من ئافرەتێكى حامیلەم سكم چوارمانگانە ئایا دروستە بەڕۆژوو نەبم : ماڵپەڕی وەڵامەکان
من ئافرەتێكى حامیلەم سكم چوارمانگانە ئایا دروستە بەڕۆژوو نەبم

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
خوشكى بەڕێزمان ئافرەتی سك پڕ و شیردەر ئەگەر لەخۆیان و منداڵەكانیان بترسن بە ڕۆژوو نابن و هەموو ڕۆژێك خواردنی هەژارێك دەدەن، بەڵگەی ئەوەیش لە كتێبی خوای پەروەردگار دا: [ وَ عَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ] ،، ڕووی هەڵێنجاندى بەڵگەش (وجه الإستدلال) ئەوەیە كە ئەم ئایەتە تایبەتە بە پیاو و ئافرەتی پیر و نەخۆشێك كە هیوای چاك بوونەوەی لێ نەكرێ و شیردەر و سك پڕ ئەگەر لە خۆیان و منداڵەكانیان بترسن، هەر وەكو باسەكە ئاشكرا دەكرێت لە ڕیوایەتەكانی (ابن عباس) و (ابن عمر)ەوه.
ابن عباس رضي الله عنه) فەرموویەتی: ((... وَثَبَتَ لِلشَّيْخِ الْكَبِيْڕ وَالْعَجُوزِ الْكَبِيْرَةِ إِذَا كَانَا لا يُطِيْقَانِ الصَّوْمَ، وَالحُبْلَى والمُرْضِِعُ إِذَا خَافَتَا أَفْطَرَتَا وَأَطْعَمَتَا كُلَّ يَوْمٍ مسْكِيْنَا)). أخرجهُ ابن الجارود رقم: (381)، والبيهقي: (4/230)، وأبو داود رقم: (2318)، وسندهُ صحيحٌ.
واتە: كە ئایەتەكە تایبەت كرا پیاوى پیر و ئافرەتى پیر دەگرێتەوە كە نەتوانن بە ڕۆژوو بن، لەگەڵ ئافرەتى سك پڕ و شیردەر ئەگەر لە خۆیان یان لە منداڵكانیان بترسن كە زەرەرمەند بن، ئەوا بە ڕۆژوو نابن لە برى هەر ڕۆژێكدا نانى كەم دەسێك دەدەن.
وە ئەوەشى لێوە جێگیر بووە كە فەرموویەتى: ((إذا خافت الـحامل على نفسها، والـمرضع على ولدها فـي رمضان، قال: يفطران ويطعمان مكان كل يومٍ مسكيناً، ولا يقضيانِ صوماً)) صحيح عزاهُ الشيخ الألبانـي في الإرواء (19 / 4) إلى الطبري (2758) وقال إسنادهُ صحيح على شرط مسلم. نقلاً عن الوجيز في فقه السنة والكتاب العزيز ص: (199). واتە: ئەگەر ئافرەتی سك پڕ (حامل) ترسی لەسەر خۆی هەبوو، وە ئافرەتی شیردەر ترسی لەسەر منداڵەكەی هەبوو لە ڕەمەزاندا ئەوا بە ڕۆژوو نابن و لە جیاتی هەموو ڕۆژێك خواردنی هەژارێك دەدەن، و ڕۆژوو قەزا ناكەنەوه.
واتە:... وە ئەوە جێگیر بوو كە پیاو و ئافرەتی پیر ئەگەر توانای ڕۆژوویان نەبێ و ئافرەتی سك پڕ و شیر دەریش ئەگەر لە خۆیان و منداڵەكانیان ترسان بە ڕۆژوو نابن و بۆ هەموو ڕۆژێك خواردنی هەژارێك دەدەن.
ابن عباس) (رضي الله عنه) ئەم حوكمەی داوە بۆ ئافرەتی سك پڕ و شیردەر، باشە لە كوێوە ئەم حوكمەی داونەتێ؟ گومان لەوە دا نىیە كە لە سوننەتەوە، بە تایبەت خۆی بە تەنها ئەمەی نەفەرمووە، بەڵكو (عبدالله بن عمر) (رضي الله عنه) هاو دەنگە لە گەڵی دا كە دەگێڕێتەوە ئەم ئایەتە (مەنسوخه).
لە (مالك) ەوە دەگێڕنەوە ئەویش لە (نافع)ەوە كە (ابن عمر) (رضي الله عنه) پرسیاری لێ كرا دەربارەی ئافرەتی سك پڕ ئەگەر لە منداڵەكەی ترسا، فەرمووی: تُفْطِرُ وَتُطْعِمُ مَكَانَ كُلَّ يَوْمٍ مسْكِيْنَاً مُدَّاً مِنْ حنْطَة أخرجهُ البيهقي في سننه: (4/230) من طريق الإمام الشافعي، وسندهُ صحيحٌ.
واتە: ڕۆژوو ناگرێت و بەرامبەر بە هەر ڕۆژێك خواردنی هەژارێك دەدات بە گوێل(مُدّ)یك لە گەنم. وە لە (ابن عمر)ەوە(رضي الله عنه) دەیگێڕینەوە كە فەرموویەتی: (الحَامِلُ وَالمُرْضِعُ تُفْطِرُ وَلا تَقْضي) أخرجهُ الدارقطني: (1 / 207) وصَحَّحَهُ.
واتە: ئافرەتی سك پڕ و شیردەر ڕۆژوو ناگرێت و قەزاشی ناكاتەوە.
وە لە رێگەیەكی ترەوە: (أنَّ امْرَأتَهُ سَأَلَتْهُ وَهْيَ حُبْلَى، فَقَالَ: أَفْطِري وَأَطْعِمي عَنْ كَلِّ يَومٍ مسْكِيْنَاً وَلا تَقْضي) (إسناد)ەكەشی (جید)ە، وە لە رێگەی سێیەمەوە هەر لەوەوە(رضي الله عنه): (أنَّ بِنْتَاً لَهُ كَانَتْ تَحْتَ رَجُلٍ مِنْ قُرَيْش، وَكَانَتْ حَامِلاً، فَأَصَابَهَا عَطَشٌ في رَمَضَان، فَأَمَرَهَا أَنْ تُفْطِرَ وَتُطْعِمَ عَنْ كُلِّ يَوْمٍ مسْكِيْنَاً...).
لە (ابن عباس) ەوە(رضي الله عنه) دەگێڕنەوە كە یەكێك ـ لەو كەنیزەكانەی كە منداڵی لێی هەبوو (أم ولد) ـ بە سك پڕی یان شیردەری بینی و فەرمووی: (أَنْتِ مِن الَّذينَ لا يُطِيْقُونَ، عَلَيْكِ الجَزَاءُ، وَلَيْسَ عَلَيْكِ القَّضَاءُ) أخرجهُ الدارقطني: 1 / 207.
واتە: تۆ لەوانەی كە توانای ڕۆژوویان نىیە، فیدیەدانت لە سەرە نەك قەزا كردنەوە.
سەرچاوەى ئەم فەتوایە كتێبى چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەرى خوایە لە ڕەمەزاندا لە نووسینى: (سلیم الـهلالي وعلي الحلبي) ە.
جا خوشكى بەڕێزمان تۆ ئەگەر لە توانتدا نەبێت ڕۆژوو بگرێت بە هۆى حەملەوە ئەوا دەتوانى بە ڕۆژوو نەبیت، و لە بڕى هەر ڕۆژێكدا نانى كەم دەسێك (هەژارێك) بدەى، كە بریتىیە لە نیو (صاع) كە هەر (صاع) ێكیش بریتى یە لە چوار گوێل بە دەستى كەسێكى مام ناوەند، نیوەكەشى دوو گوێل دەكات، كە نزیكەى یەك كێلۆ و روبعێك لە برنج بێت یان لە ئارد، بە هیچ جۆرێكیش نابێت بە پارە بدرێت، خواى پەروەردگاریش زاناترە.

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٩٣٣ بەش: ئافرەتى دوگیان و ڕۆژوو گرتن