ئافرەت تەراویح لە ماڵەوە بکات باشترە یان لە مزگەوت؟ وە کۆمەڵێ ئافرەت دەتوانن لە ماڵێکدا خۆیان جەماعەت بکەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئافرەت تەراویح لە ماڵەوە بکات باشترە یان لە مزگەوت؟ وە کۆمەڵێ ئافرەت دەتوانن لە ماڵێکدا خۆیان جەماعەت بکەن؟

نوێژی ئافرەت لە ماڵەکەیدا باشترە لە نوێژکردنی لە مزگەوتدا کە نوێژی فەرز یان سوونەت بێ بە تەراویحیشەوە ۰
زانایانی لیژنەی هەمیشەی فەتوا دەفەرمون:
(نوێژی ئافرەت لەماڵەوە باشترە لەنوێژکردنی لەمزگەوت گەر نوێژی فەرز یان سونەتی تەراویح یان هەر سونەتێ تر بێ ۰۰)
فتاوی اللجنة الدائمة ـ مجموعة الٲولی (۷/۲۰۱)
وە سەبارەت بەوەى کە ئایا درووستە بۆ ئافرەتانیش وەکو پیاوان لە مزگەوت نوێژى تەراویح بکەن؟
شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
بەڵێ ڕێگەدراوە و کارێکی باشە ئەگەر لەوە ترسا لەوەی تووشی تەمەڵی ببێ لە ماڵی خۆیدا ئەگەر نا ماڵەوە باشترە ـ بەڵام ئەگەر لەبەر پێویستیەک بێ هیچ نەنگیەکی تیا نیە ـ لەسەردەمی پەیامبەردا ئافرەتان پێنج فەرزەکە نوێژیان دەکرد لەگەڵ پەیامبەردا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێی ئەفەرمون کە (بيتهن خير لهن) ماڵەکانیان باشترە بۆیان.
بەڵام هەندێ ئافرەت تووشی تەمەڵی دەبێ لەماڵەوە و تووشی لاوازی دەبێ و ئەگەر لەچوونی بۆ مزگەوت داپوشراو و باڵاپۆش بێ و دوور بێ لە سفورى و ڕووتی و نارێکی جلو بەرگ ـ وە بەمەبەستی نوێژ و گوێگرتن بێ لە ئەهلی زانست ئەوا پاداشت وەردەگرێ چونکە ئەو مەبەستە مەبەستێکی شەرعی و چاکە ۰
فتاوی نور علی الدرب (۹/٤۸۹)
وە شێخ محمد بن صالح العثمین بەڕەحمەت بێ دەفەرموێ:
ئەنجامدانی نوێژی تەراویحی ئافرەت لە ماڵەوە باشترە بەڵام ئەگەر نوێژەکەی لە مزگەوت چالاکتر و زیاتر تووشی خشوعی بکات و ئەگەر ترسا لەوەی نوێژ بکات لەماڵەوە نوێژەکەی لەدەست بدات ئەوکات مزگەوت بۆ ئەو باشترە ۰من اللقاء الشهري
وە سەبارەت بەوەی کە ئایا ئافرەتان دەتوانن لە ماڵەوە بە جەماعەت نوێژ بکەن؟ یان ئیمامەکەیان دەتوانێ قورئان بگرێتە دەستەوە لە کاتى نوێژدا؟
شێخ محمد بن صالح العثمین بەڕەحمەت بێ دەفەرموێ:
باشتر و خێرتر وایە کە ئافرەت لە ماڵەوە نوێژ بکات، ئەگەر چی مزگەوتیش ھەبێت بۆ نوێژی تەراویح، ئەگەر لەماڵەوە نوێژیان کرد ھیچ گرفتێک نیە چەند ئافرەتێک پێکەوە نوێژەکە بە جەماعەت ئەنجام بدەن، لێرەشدا ئەگەر قورئانی زۆری لەبەر نەبوو ھیچ گرفتێک نیە لەسەر موصحف بخوێنێتەوە بۆ پێشنوێژی.
نور علی الدرب

سەردان: ٤,٢٦٣ بەش: نوێژى تەراویح