ئەو سیفەتە جوانانە کامانەن کە لەئافرەتی خواناسدا هەیەو پیاوان بەهۆیەوە داخوازیان دەکەن ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو سیفەتە جوانانە کامانەن کە لەئافرەتی خواناسدا هەیەو پیاوان بەهۆیەوە داخوازیان دەکەن ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئافرەتی خواناس وچاک ئەوانەن کە هەڵدەستن بەجێبەجێکردنی فەرمانەکانی خوداو پارێزگاری لەنوێژەکانیان دەکەن لەکاتی خۆیدا ، دوورن لەسفوری وخۆ ڕووتکردنەوە کاتێک لەماڵ دێنە دەرەوە بۆ بازاڕەکان ، ناسراون بەئاکاری جوان وڕێک ، بەڕاستی ئەوانە ئافرەتی چاک و ساڵحەن ، ئەگەر ویستت خوازبێنییان بکەی دەربارەیان بپرسە ، لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەری خودا () کە دەفەرموێت : ( ...فاظفر بذات الدین تربت یداك).
واته : ئەو ئافرەتانە هەڵبژێرن کەخاوەن ئیمان و دیندارێکی چاکن ، بۆیە ئەو ئافرەتانە سیفەتیان ئەوەیە پارێزگاری لەنوێژەکانیان دەکەن و باڵاپۆشن و خۆیان ڕووت ناکەنەوە ، وە خۆیان لەدرۆ بەدوور دەگرن ، خودای گەورە کاری ئێمەو تۆش ئاسان بکات .

سەرچاوە : ماڵپەری زانای پایەبەرز ابن باز (بەڕەحمەت بێت).

سەردان: ٣,٣٢٣ بەش: ژنهێنان و شوکردن