چەند جۆر عەزاب هەیە لەناو گۆڕدا بۆ خراپەکاران و بێ باوەڕان ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند جۆر عەزاب هەیە لەناو گۆڕدا بۆ خراپەکاران و بێ باوەڕان ؟

عەزابی ناو گۆر بەپێی جۆری ئەو تاوانەیە کە ئەو کەسە کردویەتی لە دونیا، جا کافر بێت یان موسڵمانی تاوانکار، وە چەند فەرموودەی صەحیح هەن کە باس لەچۆنێتی عەزابی ناوگۆر دەکەن لەوانە؛
۱- لێدان بە چەکوشی ئاسن.
۲- فەرشی ئاگر بۆ خراپەکار ڕادەخرێت.
3- کەلوپەلی ئاگر دەکرێتە بەری.
4- دەرگایەکی بەڕوی جەهەنەم بۆ دەکرێتەوە .
5- گۆڕەکەی لێتەسک دەکرێتەوە .
6- بەچەکوشێکی ئەوەندە گەورە لێی دەدرێت ئەگەر بدرێ لەشاخ دەبێت بەخۆڵ .
7- وەهەواڵی ناخۆشی عەزابی زیاتری پێدەدرێت لە ڕۆژی دوایی، بۆیە ئاوات دەخوازێت قیامەت هەڵنەسێت.
8- ڕۆچون بە زەویدا .
ابن عمر دەگێڕێتەوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمویەتی: ( هەر پیاوێک جلی شۆڕ لەبەر کات بەلوت بەرزی بەناو زەویدا ڕۆئەچێت و دەچێتە خوارەوە تاڕۆژی قیامەت.
9- دەمێ هەڵئەدڕێت تالای نەرمایی گوێی. ئەمە تایبەتە بەو کەسانەى کە هەواڵ و قسەى درۆ بڵاودەکەنەوە .
10- سەری پان دەکرێتەوە بەبەرد.
ئەمەش تایبەتە بەو کەسانەى کە قورئانى له‌به‌ر ده‌كردو له‌ بیر خۆى ده‌برده‌وه‌ یان به‌ شه‌و قورئانى وه‌رده‌گرت و به‌ ڕۆژ كارى پێ نه‌ده‌كرد وه‌ ده‌خه‌وت و نوێژه‌ فه‌رزه‌كانى ده‌چواند ئه‌وه‌ حاڵى ده‌بێت تا ڕۆژى قیامه‌ت
11- سوتاندن لەناو تەنوری ئاگردا.
ئەمەش تایبەتە بەو ژن و پیاوانەى کە زینا و کارى داوێن پیسى دەکەن .
12- دەخرێتە ناو ڕوباری خوێنەوەو بەردی تێ ئەگیرێت و بەردەم دەخێرێتە دەمیەوە .
ئەمەش تایبەتە بەو کەسانەى کە ڕیبا و سوو دەخۆن .
13- لەگەڵ ئەم عەزابە جەستەییانە کەسی کافر عەزابی نەفسیش دەدرێت بەوەی لەقەبرا جێگەی لەبەهەشت پیشان ئەدەن ئەگەر گوێڕایەڵی خوای بکردایە، بەوەش ئازارو ناڕەحەتی زیاتر دەبێت چونکە دەزانێت نیعمەتێکی گەورەی لەدەس چوە.
ئەمە هەندێک بوو لەو عەزابانەی کە لە فەرمودەى صەحیحدا هاتوون و توشی کەسی تاوانبار دەبێت لەناو گۆڕدا.
داواکارین لەخوای گەورە لە عەزابی ناوگۆڕ بمان پارێزێت....

سەردان: ٤,٢٣٩ بەش: دۆزەخ