پێناسە و حەقیقەتى تیرۆر (الإرهاب): ماڵپەڕی وەڵامەکان
پێناسە و حەقیقەتى تیرۆر (الإرهاب)
پرسیار:

زۆر جار گوێمان لە وشەى تیرۆر (الإرهاب) دەبێت ، ئایا تیرۆر چی یە ، وە ئایا لەتێڕوانینی ئیسلامدا تیرۆر چی یە ؟
وە ئایا تیرۆر لە لای ڕۆژئاوا چی یە ؟

یەکەم :
" الإرهاب " مەصدەری ( أرهبَ ، يُرْهِب ، إرهاباً )، کەبەمانای ترساندن دێت ، کە بەتەنها نەچاکە و نەخراپە ، تەنها کاتێ نەبێت کەماناکەی بزانرێت لەلایەن ئەو کەسەی کەبەکار دەهێنێت ، جا تەماشای شوێنەوار ودەرهاویشتەکانی دەکرێت ، وەهەرکەسێک بڵێت : (الإرهاب) لەئیسلام دا بەمانای کوشتن دێت ئەوا بەهەڵەدا چووە ؛ چونکە لەفزەکەی لەگەڵ ئەو مانایەدا یەک ناگرێتەوە ، جا (الإرهاب) بەمانای ترساندن دێت نەک کوشتن ، وخوای پەروەردگار فەرمانی پێ کردووین لێی بترسین وکەلیمەی(رهب)ی بەکار هێناوە ، هەروەک فەرموویەتی : ( وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ ) البقرة/40  .
واتە : تەنها لەمن بترسن .

هەروەک فەرمانی پێ کردوین خۆمان ئامادەکەین بۆ ئەو دوژمنەی کە گومانی ئەوەی لێ دەکرێت فێڵ وتەڵەکە بۆ موسوڵمانان دادەڕێژن ، جا ئەو خۆ ئامادە کردنە بۆ ترساندنی دوژمنە بۆئەوەی نەبینە پارچەیەک گۆشت وبەدڵی خۆیان بەکارمان نەهێنن ، هەروەک لەم ئایەتەدا ئاماژەی پێ درواوە : ( وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الْخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ يَعْلَمُهُمْ ) الأنفال/ من الآية 60 .
واتە : وە بۆ كاتی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانتان ـ ئەی كۆمەڵی موسڵمانان ـ هەموو ئامادەكاریەك بكەن كە لەتواناتاندا هەیە لە پێویستی و كەرەستەكانی جەنگ ، بۆ ئەوەی بەو كارەتان ترس وبیم بخەنە نێو دڵی دوژمنانی خوای پەروەردگار و دوژمنانتانەوە ئەوانەی كە لە بۆسەدان بۆتان , وە بۆ چاوشكاندن وترساندنی ئەو ناحەز و دوژمنانەی تر كە هێشتا ڕق و دوژمنایەتی خۆیان دەرنەبڕیوە بۆتان , بەڵام خوای پەروەردگار دەیانناسێت و ئەوەش دەزانێت كە لە ناخیاندا شاردوویانەتەوە .

جا دەوڵەتە داگیر کەرەکان ئەم کەلیمەیە (تیرۆر) بۆ ئیسلام بەکار دێنن ، ودەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە ئیسلام لەبەرچاوی خەڵک بخەن ، بەم بۆنەیەوە چەندین کۆڕ وسیمینار بەستراون ، وەچەندین ڕێکخراو دروست بوون بەناوی دژایەتی کردنی تیرۆرەوە ، هیچ یەکێک لەو ڕێکخراوانە ناچن بەلای تیرۆری داگیر کەراندا ، کەلەسەر سکی موسوڵمانانی لاواز دەژین وسەر وماڵیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار دێنن .

تەشریعاتی جوانی ئیسلام چەندین بەندی تێدایە کە پارێزگاری دەکات لەعیڕز وماڵ وخوێنی موسوڵمان وە هەر لەبەر ئەوەشە کوشتنی حەڕام کردووە ، وعقوبەی توندی داناوە بۆ ئەوانەی کەسێک دەکوژن ، وهەندێ جار سزاکەی دەگاتە کوشتن هەروەک عوقەبەی زینای داناوە بۆ پاراستنی ناموس خەڵک .

