لابردنی مووى ڕوومەت بۆ پیاو و بۆ ژن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لابردنی مووى ڕوومەت بۆ پیاو و بۆ ژن ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
لابردنی مووی رومەت بۆ پیاو و بۆ ژن قەدەغە كراو و حەرامە چونكە ئەمەش بەشێكە لە (النمص) كەوا لەعنەتی لە سەر هاتووە لە فەرموودەی پێغەمبەردا ((لعن النامصات والمتنمصات)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (2792)] .
شێخ (ابن العثيمين) ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی: (نتف الشيب إمَّا من اللحية أو شعر الوجه فإنه حرام لأن هذا من النمص، فإن النمص نتف شعر الوجه واللحية منه، وقد ثبت عن النبي أنه لعن النامصة والمتنمصة) [فتاوى الشيخ ابن العثيمين الـمجلد الـحادي عشر] .
واتە: لابردنی مووی سپی لە ڕیش یان مووی ڕوومەت حەرامە چونكە ئەمەش بەشێكە لە (النمص)، چونكە (النمص) بریتى یە لە لابردنی مووی ڕوومەت و ڕیشیش بەشێكە لە مووی ڕوومەت، وە ئەوەش سەلمێنراوە لە پێغەمبەرەوە كەوا لەعنەتی كردووە لەوانەی كەوا مووی ڕوومەتیان لادەبەن و ئەوانەش كە بۆیان لادەبەن.
وە شێخ (الألبانـی)ش ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی:
(لعن رسول الله النامصة ـ وهي التي تنتف شعر حاجبيها أو غيرها بقصد التجميل ـ وعلل ذلك بأنه تغيير لـخلق الله تعالى، والذي يحلق لـحيته إنَّما يفعل ذلك للحسن - زعم - وهو في ذلك يغير خلقة الله تعالى فهو في حكم النامصة تـماما ولا فرق إلا في اللفظ) [تـمام الـمنَّة ص: (82)] .
واتە: پێغەمبەری خوا لەعنەتی كردووە لەو ئافرەتانەی كەوا مووی ڕوومەتیان لادەبەن ـ كە بریتىیە لەو ئافرەتەی كەوا مووی هەردوو برۆی یان جگە لە برۆشی لادەبات بە مەبەستی خۆ ڕازاندنەوە و خۆ جوان كردنەوە ـ وە هۆكاری ئەمەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی كەوا ئەمە گۆڕینی دروستكراوەكانی خوای گەورەیە، وە ئەو پیاوەی كەوا ڕیشی دەتاشێت بۆیە ئەمە دەكات بۆ ئەوەی جوان بێتەوە ـ بە بۆچوونی هەڵەی خۆی ـ ئەویش لەم كارەیدا دروسكراوی خوای گەورە دەگۆڕێت، وە ئەوەش دەچێتە ژێر حوكمی ئەو كەسەوە كەوا مووی ڕوومەتی لادەبات (النامصة‌) بە تەواوی و هیچ جیاوازىیەك نى یە لە نێوانیاندا ئیللا لە لەفزەكەدا نەبێت.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٣٧٧ بەش: تاوانه‌كان