حوكمی خوێند و خوێندنەوەی زانستی لۆژیك (علم الـمنطق) چییە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی خوێند و خوێندنەوەی زانستی لۆژیك (علم الـمنطق) چییە؟
پرسیار:

حوكمی خوێند و خوێندنەوەی زانستی لۆژیك (علم الـمنطق) كە تێكەڵ نەبێت بە بیروباوەڕی خراپ چییە، وەك كتێبی (سلم الأخضري) و كتێبی (آداب البحث والمناظرة) و ئەوانی تر بۆ زانستخوازی سەرەتایی ؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
زانستی لۆژیك كەسی زیرەك پێویستی پێنابێت و كەسی گەوج و گێلیش قازانجی لێناكات !!
وە ئایە كەسی سەرەتایی پەیوەندی بە لۆژیكەوە هەیە ؟!
ابن الصلاح والنووي حرما وقال قومٌ ينبغي أن يعلما
ابن الصلاح والنووی بە حەرامی دەزانن و هیتریش هەیە دەڵێن پێویستە بزانرێت.
سەلەف عیلمی كەلامیان حەرامكردووە وە عیلمی مەنتق لە عیلمی كەلام خراپترە بۆچی دەیخوێنیت، بۆ ئەوەی پێوەرێك بێت حەق و ناحەقی پێ جودابكەیتەوە ؟!
پاك و بێگەردی بۆ خودا قورئان پێوەر نییە بۆ جوداكردنەوەی حەق لە ناحەق ؟!
لەبەر ئەوە سەلەف هۆشداریان داوە لە علمی كەلام و فەلسەفە، مەنتیقیش لەوانە ـ بەرەكەتی خوداتان بەسەر بڕژێت ـ و پەنا بەخودا.
ئیمامی شافعی دەڵێت: حوكمم ئەوەیە بۆ ئەهلی كەلام كە لێیان بدرێت بە پەلكی دارەخورما و سەرپێی(نعل) وە بە نێو هۆز و تیرەكان بگەڕێنرێن و بوترێت ئەوە پاداشتی كەسێكە كە پشت لە كتێبەكەی خودا بكات و ڕوو لە كەلام بكات.
وە وتراوە: ئەوەی فێری عیلمی كەلام بێت تووشی بێبڕوای و بێ ئاینی دەبێت.
وە مەنتیق خراپترە لە كەلام لەبەر ئەوە ـ خودا زاناترە ـ: موعتەزیلەكان كە ئەهلی كەلامن منتیقیان بە حەرام دەزانی !!
ئێمە ئیشمان بە كەلام و مەنتیق و فەلسەفە نییە، وەك وتمان: ئەوە زانستێكە كەسی زیرەك پێویستی پێنابێت و كەسی گەوج و گێلیش قازانجی لێناكات !!
ئەو یاسا و بنچینانەی كە قورئان و سوننەت لە خۆیانگرتووە هەزاران جار لە مەنتیق باشترە.
ئەو شتانەی كە پێوەی دەنازن لە قورئان و سوننەتدا لەوانە باشتر هەیە.
[الشيخ ربيع بن هادي عمير المدخلي حفظه الله]

سەردان: ٤,٨٤١ بەش: هەمەجۆر