ناوەكانی دۆزەخ کامانەن و مانایان چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ناوەكانی دۆزەخ کامانەن و مانایان چیە؟

ناوەكانی دۆزەخ
1- الحطمة : واتە: تێكشكێنەر. خوای گەورە دەفەرموێت : [وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ (5) نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ] (الهمزة: ٥ – ٦).
2- النار: واتە ئاگر. خوای گەورە دەفەرموێت: [فَإِنْ لَمْ تَفْعَلُوا وَلَنْ تَفْعَلُوا فَاتَّقُوا النَّارَ الَّتِي وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ ] (البقرة: ٢٤).
3- الجحیم: واتە: ئەو ئاگرە بریسكەدارە گەورەیەی كە ناوەوەی زۆر قوڵ و دژوارە. خوای گەورە دەفەرموێت: [وَإِذَا الْجَحِيمُ سُعِّرَتْ ] (التكویر: ١٢).
4- السعیر: (السعیر) واتە: ئەو ئاگرەی كە كڵپە دەكات وە پەیتا پەیتا جۆش و خرۆشی پێ‌ دەدرێت. خوای گەورە دەفەرموێت: [إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْماً إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَاراً وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيراً ] (النسا‌ء : ١٠).
5-لظی: واتە: گڕگڕتوو. [كَلاَّ إِنَّهَا لَظَى (15) نَزَّاعَةً لِلشَّوَى ] (المعارج: ١٥- ١٦).
6- سقر: واتە: گڕكانێكی قوڵی دژوار. خوای گەورە دەفەرموێت: [وَمَا أَدْرَاكَ مَا سَقَرُ (27) لا تُبْقِي وَلا تَذَرُ ] (المدثر: ٢٧ - ٢٨).
7- الهاویة: واتە: شوێنی كەوتنە خوارەوەی پڕگڕ و ترسناك. خوای گەورە دەفەرموێت: [فَأُمُّهُ هَاوِيَةٌ (9) وَمَا أَدْرَاكَ مَا هِيَهْ (10) نَارٌ حَامِيَةٌ (11)] (القارعة: ٩).
8-النار الكبری: واتە: ئاگری هەرەگەورە. خوای گەورە دەفەرموێت: [وَيَتَجَنَّبُهَا الأَشْقَى (11) الَّذِي يَصْلَى النَّارَ الْكُبْرَى ] (الأعلی: ١١ - ١٢).
9- جهنم: واتە دۆزەخ. خوای گەورە دەفەرموێت: [وَجِيءَ يَوْمَئِذٍ بِجَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ يَتَذَكَّرُ الإِنْسَانُ وَأَنَّى لَهُ الذِّكْرَى] (الفجر: ٢٣) .

سەردان: ٢,٥١٧ بەش: دۆزەخ