ئەگەر كەسێك بە خێزانەكەی بڵێت ئەگەر ئەو کارە بکەى ئەوا تەڵاقت كەوتبێت خێزانەکەشى ئەو کارە بکات ئایا تەڵاقى دەکەوێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر كەسێك بە خێزانەكەی بڵێت ئەگەر ئەو کارە بکەى ئەوا تەڵاقت كەوتبێت خێزانەکەشى ئەو کارە بکات ئایا تەڵاقى دەکەوێ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر كەسێك بە خێزانەكەی بڵێت ئەگەر تۆ ئەوە بكەیت ئەوا تەڵاقت كەوتبێت یاخود ئەگەر ئەو كارە نەكەیت ئەوا تەڵاقت كەوتبێت ، لەم كاتەدا زۆربەی زانایان دەڵێـن ئەگەر ئافرەتەكە پێچەوانەی قسەی مێردەكەی كرد ئەوا تەڵاقی دەكەوێت.
بەڵام شیخ الإسلام ابن تیمیە بۆ ئەوە دەچێت كە ئەگەر مێردەكە مەبەستی لەو قسەیەی هاندان بێت یان بیەوێ ڕێگری لە خێزانەكەی بكات لە كردنی شتێك ئەوا حوكمی سوێندی هەیە و خێزانی تەڵاق نادرێت و بەڵكو كەفارەتی سوێندێك دەدات.
الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله (فتاوى مختصرة)

سەردان: ٣,٩٦٣ بەش: تەڵاق و جیابونەوە