وە سزای توند دانراوە بۆ ئەو کەسانەی خەڵک دەترسێنن ، ئەوانەی کە چەتەن ڕێگری دەکەن ئائەوانە ئەوانەن کەفەساد بڵاو دەکەنەوە لەسەر ئەرزدا ، وخودا توند ترین سزای بۆ داناون بۆ ڕێگری کردن لەشەڕیان وپاراستنی ناموس و خوێن و ماڵی خەڵک ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِنَّمَا جَزَاءُ الَّذِينَ يُحَارِبُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَسْعَوْنَ فِي الْأَرْضِ فَسَاداً أَنْ يُقَتَّلُوا أَوْ يُصَلَّبُوا أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلافٍ أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ) المائدة/ 33 .
واتە : سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا- - ئه‌كه‌ن (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر موسڵمانیش بن) كه‌ ڕێگری له‌ خه‌ڵكى بكه‌ن و چه‌ته‌یی بكه‌ن وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ئاشووب و فه‌ساد بنێنه‌وه‌و ماڵی خه‌ڵكى ببه‌ن و خه‌ڵكی بكوژن [أَنْ يُقَتَّلُوا] ئه‌مانه‌ ئه‌بێ بكوژرێنه‌وه‌، واته‌: ئه‌گه‌ر ڕێگریان له‌ خه‌ڵكى كردو خه‌ڵكیان كوشت كه‌ گیران ئه‌مانه‌ ئه‌كوژرێنه‌وه‌ [أَوْ يُصَلَّبُوا] یاخود ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیان كوشت و ماڵه‌كه‌شیان برد ئه‌و كاته‌ ئه‌مان ئه‌كوژرێن و هه‌ڵئه‌واسرێن و له‌ خاچ ئه‌درێن [أَوْ تُقَطَّعَ أَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُمْ مِنْ خِلَافٍ] وه‌ ئه‌گه‌ر ماڵیان بردو نه‌یانكوشت ئه‌و كاته‌ ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پیان ئه‌بڕێته‌وه‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ [أَوْ يُنْفَوْا مِنَ الْأَرْضِ] یاخود ئه‌گه‌ر كه‌سیان نه‌كوشت و ماڵیشیان نه‌برد به‌ڵكو هه‌ر ڕێگریان له‌ خه‌ڵك ئه‌كردو خه‌ڵكیان ئه‌ترساند ئه‌وه‌ ڕاوئه‌نرێن و له‌سه‌ر زه‌وی دوور ئه‌خرێنه‌وه‌ له‌و شارو وڵاته‌ یاخود له‌ شارێكى تر به‌ند ده‌كرێن [ذَلِكَ لَهُمْ خِزْيٌ فِي الدُّنْيَا] ئا ئه‌م خراپه‌كارو ڕێگرو پیاوكوژانه‌ له‌ دونیا خوای گه‌وره‌ سه‌رشۆڕیان ئه‌كات [وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (33)] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی بۆیان داناوه‌

لەوەش زیاتر : تەنانەت ئیسلام ترساندی موسوڵمانی حەڕام کردووە ، سائیبی کوڕی یەزید دەڵێ : گوێم لەپێغەمبەری خوا دەیفەرموو : ( لاَ يَأْخُذَنَّ أَحَدُكُمْ مَتَاعَ أَخِيهِ لاَعِبًا وَلاَ جَادًّا ، فَمَنْ أَخَذَ عَصَا أَخِيهِ فَلْيَرُدَّهَا إِلَيْهِ ) رواه الترمذي ( 2160 ) وأبو داود ( 5003 ) ، وحسَّنه الألباني في " صحيح الترمذي " .
واتە : با یەکێک لەئێوە شت ومەکی هاوڕێکەی نەبات نەبەڕاستی ونەبە گاڵتە ، هەرکەسێک داردەستی هاوەڵەکەی بردووە با بیگێڕێتەوە بۆی .

وە عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي لَيْلَى دەڵێت : حَدَّثَنَا أَصْحَابُ رَسُولِ اللهِ صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُمْ كَانُوا يَسِيرُونَ مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي مَسِيرٍ ، فَنَامَ رَجُلٌ مِنْهُمْ ، فَانْطَلَقَ بَعْضُهُمْ إِلَى نبْلٍ مَعَهُ ، فَأَخَذَهَا ، فَلَمَّا اسْتَيْقَظَ الرَّجُلُ فَزِعَ ، فَضَحِكَ الْقَوْمُ ، فَقَالَ : مَا يُضْحِكُكُمْ ؟ ، فَقَالُوا : لا ، إلا أَنَّا أَخَذْنَا نبْلَ هَذَا فَفَزِعَ ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( لا يَحِلُّ لِمُسْلِمٍ أَنْ يُرَوِّعَ مُسْلِمًا ) رواه أحمد ( 23064 ) - واللفظ له - وأبو داود ( 4351 ) ، وصححه الألباني في " صحيح أبي داود " .
واتە : هاوەڵانی پێغەمبەر صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بۆیان گێڕاینەوە کەئەوان بەڕێگایەکدا دەڕۆشتن لەگەڵ پێغەمبەری حوادا صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، کەسێکیان نوست ، هەندێکیان چون تیرەکەیان لێ شاردەوە ، کاتێ کەبەخەبەر هات توشی شڵەژان بوو ، ئەوانەی لەوێ بوون دەستیان کرد بەپێکەنین ، پێغەمبەری حوادا صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ئەوە بەچی پێدەکەنن ؟
گوتیان : هیچ نی یە ، تەنها تیری ئەو پیاوەمان شاردۆتەوە و توشی شڵەژان بووە ، پێغەمبەری حوادا صَلَّى الله عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : حەڵاڵ نی یە بۆ موسوڵمان برا موسوڵمانەکەی بترسنێت .

دووەم . تیرۆر لە ئیسلامدا دوو جۆرە

1. چاکە : ئەوەش ترساندنی دوژمنە بۆئەوەی سنور نەبەزێنن لەبەرانبەر موسوڵماناندا ، و وڵاتیان داگیر نەکەن ، وحەتمەن ئەوەش بەباوەڕێکی کامڵ دەبێت ، وەهەروەها بەیەکگرتووی و چەک دەبێت .
ئیسلام ئەم شتانەی دانەهێناوە ، بەڵکو هەرچی وڵاتان هەیە لەپێش موسوڵمانەوە چەکیان بەرهەم هێناوە ، وخۆیان پڕ چەک کردووە ئەو چەکانەی کە خاپوور کەرن ، و سوپایان دروست کردووە ، وتەدریب بەهێزەکانین دەکەن وڕایان دەهێنن ، هەموو ئەوانە بۆ نیشان دانی توانایانە ؛ بۆ ترساندنی دراوسێکانیان ، ودوژمنانیان ، بۆ ئەوەی بیر لەوە نەکەنەوە هێرش بکەنە سەریان .

2. مەذموم و خراپ : کەئەوەش ترساندنی کەسانێکە کەشیاوی ئەوەن نین بترسێندرێن ، لەموسوڵمانان ، وجگە لەوانیش لەکەسانی بێباوەڕ کەپارێزبەندیان پێ دراوە لەلایەن وڵاتی موسوڵمانەوە لەخاوەن دینەکانی تر لەبێباوەڕان .

وە " المجمع الفقهي الإسلامي " پێناسەی (الإرهاب) کردووووە بەوەی که : تاوانێکە کەتاک یاخود کۆمەڵێک یاخود دەوڵەتێک پێی هەڵدەستێت ، بەرانبەر مرۆڤەکان ( دین وخوێن و عەقڵ و ناموس) وهەموو جۆرەکانی ترساندن دەگرێتەوە ، وەهەروەها ترساندن وئەزیەت دان و کوشتاری بەناحەق وڕێگری وهەموو جۆرە کارە ترسێنەرەکان و جێبەجێ کردنی کارێکی قێزەونە ، جا تاک بیکات یاخود کۆمەڵ کەبەمەبەستی ترس خستنە دڵی کۆمەڵگاوە ئەنجام دەدرێت ، واتە بۆ ترساندنیانە بەئەزیەت دان ،یان خەتەر خستنە سەر ژیان وئازادیان وهەموو کار وبارەکانی ژیان ، ویەکێکی تر لەجۆرەکانی تیرۆر : زیانگەیاندنە بە سروشت و شت ومەکی کۆمەڵگا بەشتی گشتی وتایبەتەوە ، هەموو ئەم جۆرە خراپەکاریانە کەلەئەرزدا ڕوو دەدات خوای پەروەردگار لەم ئایەتە پیرۆزەدا ڕێگری کردووە لەموسوڵمانان : ( وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ ) القصص/ 77 " انتهى .
واتە : وه‌ تۆ ئاشووب له‌ زه‌ویدا مه‌نێره‌وه‌و خراپه‌كارى مه‌كه‌ به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه‌ ئاشووبگێڕن. .
" الدورة السادسة عشر " بمكة المكرمة ، من 21 إلى 26 / 10 / 1422هـ ، الذي يوافقه من 5 إلى 10 / 1 / 2002 م .

وەلەبەیان نامەکەدا تیشک خراوەتە سەر دوو شتی گرنگ :
یەکەم : ڕەدی ئەوانەی کەوەسفی ئیسلام دەکەن بەدینی تیرۆر وتیایدا هاتووە :

ئەندامانەی لێژنەکە تێبینی ئەوەیان کردووە کەئەو حەملە ڕاگەیاندنەی کە بەرپا کراوە وێرانکەرە، وچەندین شتی ناڕاست وتوڕهاتی لەخۆ گرتووە ، کەسەر چاوەکەی دوژمنکارانەیە ، سەرچاوەکەی ڕاگەیەندنی جولەکەیە بۆ ڕواندنی تۆوی ڕق و کینە دژ بەئیسلام وموسوڵمانان ، وچەند تۆمەتێکی باتڵ دەداتە پاڵ کۆتا دینی خودا لەپێش هەموویانەوە تۆمەتی تیرۆر .

وەهەروەها بۆ ئەندامانی لێژنەکە ڕوون بۆتەوە تۆمەتی تیرۆر دانە پاڵ ئیسلام هەوڵێکە بۆ ناشرین کردنی ئیسلام وخەڵک ڕەواندنەوەیە لەدین ، چونکە ئەوان دەبینن خەڵک بەکۆمەڵ داخلی ئیسلام دەبن .

دووەم : باسی ئەوەیان کردووە کەجۆرێک لەتیرۆر تیرۆری دەوڵەتانە کەلەهەمویان خراپترە لەسەر ئەمن وئاشتی جیهان ، کەدەزگا ڕاگەیاندنەکان لێی بێ دەنگن وهیچ شتێکی لەبارەوە ناڵێن .

سێیەم :
بەڵام تیرۆر لەلای ڕۆژئاوا : ئەوەى کەئێمە دەیخوێنینەوە ، ودەیبینین ، لەداگیر کردنی وڵاتانی لاواز ، وبردنی خێر وبێری ، وئەو سزایەو دەس درێژی کردنە سەریان ، وکوشتنیان ، کەهەموو ئەمانە بەدەنگ وڕەنگ هەن وناتوانن نکۆڵی لێ بکەن ، وحەتمەن ئەوەش بەردەوامی دانە بەداگیر کاریان کەلەدێر زەمانەوە پیادەیان کردووە دژی وڵاتان وبەقوەت وچەک وهێز وڵاتەکانیان داگیر دەکەن .

جا بەڕاستی ئەوەی جێی سەر سوڕمانە : دەوڵەتە غەڕبیەکان بەتایبەت ئەمریکا تائێستا پێناسەیەکیان بۆ تیرۆر دانەناوە ؟!کەلەڕاستی دا ئەوان باوەڕیان بەو پێناسەیەیە کەخۆیان دایدەتاشن بۆ تیرۆر ؛ هەر بۆیە ئەم کەلیمەیان بە نادیاری هێشتۆتەوە ، وهەرکەسێک خۆیان بیانەوێت ئەم تۆمەتەی دەدەنە پاڵ .

وە الشيخ صالح الفوزان – حفظه الله - دەڵێت :
لەزەمانی زوودا کافرەکان دژایەتی ئیسلامیان دەکرد ، وبەناشرین ترین شێوە وەسفیان دەکرد بۆ ئەوەی خەڵکی لێ دوور خەنەوە ، ( يُرِيدُونَ أَن يُطْفِؤُواْ نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلاَّ أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ) التوبة/ 32 ، واتە : دەیانەوێت نوری خودا بەفوی دەمیان بکوژێننەوە وخودا ڕێگریان لێ دەکات ونوری خۆی تەواو دەکات هەرچەند بێباوەڕانیش پێیان ناخۆش بێت .

جا یەکێک لەو تۆمەتانە
: وەسف کردنی موسوڵمانە بەتیرۆر ، وەوەحەشیەت ، ئەوەیان لەبیر چۆتەوە کە تیرۆر ، وەحشیەت ، وکوشتنی گەلان ، وداگیر کردنی وڵاتان بەناحەق ، وهەموو سیفاتە خراپەکان : سەرچاوەکەی دینی کافرانە وسیفاتی بێباوەڕانە .

وەبەنیسبەت ئەوەی هەندێ لەموسوڵمان هەندێ تەسەڕوفاتی هەڵەیان لێ دەوەشێتەوە جا بەهۆی نەزانینەوە بێت یاخود بەهۆی نیەتی خراپەوە ، ئا ئەوا نادرێتە پاڵ ئیسلام ؛ چونکە ئیسلام ڕێگری دەکات لەو جۆرە کارانە .

وحەتمەن ڕێگای ڕزگار بوون لەو تۆمەتە بەتاڵانە کەدەدرێتە پاڵ ئیسلام بەوە دەبێ کەبۆ خەڵکی ڕوون بکرێتەوە کەکاری ئەو جۆرەکەسانە کاری تاکە کەسیەو پەیوەندی بەئیسلامەوە نی یە، وهەموو موسوڵمانێک شیاوی ئەوەیە هەڵە بکات ، وەهیچ کەسێک پارێزراو نی یە لەهەڵە جگە لەپێغەمبەری خودا " .

" المنتقى من فتاوى الفوزان " ( 1 / 416 ، السؤال رقم 247 ) .

سەردان: ٢,٨٧٠ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان