زۆرێك تووشی دڵ تەنگی و نارەحەتی دەبن و هەندێك جار دەگاتە ئەو ڕادەیەی كە بیر لە خۆ كوشتن بكەنەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆرێك تووشی دڵ تەنگی و نارەحەتی دەبن و هەندێك جار دەگاتە ئەو ڕادەیەی كە بیر لە خۆ كوشتن بكەنەوە
پرسیار:

زۆرێك لە موسڵمانان لە ئێستادا تووشی دڵ تەنگی و نارەحەتی دەبن و تەنانەت هەندێك جار دەگاتە ئەو ڕادەیەی كە بیر لە خۆ كوشتن بكەنەوە،ئامۆژگاری بەرێزتان؟

الحمد لله وصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه ومن واله، أما بعد:

خوای پەروەردگار بێ گومان كتێبێكی نادردووەتە خوارەوە و تێیدا فەرموویەتی: [فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى] لە مەوە هیدایەت و رێنوویتان بۆ دێت [فَمَنْ تَبِعَ هُدَايَ] هەركەسێك شوێن رێنماییەكەی من بكەوێت [فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى] ئەوە نە گومڕا دەبێت و نە سەری لێ دەشێوێت و نە تووشی شەقاوەت و دڵ تەنگی دەبێت، وە ئەوەش بزانن هەموو كەسێك بای خۆی خەفەتی هەیە، هەروەكو لە پرسیارەكەدا هاتووە خەریكە بگاتە ئەو ڕادەیەی كە خۆی بكوژێت یان خۆی انتحار بكات، لە گەڵ ئەوەشدا لە دنیادا خاوەنی پارەو پلەیەكی باشەو جێگا و ڕێگایەكی باشی هەیە بەڵام مورتاح و دڵ خۆش نیە، چارەسەری ئەو ناموڕتاحیەش بەوە دەبێت كە بگەڕێتەوە بۆ لای خواو دەست بە دینەكەی خواوە بگرێت، ئەو هیدایەتەی كە خوا ناردوویەتی و خۆی دەفەرمووێت: [فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى] نە گومڕا دەبێت و نەسەری لێ دەشێوێت و نە تووشی شەقاوەت و دڵ تەنگی و دڵ ڕاوكی دەبێت.
[وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي ] ئەوەی كە پشت هەڵكا لە خواو لە دینەكەی خوا لە یادی خوا بێ ئاگا بێت [فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً ] خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەوە لە ژیانێكی ناخۆش و دڵ تەنگ و پڕ لە حەرەجدا دەژێت و دەرونێكی نەخۆش و نارەحەتی دەبێت، تووشی كۆمەڵێك نارەحەتی دەبێت بە هۆی ئەوەوە كە كە پشتی هەڵكردووە لە دینكەی خوا لە پەیامەكەی خوا،وە لە شوێنێكی تردا خوای گەورە دەفەرمووێت: [أَلا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] ئایا بە یادی قورئانەكەی خوا دڵ خۆش و ئاسودە نابن، بەهۆی تەقوای خوا و یادی خوا شوێنی باشی دەبێت هەروەكو دەفەرمووێت [وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً ] بە شێوەیەك دەرووی خێری لێ دەكاتەوە كە خۆی هەستی پێ نەكات،یان لە شوێنێكی تردا خوای گەورە دەفەرمووێت: [وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْراً ] هەركەسێك تەقوای خوا بكات خوای گەورە كاری بۆ ئاسان دەكات.
زۆرجار خەڵك تووشی ناخۆشی و ناڕەحەتی و كێشەی دەروونی دەبێت، كە كێشەكان قورسن و بۆیان چارەسەر نابێت بەڵام كلیلی ئاسان بوونی كارەكان كلیلی ڕزگاربوونمان لە هەموو ناخۆشی و تەنگ و چەڵەمەیەك بریتی یە لە تەقوای خوای گەورە [وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْراً] خوای گەورە كاری بۆ ئاسان دەكات كە لە خوا بترسێت و تەقوای خوا بكات.
بۆیە ئامۆژگاری بۆخۆم و بۆ بركانم و بۆ خوشكانم ئەوەیە كە:
هەر بەڵاو موصیبەتێكمان بەسەردا دێت بە هۆی دوریمانە لە خوای گەورەو غەفڵەتی و بێ ئاگایمانە لە دینەكەی خوا، لە یادی خوای گەورە، كلیلی ڕزگاربوونمان لەو هەمو كێشە دەرونیانەو نەخۆشیە دەرونیانە (گەڕانەوەیە بۆ لای خوا و دەست گرتنە بە پەیامەكەی خوا) بۆیە بە یادی خوا و زیكری خوا خوای گەورە دەرونمان ئاسوودە دەكات و كارمان بۆ ئاسان دەكات و دەرگای خێرمان بۆ دەكاتەوە.
والله اعلم.
ئەم پرسیارە لەلایەن (د.عبداللطيف أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٨٦٧ بەش: هەمەجۆر