کەسانێک باس لەتازە کردنەوەی ئیسلام و ئیسلامى نوێ دەکەن ؛ ئایا ئەو قسەیە تا چەند حەقە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کەسانێک باس لەتازە کردنەوەی ئیسلام و ئیسلامى نوێ دەکەن ؛ ئایا ئەو قسەیە تا چەند حەقە ؟

گەر مەبەست لەتازە کردنەوەی ئیسلام دەعوە و بانگەواز کردن بێت بۆلای ئیسلام ولابردن و پاک کردنەوەی بێت لەو بیدعە وشیرک و خورافیاتانەی هاتووەتە نێو ئیسلام، وڕوون کردنەوەی ئەو دینە صەحیحە بێت کە پێغەمبەرى خوا و سەلەف لەسەری بوون ؛ ئەوا کارێکی چاك و پێویستە .
وە پێغەمبەرى خوا هەواڵی پێداوین کە لەسەری هەموو سەد ساڵ جارێک خودا زانایەک دەنێرێت بۆ تازە کردنەوەی دین .
بەڵام گەر مەبەست لەتازە کردنەوەی ئیسلام گۆڕینی ئەحکامەکانی بێت بەوشێوەیەیی لەگەڵ هەواو ئارەزووی خەڵکدا دەگونجێت لەئیجتهادی هەڵە و بۆچوونی پێچەوانەی ئیسلام؛ ئەوا تازەکردنەوەیەکی باتڵ و مەڕفووزە ، و ئەوە ئەوەیە کەهەندێ لەکەسانی نەزان و لادەر وخاوەن ئەفکاری بەتاڵ و خراپ بانگەشەی بۆ دەکەن .
وەڵامى : الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان
عضو اللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٢,٣٧٨ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان