شەڕی نێوان هاوەڵان لەنێوان حەقیقەت و چەواشەکارى ناحەزان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شەڕی نێوان هاوەڵان لەنێوان حەقیقەت و چەواشەکارى ناحەزان
پرسیار:

ڕونکردنەوەیەکم دەوێ سەبارەت بەو فیتنەیەى کە لە نێوان هەوەڵاندا -رضي الله عنهم- ڕوویدا ، وە ئایا چەند کەس لەهاوەڵان بەشدارى ئەم فیتنە و شەڕەیان کردووە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

پوختەى قسەکانى زاناى پایەبەرز ابن تیمیە ڕەحمەتى خوای لێ بێ ، سەبارەت بە ئەو شەڕ و فیتنەیە کە لە نێوان هەوەڵاندا -رضي الله عنهم- ڕوویدا؛ پاش شەهیدبوونی خەلیفەی سێیەم -رضي الله عنه- ئەمەیە کە دەفەرموێ :
«ئەوەی بە ڕاسترین سەنەد ڕوایەت کرابێت ئەوەیە کە بەشی هەرە زۆری هەوەڵان -رضي الله عنهم - بەشداری ئەم فتنەیەیان نەکردوو، ئەوکات ژمارەی هەوەڵان بە (١٠٠٠٠)دە هەزار هاوەڵ مەزەندە دەکرا، بەشداربووان وەکو محمدی کوڕی سیرین دەفەرمێت: لە (١٠٠) سەد هاوەڵ، کەمتربوون؛ بەڵکو: لە (٣٠) هاوەڵ کەمتربوون!
و ئیمامی شەعبی بۆ ئەوە دەچێت کە بەشداربوان لە هەوەڵان لە جەنگی (جەمەڵ) تەنها - عەلی و عەمار و طەلحە و زوبەير- بوون، تەنها ئەم چوار کەسە، ئەگەر کەسێک ناوی پێنجەم بڵێت، ئەوا نامەعقولیم کردووە!.
و ئیمامی شوعبە دەفەرمێت، ئەوەی بڵێت لە ئەهلی بەدر (٧٠) حەفتا هاوەڵ لە شەڕی (صفين) بەشدار بوون؛ درۆی کردووە، جگە لە خوزەیمەی کوڕی ثابت -رضي الله عنه -، يەک کەس لە ئەهلی بەدر بەشداری(صفين)ی نەکردووە!...»
ابن تيمية بە ڕاسترین ئەسانید ئەم گوتنانە دەخاتە ڕوو؛ لە دووایدا دەفەرمێت کەس بۆ ئەوە نەچووە کە سەد هاوەڵ زیاتر بەشداری کردبێ...
واتە: ڕێژەی بەشداربووان لە (١٪ )کەمتره!

با ئەوەش لە بیر نەکەین، فیتنەکە هۆکاری ئیجتهادی و لە پاشان سیاسی لە پاڵ بوو، نەک یەکتر بە کافر زانیین، بەڵکو هەردوو لا یەکتریان بە موسڵمان زانیوە، پەشیمانى ئەوە بوون کە ڕوویدا، ئاشتبوونەتەوە، و پاش ئەم فيتنەیە فەتحی دونیایان کردووە لە ژێر یەک ئاڵا، لە زەریایی ئەتلەسی بۆ سنورەکانی صين...
هەروەها با ئەوەش لەبیر نەکەین، کە ئەمانە پارێزراونین لە هەڵەکردن، لە کاتێکدا پێویستە بزانین کە هەڵەی بەشداربووان لە هەوەڵان -رضي الله عنهم -؛ لە چاو چاکەیان، دڵۆپەیەکە لە دەریا...

جگە لەمە قورئانی پیرۆز مەدحی هەوەڵانى کردووە لە دەیان ئایەتدا لەوانە:

یەکەم : خوا لە موهاجیرو ئەنصارو شوێنكەوتوانیان رازییە
[وَالسَّابِقُونَ الْأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنصَارِ وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُم بِإِحْسَانٍ رَّضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ]
 [التوبة 100].

دووم :موژده‌ دانى به‌هه‌شت به‌ هه‌زارو چوارسه‌د صه‌حابه‌
[لَّقَدْ رَضِيَ اللَّهُ عَنِ الْمُؤْمِنِينَ إِذْ يُبَايِعُونَكَ تَحْتَ الشَّجَرَةِ فَعَلِمَ مَا فِي قُلُوبِهِمْ فَأَنزَلَ السَّكِينَةَ عَلَيْهِمْ وَأَثَابَهُمْ فَتْحًا قَرِيبًا ][الفتح 18].

سێیەم : هه‌ندێك له‌ سیفاتى صه‌حابه‌كان
[مُّحَمَّدٌ رَّسُولُ اللَّهِ ۚ وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ ۖ تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا ۖ سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ السُّجُودِ ۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ ۚ وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ ۗ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ][الفتح 29].

چوارەم :  موژده‌دانى به‌هه‌شت به‌ هاوه‌ڵان
[وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَاثُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِي مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ الْفَتْحِ وَقَاتَلَ ۚ أُولَٰئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةً مِّنَ الَّذِينَ أَنفَقُوا مِن بَعْدُ وَقَاتَلُوا ۚ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَىٰ ۚ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ ][الحديد 10]....هتد.

ئیتر کە قورئانی پیرۆز مەدحی کەسانێکی کرد؛ قسەی مێژوو نووسێک ئەگەر بەباشە یان بە خراپە باسیان بکات هیچ سەنگێکی نییە، ئەمە لە کاتێکدا کە ڕاستییە مێژووییەکە هاودەنگە لە گەڵ مەدحی قورئانی پیرۆز وەکو باسکرا....
کەواتە بە خراپە باسکردنیان نیشانەی نەزانین و نیفاقە، خودا بمان پارێزێت.

لە کۆتاییدا:
ڕەنگە بگوترێت، بۆچی ئەم بابەتە باس دەکەیت؟ ئەی عومەری کوڕی عبدالعزیز نەی فەرمووە: ئەمە فتنەیەک بوو، خودای پەروەردگار دەستی ئێمەی لێ بەدوور خستووە، بۆچی ئێمە زمانمان تێوەردەین؟!

لە وەڵامدا دەڵێن:
عەولەمە ناچارمان دەکات باسی بکەین، چونکە نەزان و مونافیقەکان لە کەناڵەکاندا دەیورۆژێنن، لەگەڵ هەر ڕاستێک سەد ناڕاستی دەڵێن، و ئەم مەجلیسەی ابن تیمیە -رحمه الله- بەسە بۆ وەڵامدانەوەیان.

مامۆستا سامی مصطفی حسن


سەرچاوە:
°ئەو ئایەتانەی باسکران.
°منهاج السنة النبوية لشيخ الإسلام ابن تيمية(٦/ ٢٣٦، ٢٣٧).
°الاجوبة العراقية على الاسألة الايرانية تاليف ابو الثناء شهاب الدين الالوسي(١٨١ - ١٩٩).

سەردان: ١,٦٣٣ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان