕاوانە بخۆین لەجەژنی موشریكەكاندا سەردەبڕێن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆمان لەو گۆشتە سەربڕاوانە بخۆین لەجەژنی موشریكەكاندا سەردەبڕێن
پرسیار:

ئایا دروستە بۆمان لەو گۆشتە سەربڕاوانە بخۆین لەجەژنی موشریكەكاندا سەردەبڕێن وەك جەژنی لەدایك بوونی پێغەمبەر عیسى سەلامی خوای لە سەر بێت(كە سەری ساڵی زاینی دەكرێت) وەكو گاور و جولەكە بانگەشەی بۆ دەكەن ئەگەر كەسێ لە مەسیحیان هەستان بەسەربڕینى و لە بازاڕدا فرۆشرا ئایا دروستە لێی بكڕین؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
وەڵام/ ئەم سەربڕینانەى كەسەر دەبڕێن لەپێناو جەژنەكانى موشریكەكان یان لەشوێنی سەر بڕینی ئەوان دروست نىیە موسڵمان بیان خوات هەروەها بیان كڕێت أبوداود لە (ثابت)ى كوڕی (الضحاك)ەوە دەیگێڕێتەوە ئەڵێ: (پیاوێك لەسەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) نەزری كرد لە (بوانة) وشترێك سرببڕێت بەنەزر، جا هاتە لای پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و پێی وت پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى:
(هل كان فيها وثن من أوثان الجاهلية يعبد؟) قالوا: لا، قال: (هل كان فيها عيد من أعيادهم؟ قالوا: لا، قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم): (أوف بنذرك فإنه لاوفاء في معصية الله ولا فيما لا يـملك ابن آدم) وسنده صحيح. بڕوانە كتێبی:(فتاوى اللجنة الدائمة): (22 / 438 ـ 439).
واتە: ئایە ئەو جێگایە بتێكى تێدا نىیە لە بتەكانى سەردەمى نەفامى؟ ووتیان: نەخێر. پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: ئایا ئاهەنگ وكۆبوونەوەكانى تێدا ناكەن؟ ووتیان: نەخێر. پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: ئەو نەزرەى كردووتە بە ئەمەك بەو ئەنجامى بدە، بۆیە ئەمەم ووت چونكە نابێت نەزرێك بكەیت كە تاوان بێت، یان نەتوانیت ئەنجامى بدەیت.

تێبینى: ئەم پرسیار و وەڵامە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست لەگۆشەى (وەڵامى شەرعى بۆ پرسیارى خوێنەران بڵاوكراوەتەوە). لە ئامادەكردنى بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ٤٤٩ بەش: خواردن و خواردنەوە