دوو ساڵە خێزانم پێک هێناوە کە جیماع دەکەین خێزانم ڕەحەت نابێ هۆکار و چارەسەرى چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دوو ساڵە خێزانم پێک هێناوە کە جیماع دەکەین خێزانم ڕەحەت نابێ هۆکار و چارەسەرى چیە؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
براى بەڕێزم
دەبێت خۆت و خێزانت بزانن كەم و كورتى هەردوولاتان چى يه بؤ بەردەوامبوونى ژیانى هاوسەرێتيتان. دەبێت بە پێكەوە دابنیشن و باسى كێشەكانى خۆتان بكەن لە هەموو بوارێكە تاوەكو بتوانن زیاتر بگونجێن لەگەڵ یەكتریەوە، زۆربەى پیاوان هەقى خێزانى خۆیان نادەن لە كاتى جووتبوونى شەرعیدا چونكە كارى خۆیان تەواو دەكەن و دووردەكەون لە خێزانەكانیان كە هێشتان كارى خۆیان جارێ تەواو نەبووە، واتە لێرە كێشەى دەروونى دروست دەبێت و راحەت نابێت، ئەمەش كارێكى هەڵەیە لە لایەنى مێردەوە ئەنجام دەدرێت بە هۆى نەزانینەوە و كەمى زانیارى لە بوارى تەعامول و هەڵسوكەوت لەگەڵ خێزانى شەرعی خۆیدا. بۆیە پێم باشە لەگەڵ خێزانى خۆت دابنیشى و فرصەتى زیاترى پێ بدەیت بۆ باسكردنەوەى كێشەكانى خۆى لە ژیانى ڕۆژانە و لە كاتى جووتبوونى شەرعى لەگەڵ مێردى حەڵالى خۆیدا و بە عەیب نزانرێت چونكە ژن و مێرد دەبێت زیاتر لە یەكتر نزیك ببنەوە. واتە كێشەكە خۆت دەتوانیت چارەسەرى بكەیت تەنها بە تێگەیشتن لە داواكارییەكانى خێزانى خۆت و جێبەجێكردنى چونكە ئەو چاوەروانى دڵ فراوانى مێردى خۆى دەكات بۆ باسكردنى كێشەكانى بە شێوەى گشتى و لەكاتى جووتبوونى شەرعى بە شێوەى تایبەتى و دەبینى چەندا ئەو خێزانە دەگۆرێت بەرەو باشتر و ژیانى ڕۆژانەتان خۆشتر دەبێت تەنها ئەگەر دڵت فراوانتر بوو بەرامبەرى و كاتێكى باشت بۆى دانا بۆ زانینی كێشەكانى. داواكارم لە خواى گەورە ژیانێكى خۆش و منداڵێكى صاڵحتان پێ ببەخشێت.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

بەشى پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ١٠,٨٥٨ بەش: پزیشکى