زۆر دەمێكە حەزم لە كردنى حیجابە بەڵام نازانم دودڵم ئەترسم بیكەم دواى پەشیمان ببمەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
زۆر دەمێكە حەزم لە كردنى حیجابە بەڵام نازانم دودڵم ئەترسم بیكەم دواى پەشیمان ببمەوە
پرسیار:

من زۆر دەمێكە حەزم لە كردنى حیجابە بەڵام نازانم دودڵم لەخوا بەزیاد بێت نوێژ ئەكەم وە هاوسەرەكەم ڕێگر نیە بەس كە بەكەسانێك ئەڵێم ئەبم بە حیجاب پەشیمانم ئەكەنەوە نازانم چى بكەم ئەترسم بیكەم دواى پەشیمان ببمەوە.

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

سوپاس بۆ خواى گەورە كە خۆشەویستى باڵاپۆشى خستۆتە دڵتەوە وە سوپاس بۆ خواى گەورە هاوسەرەكەت ڕێگر نییە لە باڵاپۆشیت جا خوشكى بەڕێز باڵاپۆشى فەرمانى خواى گەورەیە وە دڵنیاش بە خواى گەورە دەیەوێ ڕەوشت و حەیاوحشمەتى ئافرەتانى موسڵمان قورس و سەنگین بێت وە ئەویش باشتر دەزانێ كام شت و كام جلوبەرگ بۆ بەندەكانى بۆ خێرى دونیاو قیامەتى باشترە وەك دەفەرموێت: {يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا} سورة الأحزاب(59)
واتە: ئەى پێغەمبەر بە هاوسەرەكانت و كچەكانت و ئافرەتانى ئیماندار بڵێ كە پۆشاكى باڵاپۆش خۆیان داپۆشن ئەوە لە بارترین شتە كە پێى بناسرێن تا ئازار نەدرێن و تووشى گیرگرفت نەبن، هەمیشە و بەردەوام خوا لێخۆشبو و میهرەبانە لە كەموكوڕى ڕابوردوتان خۆش دەبێ.
پاشان گوێ لە قسەى ئەوانە مەگرە كە ساردت دەكەنەوە و بەرەو خراپە ئاڕاستەت دەكەن بەڵكو پشت بە خوا ببەستەو بە ئیمانەوە باڵاپۆش بە و مەترسە لە پەشیمان بوونەوە وە دووركەوە لەوانەى یارمەتیت دەدەن لە خراپەدا. وەكەسى ژیریش دەبێت ئەوە بكات كە خێرى باوەڕى پێیەتى نەك ئەوەى خەڵكى وەسوەسەى بۆ دەكەن.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٣٣٦ بەش: ئافرەتان