كەسێك گۆرەویەكەی داكەند و دەستنوێژیشی هەبوو ، پاشان لەپێی كردەوە پێش ئەوەی دەست نوێژەكەی بشكێت ئایا دروستە مەسحی لەسەر بكات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەسێك گۆرەویەكەی داكەند و دەستنوێژیشی هەبوو ، پاشان لەپێی كردەوە پێش ئەوەی دەست نوێژەكەی بشكێت ئایا دروستە مەسحی لەسەر بكات ؟

ئەگەر گۆرەوییەكەی داكەند پاشان لەپێی كردەوە و دەستنوێژەكەی مابوو و نەشكا بوو ، ئەگەر ئەم دەست نوێژە یەكەم دەستنوێژی بێت واتە : ئەگەر دەستنوێژەكەی نەشكابوو لەدوای لەپێ‌ كردنی گۆرەوییەكەی ئەوا هیچی لەسەر نیە و دەتوانێت گۆرەوییەكە لەپێ بكات و مەسحی لەسەر بكات ، ئەگەر دەستنوێژی گرتەوە .

بەڵام ئەگەر ئەم دەستنوێژەی دەستنوێژێك بێت كە تیایدا مەسحی كردبێت لەسەر گۆرەوییەكاندا ئەوا دروست نیە كاتێك كە دایكەندن لەپێی بكاتەوە و مەسحیان لە سەر بكات ، چونكە دەبێت لە كاتێكدا لەپێی كردبێت كە دەستنوێژی بەئاو گیراوی هەبێت ( واتە : پێكانی بە ئاو شۆردبێت ) ، بەڵام ئەم دەستنوێژە دەستنوێژی مەسحە ( طهارة بالمسح ) ئەمەیە زانراوی ووتەی زانایان ، بەڵام ئەگەر كەسێك ووتبێتی كە ئەگەر گۆرەوییەكەی داكەند و لەپێی كردەوە بەدەست نوێژەوە ئەگەر دەست نوێژێكیش بێت كە دەستنوێژی مەسحیش بێت لەسەر گۆرەوییەكانیدا بۆی هەیە كە دەستی بسڕێت تاكو ماوەی مەسحەكەی مابێت ، چونكە ئەمە بۆچوونێكی بەهێزە ، بەڵام هیچ زانایەكم نەبینیوە پێشتر ئەم بۆچوونەی هەبێت ، وە ئەوەی وام لێ دەكات ئەم بۆچوونە هەڵنەبژێرم ئەوەیە كە پێشتر كەس نەیوتووە ، بەڵام ئەگەر كەسێك لەزانایان پێشتر ئەم بۆچوونانەیان هەبێت ئـەوا ئـەمە بۆچـوونی ڕاستـە لای من ، چونكـە دەستنوێژی مـەسحكردن ( طهارة المسح ) دەستنوێژێكی تەواوە ( طهارة کاملة ) بۆیە پێویستە بووترێت : ئەگەر مەسحەكە لەسەر پێیەك بوو كە لەدەستنوێژدا شۆرابێت ، دەبێت مەسح بكات لەسەر ئەو پێیەی كە لە دەستنوێژدا مەسحی لەسەر كراوە ، بەڵام من كەسم نەبینیوە ئەم بۆچوونەی هەبێت .
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٢,٨٤٥ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف